ناو: جەمال
نازناو: جەمال دۆڵەسووری
ناوی باوک: #عەزیز محەمەد# ئەحمەد
ناوی دایک:
ساڵی لەدایکبوون: 1961
ڕۆژی شەهیدبوون: 1982
شوێنی لەدایکبوون: گوندی دۆڵە سووری سەربە شارەدێی #ناڵپارێز#ی شارۆچکەی #پێنجوێن#
شوێنی شەهیدبوون: دەشتی #شارەزوور#
$ژیاننامە$
جەمال عەزیز محەمەد ئەحمەد ناوسراوە بە جەمال دۆڵەسووری، لە ساڵی 1961 لە گوندی دۆڵە سووری سەربە شارەدێی ناڵپارێزی شارۆچکەی پێنجوێن لە دایکبووە. گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی.
ساڵی 1979 بووەتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی #ئەنوەری حاجی عوسمان# سەربە هێزی سوورێنی لێژنە ناوچەی پێنجوێنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
بەژداری لە شەڕی سەربازگەی سەراوی ڕژێمی #بەعس# و شەڕی بنکەی هەواڵگری ڕژێمی بەعس لە کۆمەڵگەی شانێری دەشتی شارەزوور و شەڕی جاشەکانی دەشتی شارەزوور لە ساڵی 1982 کردووە.
شەهید جەمال دۆڵەسووری لە ساڵی 1982 لە شەڕی جاشەکانی دەشتی شارەزوور لە گوندی قوماش، لە نەبەردییەکی بێ وێنە ڕاوەدووی سوپا و جاش دەنێت، بەڵام لە نزیک چەمی گوندی قوماش دەکەوێتە بۆسەی جاشەکانی ڕژێم و بە چەند فیشەکێک بریندار دەکرێت، بۆ خۆ دەربازکردن لە دەستی جاش و سوپای ئێراق خۆی دەخاتە ناو چەمێکی گوندەکە، بەڵام بەبرینداری دەسڕێژی گولەی لێدەکەن و هەر لەوێ شەهید دەبێت.[1]