کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,467
وێنە
  123,323
پەرتووک PDF
  22,038
فایلی پەیوەندیدار
  124,592
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,665
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,191
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,635
عربي - Arabic 
43,433
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,350
فارسی - Farsi 
15,493
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,020
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,747
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,416
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,922
نەخشەکان 
237
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
729
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,026
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,583
کورتەباس 
22,088
شەهیدان 
11,888
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,191
PDF 
34,596
MP4 
3,800
IMG 
232,295
∑   تێکڕا 
271,882
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
چەند سەرنجێک لەسەر ململانێکانی سەرۆککۆماری عێراق
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
چەند سەرنجێک لەسەر ململانێکانی سەرۆککۆماری عێراق
چەند سەرنجێک لەسەر ململانێکانی سەرۆککۆماری عێراق
=KTML_Bold=چەند سەرنجێک لەسەر ململانێکانی سەرۆککۆماری عێراق=KTML_End=
#زوبێر ڕەسوڵ#

بۆ تێگەیشتن لە ململانێکانی ئەم دواییەی یەکێتی و پارتی دەبێت دان بەوەدا بنێین کە دەستاودەست یان گۆڕانی نوخبەی سیاسی لەناو هەریەکە لە یەکێتی و پارتی هۆکارێکی دیکەی تێکچوونی ئەو پێوەندیانەیە، بە تایبەت دەرکەوتنی نوخبەیەکی سیاسی تازەی ناو یەکێتی کە بە دیدێکی دیکەوە سەیری ئیدارەی ململانێ سیاسییەکان لەگەڵ پارتی دەکەن. هەڵبەتە ئەو کەلێنە ئەگەری هەیە گەورەتریش بێت ئەگەر نوخبەیەکی تازەی پارتییش بڕیاری سیاسی لەناو ئەو حیزبە بەتەواوی بگرنەدەست، بەڵام ئێستا بەهۆی ئامادەیی و بەهێزیی بارزانی (بەڕێز #مەسعود بارزانی#) لەناو پارتی، هەست بەو گۆڕانە گەورەیە ناکرێت وەک ئەوەی لەناو یەکێتیدا دەبینرێت.

کورد لە بەغدا لە سەرەتای 2003 تاوەکو 2014 خاوەن چەندان پێگەی بەهێزی وەک سەرۆککۆمار و دۆسێی وەزارەتی دەرەوە و و سوپاسالاری عێراق و جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان بووە، لەگەڵ چەندان پۆستی دیکەش کە کورد لەرێگەیەوە دەیتوانی گوشار و کاریگەری هەبێت لەسەر ئاڕاستەی پرسە سیاسی و ئابوورییەکان لە بەرژەوەندی خۆی. ئێستا تاکە پۆستی سیادی کە کورد هەیەتی لە بەغدا و دەتوانێت جۆرێک لە کاریگەری سیاسی هەبێت پۆستی سەرۆککۆمارە، کەچی ئەویش خەریکە ئەوەندەی وەک میکانزێک بۆ ململانێی نێوان یەکێتی و پارتی دەبینرێت، وەک بەرژەوەندی و خزمەتی پێگەی کورد لە بەغدا نابینرێت، لە پەراوێزی ململانێی ئەم دواییەی هەڵبژاردنی سەرککۆماری عێراق لە نێوان یەکێتی، پارتی و لایەنە کوردییەکانی دیکەش ئاماژە بە چەند سەرنجێکی خێرا دەدەم لە سەر ئەم پۆستە.

• خەڵک و شەقامی کوردی لە هەرێمی کوردستان ئەوجارە کەمترین گرنگییان بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دا، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ نائومێدبوونی شەقامی کوردی لە پێگە و بەهای ئەم پۆستە بۆ کورد لە بەغدا.

• پۆستی سەرۆککۆمار خەریکە لە دەسکەوتێکی سیاسی دەبێتە دەسکەوتێکی بازرگانی و ماددی، بە جۆرێک کە هەر کەسێک ئەو پۆستە وەردەگرێت یەکسەر لەشکرێک لە خزم و دۆست و ئەحبابی لەگەڵ خۆی دەباتە بەغدا، بە چەندەها پلە و پۆست و مووچەی گەورە؛ کە ماوەی سەرۆکایەتیکەشی تەواو بوو بەشێکی زۆری هەمان تیمی خۆی، واتا دۆست و ئەحبابەکانی لەگەڵ خۆی دەبات لە کاری بازرگانی و کۆمپانیاکان بەگەڕییان دەخات.

• سەرۆککۆمار خەریکە چیدی وەک پۆستێک بۆ پاڵپشتی لە پێگەی کورد لە بەغدا تەماشا ناکرێت ئەوەندەی میکانزمێکی ململانێیە لەنێوان یەکێتی و پارتی.

• واباشە لەمەودوا میکانزمێکی کرداری لەلایەن هەرێمی کوردستان بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆککۆمار هەبێت، بە جۆرێک کە رێگە نەدرێت سەرۆککۆمار بۆ دوو خول خۆی هەڵبژێرێت، چونکە بەرژەوەندی زۆری بۆ دروستدەبێت بە تایبەت ئامادەیە هەر سازشێک بکات بۆ لایەنە سیاسییەکان و وڵاتانی دراوسێ بۆ ئەوەی لە خولی دووەم دیسان دەربچێتەوە تا وایڵیدێت نەتوانێت هەڵوێستێکی جیدی هەبێت لە کاتی پێویستدا.

• واباشە میکانزمێکی دیکە لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە دانرێت کە سەرۆککۆمار پێشتر بەڵێنبدات کە بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەرێمی کوردستانی لەبەرچاو بگرێت، یان بەڵێننامەیەک یان گرێبەستێکی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت کە هەندێک بنەمای گشتیی نیشتمانی رەچاو بکات کە دووربن لە پڕەنسیپی تەسکی حیزبایەتی و پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.

• ململانێێ سەرۆککۆمار بەکەمترین زیان لەسەر هەرێمی کوردستان تەواو بوو، واتا نە یەکێتی خۆی بە دۆڕاو دەزانێ و نە پارتیش. بۆیە بە خراپی لەسەر پەیوەندیی پارتی و یەکێتی ناوەستێت. لەوانەشە بەشێکی زۆری یەکێتی ئەو دۆخە ئەگەر بە کرداری ئەوانیش نەبێت، بەڵام بە دڵی ئەوان بێت. بە پێچەوانەوە ئەگەر بەربژێری پارتی دەرچووبایە ئەوا کاریگەری نەرێنی دەبوو لەسەر پەیوەندی یەکێتی و پارتی.

لە کۆتاییدا دەتوانم بڵێم کە ململانێی و عینادیی سیاسی لایەنە سیاسییە کوردییەکان خەریکە پێگەی سیاسی سەرۆککۆماری عێراق بێ بەهاو هەڕاج دەکات، بە جۆرێک کە تەنیا وەک پۆستێکی سیمبوولی و سەرچاوەیەک بۆ دەسکەوت و ئیمتیازاتی کەسی سەیر بکرێت، کە ئەمەش دواجار تەنیا بە زیانی هەرێمی کوردستان دەشکێتەوە، چونکە هەر یەکە لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش پێیانخۆشە کە پێگەی سەرۆککۆمار پێگەیەکی لاواز و دەستەمۆ بێت، دواتر لاوازی ئەو پۆستە واتا لاوازی کورد لە بەغدا، بە تایبەت لە پاراستنی دەستوور و جێبەجێکردنی کە کورد لە هەردوو پێکهاتەکانی دیکەی عێراق زیاتر ئیشی پێیەتی. هەڵەیە کە پێمان وابێت پۆستی سەرۆککۆمار پۆستێکی تەشریفاتی و مردووە، بە پێچەوانەوە بەشێکی هەرە زۆری پێگەی سەرۆککۆمار لە پێگەی سیاسی حیزبکەی و کەسایەتی سیاسیی خۆیی و پاڵپشتی هەرێمی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت. هەرێمی کوردستان و لایەن کوردییەکان هەڵە دەکەن کە ئەم پۆستە وا بێبەها دەکەن و دەیخەنە بازاڕی مساوەماتی سیاسی و ئابووری، چونکە ئەم پۆستە دەکرێت قەلغانی پاراستنی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییە کوردییەکانیش بێت لە عێراق. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 284 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 13-10-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-10-2022 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 284 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!