ناو: حەسەن
ناوی باوک: عەبدولڕەزاق حەسەن
ڕۆژی لەدایکبوون: 1947
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دەرگەڵە#ی سەربە شارۆچکەی #ڕواندز#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #گەلی عەلی بەگ#، #سۆران#
$ژیاننامە$
حەسەن عەبدولڕەزاق حەسەن ، لە ساڵی 1947 لە گوندی دەرگەڵەی سەربە شارۆچکەی ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.
ساڵی 1965 پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە دەکات و لە بەتالیۆنی 4ی هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە، لە شەڕی چیای کۆڕەک و و داستانی چیای هەندرێن و گەلی عەلی بەگ بەشداری کردووە.
ساڵی 1974 لە گەلی عەلی بەگ بەگوللەی ڕژێمی ئێراق شەهید دەکرێت.[1]