ناو: خورشید
ناوی باوک: حەسەن حسێن حەسەن
ڕۆژی لەدایکبوون: 1954
ڕۆژی شەهیدبوون: 1977
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: دامێنی چیای هەڵگورد، #چۆمان#
$ژیاننامە$
شەهید خورشید حەسەن لە ساڵی 1954 لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دانیشتووی هەولێر بووە و دەرچووی قوناغی ناوەندی بووە.
لە ساڵی 1974 بە پۆلیس لە پارێزگای هەولێر دامەزراوە.
ساڵی 1976 بووەتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی بۆڵی، کە لەو کاتەدا عەلی بۆڵی فەرماندەی بەتالیۆن بووە.
خورشید حەسەن لەگەڵ ئەرکی پێشمەرگایەتیدا بووەتە کادری بەشی ژمێریاری بەتالیۆنی بۆڵی.
لە ساڵی 1977 لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق لە دامێنی چیای هەڵگورد شەهید بووە.[1]