ناو: سەباح
ناوی باوک: ئەسعەد عومەر حەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1942
ساڵی شەهیدبوون: 1975
شوێنی لەدایکبوون: گوندی چل بەسەری سەربە شارۆچکەی #کۆیە#
شوێنی شەهیدبوون: #موسڵ#
$ژیاننامە$
سەباح ئەسعەد عومەر حەمەد لە ساڵی 1942 لە گوندی چل بەسەری سەربە شارۆچکەی کۆیە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و خەریکی کاری کشتوکاڵ بووە، سەباح سێ مانگ پێش دەستگیرکردنی ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خێزانی ناوی زێڕین ئەحمەد بووە.
ساڵی 1973 چووەتە گوندی بناویە و بووەتە پێشمەرگە لە لقی حاجی مەولود کە سەربە هێزی دەشتی #هەولێر#ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە کە #فارس باوە# فەرماندەی هێز بووە.
ساڵی 1974 لە گوندی حاجی وسو لەگەڵ دوو هاوسەنگەری بە ناوەکانی ئەحمەد عەزیز عومەر و حامید مستەفا خزر، دەکەونە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی #بەعس# و دوای ڕووبەڕوو بوونەوە و تەواوبوونی فیشەک دەستگیر کراون، پاش دەستگیرکردنیان دەگوازرێنەوە بۆ ئەمنی هەولێر و دواتر دەبرێنە گرتووخانەی شاری موسڵ.
ساڵی 1975 لە گرتووخانەی شاری موسڵ، سەباح ئەسعەد لەگەڵ هەردوو هاوسەنگەرەکەی ئەحمەد عەزیز و حامید مستەفا لە سێدارە دراون و شەهید بوونە. [1]