ناو: خالید
ناوی باوک: هەمزە عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1954
ساڵی شەهیدبوون: 1989
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #وەرتێ# سەربە شارۆچکەی #ڕواندز#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیای کونەکۆتر، #چۆمان#
$ژیاننامە$
خالید هەمزە عەلی، لە ساڵی 1954 لە شارەدێی وەرتێ سەربە شارۆچکەى ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.
ساڵی 1978 پەیوەندی دەکات بە لێژنەی ناوچەی باڵەکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و دەبێتە پێشمەرگە، لە شەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بەشدار بووە.
لە ساڵی 1989 لە چیای کونەکۆتر بەهۆی مینەوە شەهید دەبێت.[1]