ناو: حەمەد
ناوی باوک: ئیسماعیل موڕاد
ساڵی لەدایکبوون: 1949
ساڵی شەهیدبوون: 1975
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سەردڕەی دۆڵی خانەقای سەربە شارۆچکەی #ڕواندز#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی سەردڕەی دۆڵی خانەقای سەربە شارۆچکەی ڕواندزی پارێزگای هەولێر
$ژیاننامە$
حەمەد ئیسماعیل موڕاد، لە ساڵی 1949 لە گوندی سەردڕەی دۆڵی خانەقای سەربە شارۆچکەی ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.
ساڵی 1966 پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگە دەکات و لە بەتالیۆنی 4ی هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە، لەشەری هەندرێن و کۆرەک و دەڤەری ڕواندز بەشداری کردووە.
لە ساڵی 1975 لە گوندی سەردڕەی دۆڵی خانەقا بەبۆردومانی فڕۆکەی ڕژێمی ئێراق شەهید دەکرێت.[1]