ناو: ئەمین
ناوی باوک: حسێن محەمەد مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1957
ساڵی شەهیدبوون: 1979
شوێنی لەدایکبوون: گوندی باوە کۆچەکی سەربە پارێزگای #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: #موسڵ#
$ژیاننامە$
ئەمین حسێن محەمەد مەحمود، ساڵی 1957 لە گوندی باوە کۆچەکی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە.
لە مانگى 12ی ساڵی 1976 پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى هەورامان بە فەرماندەیی نادر هەورامى لە چەند چالاکییەکى پێشمەرگە بەشدارى کردووە.
ساڵى 1978 لە کاتى ئەنجامدانى چالاکییەک لە شارى هەڵەبجە بە سەختى بریندار بووە.
ساڵى 1978 لەگەڵ دوو هاوسەنگەرى کە یەکێکیان براى خۆى بووە، بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکى پارتیزانى دەچنە دەشتى #شارەزوور#، دواى ئەنجامدانى چالاکییەکە کەوتوونەتە بۆسەى بەکرێگیراو (جاش)ی حکوومەتى ئێراق و پاش ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵیان دەستگیر دەکرێن و دەگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەى شارى موسڵ، پاش ساڵێک لە زیندانیکردنییان ساڵى 1979 لە سێدارە دراون. [1]