ناو: عوسمان
ناوی باوک: مەولود حسێن مەولود
ساڵی لەدایکبوون: 1943
ساڵی شەهیدبوون: 1976
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بەرحوشتر#ی سەربە شارەدێی #بەحرکە#
شوێنی شەهیدبوون: پارێزگای بابل، باشووری ئێراق
$ژیاننامە$
عوسمان مەولود لە ساڵی 1943 لە گوندی بەرحوشتری سەربە شارەدێی بەحرکە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە بنکەی پۆلیسی پارێزگای #هەولێر# پۆلیس بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە. عوسمان مەولود خێزاندار بووە و خێزانی ناوی خەجیجە خزرە و خاوەنی چوار کوڕ و یەک کچ بووە بە ناوەکانی خەلیل، جەمیل، عادل، فازڵ و نەجیبە.
لە ساڵی 1961 پەیوەندی کردووە بە شانەی نهێنی عەریف عوسمان و عەریف عەلی.
لە ساڵی 1962 چەکی هەڵگرتووە و بووەتە پێشمەرگە لە لقی عەریف عەلی مەولود، کە سەربە بەتالیۆنی سەفینی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە.
لە ساڵی 1974 لە دەربەندی ڕایەتی لە وەرتێ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق بریندار بووە.
لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول شەهید عوسمان مەولود ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و دوای ماوەیەکی کەم گەڕاوەتەوە خاکی کوردستان.
لە ساڵی 1976 لەلایەن ڕژێمی ئەو کاتی ئێراقەوە دوورخراوەتەوە بۆ شارۆچکەی مسەیب لە پارێزگای بابل، دوای مانەوەی یەک مانگ لەو شارۆچکەیە گوێبیستی چەند وشەیەکی ناشرین بووە سەبارەت بە کورد و سەرکردایەتی شۆڕشی کوردی لە چەند پۆلیسێک دەبێت بۆیە بڕیاری داوە کە ڕووبەڕوویان ببێتەوە، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە و دوای کوشتنی سێ پۆلیس عوسمان مەولود لەلایەن پۆلیسەکانی ترەوە شەهید کراوە.[1]