کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,505
وێنە
  124,467
پەرتووک PDF
  22,123
فایلی پەیوەندیدار
  126,662
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
نێچیرڤان بارزانی و گۆڕینی مەترسییەکان بۆ لێکتێگەیشتن
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
نێچیرڤان بارزانی و گۆڕینی مەترسییەکان بۆ لێکتێگەیشتن
نێچیرڤان بارزانی و گۆڕینی مەترسییەکان بۆ لێکتێگەیشتن
=KTML_Bold=#نێچیرڤان بارزانی# و گۆڕینی مەترسییەکان بۆ لێکتێگەیشتن=KTML_End=
#هێڤیدار ئەحمەد#

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ یەک مەبەست لە بەغدا بوو، ئەویش سەقامگیریی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستان. جگە لە کۆبوونەوە فەرمییەکان، لە کۆبوونەوە درێژ و پڕ وردەکارییەکان دا بڕیاری یەکلاییکەرەوە دران، بۆ ئەوەی بژێوی و بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و بەرژەوەندیی هەموو عێراق پارێزراو بێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانی یەکەم دا لە رۆژی 6ی نیسانی 2024 و لە سەردانی دووەم دا لە رۆژی 27ی نیسانی 2024، زۆر پرسی بە راشکاوی و چارەسەر ویستانەی خۆی لەگەڵ دامەزراوە فەرمی و لایەنە عێراقییەکان دا یەکلاییکردنەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان جاری یەکەم، دوو رۆژ و جاری دووەم، سێ رۆژ لە بەغدا مایەوە.

سەردانی دووەم بۆ بەغدا لە رۆژی 27-4-2024، بۆ دەربازکردنێکی هەمیشەیی هەرێمی کوردستان بوون لە گرێ و کێشە ئاڵۆزەکان، بەتایبەت لەسەر مووچە و هەڵبژاردن، چارەسەرنەکردنیان قەیرانی گەورەی سیاسی و ئابوورییان بۆ هەرێمی کوردستان بەدوادا دەهات. لەو سەردانەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێگەی کێشەکانی داخست و رێگەی چارەسەرەکانی کردەوە بە لێکتێگەیشتنی تەواو لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی و لایەنە سیاسییەکان لە عێراق. بێگومان هەردوو جاریش لەگەڵ سەرۆک کۆمار کۆبووەوە و باسی لە گرفت و کێشەکان کرد، جگە لە پەیوەندیی بەردەوامیان.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەک نووری مالیکی گوتی نێچیرڤان بارزانی بە ئیرادەیەکی پۆڵایین و چارەسەرەوە هاتووە، بۆ چارەسەری کێشەکان بۆ بەغدا هاتووە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە نەخشە و بڕیار و بینینێکی نوێ گەیشتە بەغدا. سەردانێک کە دەتوانین بڵێین یەکلاییکەرەوە بوو بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی ئاڵۆزییەک، کە هەموو لایەک و خەڵکی کوردستان زۆر زەرەری لێ دەکرد.

ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەڕووی سیاسی و کردەییەوە بەبێ بەشداریکردنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# مەحاڵ بوو. خوێندنەوە بۆ دوای هەڵبژاردنەکان دەکرا، کە پارتی لە حکومەت دا نەبێت! چ روودەدات؟ کوردستان بەرەو کوێ دەچێت؟ ئەمانە خوێندنەوەی واقیعی نەبوون. پێشتر هەڵبژاردن بەبێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەکراوە، ئەم جارەش نەدەکرا بەبێ پارتی بکرێت.

ئەمانە ئەو مەترسیانەبوون کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێگەی لێگرتن، وەک ئەرکی یاسایی خۆی کە لە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە روون و ئاشکرا پێیدراوە کاتێک هەرێمی کوردستان و سیستەمە سیاسییەکەی، یان ئاسایشی گشتیی هەرێم، یان دامودەزگا دەستوورییەکانی بکەونە مەترسییەکی ئەوتۆوە، پەرلەمانی کوردستان نەتوانێ کۆببێتەوە، ئەوە لەو بارەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بڕیارگەلێ دەربچووێنێت هێزی یاساییان هەیە.

نێچیرڤان بارزانی تەواو دەسەڵاتی یاسایی و سیاسی هەیە بەناوی هاونیشتیمانییانی کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتە فیدراڵییەکان بدوێت، هەر ئەوەشی کردووە لە بەغدا، تاوەکو هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە بەشداریی پرۆسەی سیاسی بن و، هەموویان بە پرۆسەیەکی هەڵبژاردن کە هەموویان تێیدا بەشداربن، براوەبن.

هەوڵەکان و پشوودرێژیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان زەمینەیەکی باشی بۆ چارەسەر دروستکردووە، سەرۆکی حکومەتی فیدراڵی عێراقیش کەسێکە بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت نەوەک هێشتنەوەی کێشەکان.

پێتان دەڵێم لە بەغدا چی کرد؟

دیپلۆماسییەتی نێچیرڤان بارزانی وایکردووە پەیامەکان هێمن، بەڵام کاریگەر بگەنە لایەنە بەشداربووەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بەتایبەتی لایەنە شیعە کاریگەرەکانی ئێستای عێراق.

نێچیرڤان بارزانی لەو سەردانەدا بە روون و ئاشکرا باسی بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و مەترسییەکانی بەبێ بەشداری پارتی و پێکهاتەکانی (تورکمان، کلدان و ئاشووری و سریان، ئەرمەن)ی کردووە.

لە کۆبوونەوەکان دا ئەم دوو بابەتە بە وردی باسکراون:

=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= چارەسەری پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە تێیدا هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکان مافی بەشداربن.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= چارەسەری یەکلاییکەرەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و چۆنیێتی وەرگرتنی مووچەکانیان و، بودجەی هەرێمی کوردستان و پرسی داهاتە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و ناردنیان بۆ بەغدا.

لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوایەک پێشکێشی ئەنجوومەنی دادوەری دەکات، تاوەکو مافی پێکهاتەکان لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دابین بکرێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا. چونکە بەپێی کار و پەیڕەوی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و یەکسان بە بەشداری هەموو پێکهاتەکانی عێراق، ئەرکی کۆمیسیۆنە.

لەسەر بابەتی مووچە، گەیشتوونەتە رێککەوتن کە مووچە لە هەموو کێشە سیاسییەکان دووربخرێتەوە، مانگانە حکومەتی فیدراڵیی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەو ئاراستەیەی بەجێکردن (توطين)ی مووچەکانیان لە رێگەی یەکێک لە بانکە فیدراڵییەکانەوە بکرێت. لە گفتوگۆکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق دا، بانکی بازرگانی عێراقی (TBI) هەڵبژێردراوە بۆ بەجێکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەمە رازی بووە. ئینجا فەرمانبەری هەرێمی کوردستان ئازادە لەوەی بە ئارەزووی خۆی حیسابە بانکییەکەی بە هەژماری دیکەی بانکییەوە ببەستێتەوە. #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو دانوستاندنانەدا لەسەر هێڵ بووە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاوکاربووە و هەوڵی زۆری داوە بۆ سەرکەوتنی دانوستاندنەکان.

لەسەر داهاتی هەرێمی کوردستان و شێوەی ناردنی بودجەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دانوستاندنەکان نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی و هێشتا بەردەوامن.

هێشتا هەوڵەکانی نێچیرڤان بارازنی بەردەوامن بۆ چارەسەری گشتگیری کێشەکان. بۆ ئەم مەبەستە دوو هەفتەی داهاتووش پڕ لە جوڵەی سیاسی گەرم دەبن. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 181 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 01-05-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-05-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 19-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 19-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 181 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!