کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,336
وێنە
  124,195
پەرتووک PDF
  22,102
فایلی پەیوەندیدار
  126,112
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,066
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,606
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,981
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,802
English - English 
8,530
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,032
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,126
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,006
وێنە و پێناس 
9,467
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,997
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,182
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,055
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,159
شەهیدان 
11,970
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,630
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,638
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
909
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,498
PDF 
34,738
MP4 
3,837
IMG 
234,380
∑   تێکڕا 
274,453
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
فۆبیای بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-عێراق لە رۆژنامەوانان و ڕۆشنبیرانی ئازادیخواز
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
فۆبیای بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-عێراق لە رۆژنامەوانان و ڕۆشنبیرانی ئازادیخواز
فۆبیای بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-عێراق لە رۆژنامەوانان و ڕۆشنبیرانی ئازادیخواز
فۆبیای بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراق لە ڕۆژنامەوانان و ڕۆشنبیرانی ئازادیخواز.
لێکۆڵەر: ڕێبەر عەلی کەرکووکی

پەدەکە-ئێراق لە ساڵی 1961 بەدواوە لەوە دەرچووە پارتێکی سیاسی کوردی بێت، بەڵکوو لەو ساڵە بەدواوە بووەتە ئۆرگانێکی دەستی بنەماڵەی #مەلا مستەفا بارزانی# و کوڕ و نەوەکانی، وابەستە بە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و دەوڵەتە زلهێزەکانی ناتۆ. بەتایبەتیش بووەتە وابەستە بە تورکیا و ئێران. لەو کاتە بەدواوە، ستراتیژی بنچینەیی پەدەکە-ئێراق، نە ماف و ئازادییەکانی گەلی کوردستانە و نە بەرگری لە خاکی کوردستان و نەهیچ شتێکی دیکە کە پەیوەندی بە خاک و گەلی کوردستانەوە هەبێت، بەڵکوو ستراتیژی بنچینەیی پەدەکە-ئێراق تەنیا یەک ستراتیژە، ئەویش بریتییە لە (جێبەجێکردنی ستراتیژی داگیرکەرانی کوردستان و دەوڵەتە زلهێزەکانی ناتۆ)، بۆ ئەمەش وەک ئەرکێکی سەرەکیی پەدەکە-ئێراق بریتییە لە (لەناوبردنی هەر کەس و بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر و نەتەوەپەروەر لە باشووری کوردستان و سەرتاپای کوردستان).
ئەگەر مێژووی پەدەکە-ئێراق بەوردی توێژینەوەی بۆ بکەین، دەبینین جگە لەم ستراتیژە بنچینەییە، پەدەکە-ئێراق هیچ کارێکی دیکەی نەکردووە و تا بشمێنێت تەنیا ئەم ئەرکەی داگیرکەران و دەوڵەتانی ناتۆ جێبەجێ دەکات. ئەمەش مێژوویەکی قێزەونی پڕ لە خیانەت و بەکرێگیراویی لەو 63 ساڵەی ڕابردووی وەهای تۆمارکردووە، دەکرێت بڵێین؛ لە مێژووی مرۆڤایەتییدا نموونەی نییە و نابێت. قوربانییەکانی ئەم مێژووە ڕەشە ئێجگار زۆرن، بە هەزاران و دەیان هەزارن، لە هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵایەتییدا هەن. بەڵام خاڵی هاوبەشی هەموو ئەو قوربانیانە تەنیا هەبوونی ڕۆح و فیکر و تێکۆشانی ئازادیخوازیی، شۆڕشگێڕیی، نیشتمانپەروەرییان بووە.
لەم کورتە وتارەدا ناتوانین ناوی هەموو ئەو قوربانیانە بخەینەڕوو، تەنانەت ناتوانین قوربانیانی یەک چین یان یەک توێژی یەک بەشی کوردستانیش بخەینەڕوو، چونکە ئەوەندە زۆرن، مەگەر تەنیا بە دانانی ئەنیسکلۆپیدیایەکی دەیان بەرگی و هەزاران لاپەڕەیی بتوانرێت خیانەت و تاوانەکانی پەدەکە-ئێراق و بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی هەمووی تۆمار بکرێت. بەڵام ئەگەر تەنیا توێژی نووسەر و ڕۆژنامەوانانی باشووری کوردستان وەربگرین، تەنیا بە ناوهێنانی بەشێک لەو نووسەر و ڕۆژنامەوانانەی بەدەستی پەدەکە-ئێراق تیرۆر کراون، یان کۆمەڵکوژ کراون، بخەینەڕوو، ئەوا بەتەنیا دەکرێت ناویان بێنین، بەبێ ئەوەی بکەوینە وردەکاریی ژیان و تێکۆشانی ڕۆژنامەوانیی ئەو نووسەر و ڕۆژنامەوانە تیڕۆرکراو و شەهیدانە، ئەوا دەبێت سەدان لاپەڕە بنووسین.
$چەند نموونەیەک لە مێژووی تیڕۆرەکانی بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراق:$
لە شەستەکاندا بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی و پەدەکە-ئێراق دەستیان بە تیڕۆری ئەو کەسانە کرد کە وەک نەیار و دوژمنی خۆیانیان بەناودەکرد، بۆ ئەمەش چەندین زیندانی توند و تۆقێنەری وەک (خەلان، ڕایات، ماوەت)یان درووستکرد و پڕیان کرد لە کەسانی ڕۆشنبیر و ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ. دەکرێت چەند نموونەیەکی ساڵانی شەستەکان بێنینەوە:
لە ساڵی 1966دا ڕۆژنامەوان و شاعیر و شانۆنووس و مێژوونووسی مەزن (#عوسمان عوزێری# )یان دەستگیرکرد و لە زیندانە بەدناوەکەی (خەلان-رایات) دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر شەهیدیان کرد.
هەر ساڵێک دوای ئەوە، لە #13-12-1967# دا نووسەر و شاعیری مەزن (#ئەحمەد ڕەشوانی#) بەهۆی ڕەخنەکانی لە بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراقدا، لە ناوجەرگەی #هەولێر# تیڕۆر دەکەن، کاتێک کە دەزانن هێشتا نەمردووە، لە نەخۆشخانەی هەولێر بە دەرزییەکی ژەهراوی شەهیدی دەکەن.
ئەو زیندانانە تا ئاشبەتاڵەکەی 1975 پڕی بوو لە کەسانی ڕۆشنبیر و ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی نەیاری بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراق. دوای ئاشبەتاڵەکەش بەناوی قیادەی موەقەتەوە بەردەوام بوون لە لەناوبردنی ڕۆشنبیرانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە هەشتاکانیش کاروانی تیڕۆرەکانی بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراق بە چڕی بەردەوام بوو، کە لەم وتارەدا جێی باسکردنی هەموویان نابێتەوە.
بەڵام لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991، بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراق کاتێک دەستیان بە دەسەڵات دەگات، ڕاستەوخۆ لەلایەن میتی تورکییەوە فەرمانی پێدەدرا و دەزگای پاراستنی خستە ژێر ڕکێفی میتەوە، ئیتر زنجیرەیەکی دوورودرێژی تیڕۆڕکردن و کۆمەڵکوژکردنی ڕۆژنامەوانان و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕان دەستی پێ کرد، لەم قۆناخەدا هەزاران کەس بوونە قوربانی دەستیان. سەرەتا لە بادینان و هەولێر دەستیان پێکرد، دواتر هەموو باشووری کوردستانی تەنیوە.
هەر بۆ نموونە لە سەرەتای نەوەدەکاندا (حاکم تەحسین، حاکم جەمال، حاکم نووری نانەکەلی، ڕەئوف ئاکرەیی، ڕێناس، ئەبوو نەسیر، یوسف تۆما شابۆ، نەزیر عومەر، د. محەمەد باجەلان، سەڵاح هەورامی، فەرهاد فەرەج، کەریم عوسمان، د.سیروان) و سەدان و هەزاران ڕۆژنامەوانان و ڕۆشنبیرانی دیکەی تیڕۆر کرد. تاکە هۆکاریش بۆ تیڕۆڕکردنیان ترسیان بووە لەو ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەوانە ئازادیخوازانە.
بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراق، هەر بە تیڕۆرکردنی یەک بەیەکی ئەو ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەوانانە ڕانەوەستا، بەڵکوو دەستی بە کۆمەڵکوژکردنی دەستەجەمعی ڕۆژنامەوانان و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران کرد. لە #16-05-1997# دا لە شاری #هەولێر# لەیەک ڕۆژدا دوازدە ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی (وڵات و وطن الشمس)ی لە #عەنکاوە#ی سەربە هەولێر کۆمەڵکوژ کرد، هەر لەو ڕۆژەدا کۆمەڵێک هونەرمەندی لە (مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا) لە گەڕەکی ئیسکانی پشت (هۆڵی گەل) لە هەولێر کۆمەڵکوژ کرد. ئەمە جگە لە کۆمەڵکوژکردنی دەیان چالاکوان و تێکۆشەری دیکە لە هەمان ڕۆژ و لە هەمان شاردا.
لە سەرەتای ساڵانی 2000 بەدواوەش دەیان و سەدان ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەوانی وەک (#عەبدولستار تاهیر شەریف#، #سۆران مامە حەمه#، #سەردەشت عوسمان#، سەرکەوت عومەر، یەعقوب ڕەسوڵ، #وەدات حسێن عەلی#، قارەمان شوکری)یان تیڕۆر کرد.
لە ساڵی 2014 بەدواوەش لەگەڵ ڕزگارکردنەوەی #شەنگال# لەلایەن شەڕڤانانی شەنگال و گەریلاکانی هەپەگە و بوونیادنانی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شەنگال، گڵۆڵەی بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراق زیاتر کەوتە لێژی و زیاتر ڕیسوا بوو، بۆیە بۆ شاردنەوەی زیاتری ڕیسوابوونەکەیان چەندین ڕۆژنامەوانی ژنیان لە شەنگال تیڕۆر کرد، یەکێک لەو ڕۆژنامەوانانەش “نوژیان ئەرهان” بوو. چونکە ڕۆژنامەوان و ڕاگەیاندنی ئازاد ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لە ئاشکراکردنی حەقیقەتی خیانەتکارانەی بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراق.
ئەو بنەماڵە خیانەتکار و بەکرێگیراوە و پارتە نۆکەرەکەی، ترسێکی زۆریان لە ڕۆژنامەوانی بوێر و ئازاد و ڕاگەیاندنی ئازاد هەیە، فۆبیایەکی گەورەیان لە بەرانبەریان درووستبووە. بۆیە بەردەوام لە هەوڵی تیڕۆڕکردنی هەر ڕۆژنامەوان و ئازادیخوازێک دان، کەوا ڕاستییەکانیان ئاشکرا بکات. لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەوان ویداد حسێن و شوکرییان لە بادینان تیڕۆر کرد، بەشێوەیەکی ڕەشبگیرییش شێروان شێروانی و بەدەیان ڕۆژنامەوان و چالاکوانی بادینانیان خستە کونجی زیندانە تۆقێنەرەکانییەوە. نزیک بە ساڵێکیشە ڕۆژنامەوانی خەڵکی ڕۆژاوا “سڵێمان ئەحمەد”ی ڕفاندووە و زیندانیی کردووە. دواجاریش لە ڕۆژی 23ی ئابی ئەم ساڵدا، بە چاوساخی سیخوڕانی بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراق و میت، درۆنی تورکی فاشیست چەند ڕۆژنامەوانێکی کۆمپانیای چەتری کردە ئامانج و دوو ڕۆژنامەوانی ژنی بوێر و ئازادیخواز “گوڵستان تارا-هێرۆ بەهادین”ی تیڕۆڕ و شەهید کرد و ڕۆژنامەوانێکیشی بریندار بوو.
ئەمە کورتەیەکی زۆر پووخت بوو، لە تیڕۆری تاکەکەس و کۆمەڵکوژکردنی ڕۆژنامەوانان و ڕۆشنبیرانی ئازادیخواز لەلایەن بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراقەوە. لەم کورتە باسەدا یەک ڕاستیی ڕوونمان بۆ ئاشکرا دەبێت، ئەویش ترس و فۆبیایەکی زۆری بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراقە لە ڕۆژنامەوانان و ڕۆشنبیرانی ئازادیخواز. بەڵام ئیتر ڕاستییەکی تریش تەواو ڕوونبووەتەوە کە ئەگەر هەموو ڕۆژنامەوانانی ئازادیخواز تیڕۆڕ و کۆمەڵکوژیش بکات، بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراق ناتوانن حەقیقەتی خیانەتکاریی و بەکرێگیراویی و ڕیسوابوونی تەواویان بشارنەوە. ئیدی سەردەمی بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە-ئێراق کۆتاییهات، نە دەزگا ڕاگەیاندنە چەواشەکارییەکانیان، نە سەدان ملیار دۆلاری دزراویان لە خەڵک و نە هێزە تیرۆڕیست و تۆقێنەرەکانیان دادیان نادات و ڕۆژێک دێت، ئەو ڕۆژەش نزیکە، دەکەونە ژێر پێی خەڵکی ئازادیخوازیی باشوور و بۆ هەتاهەتایە وەک تیڕۆڕیستترین بنەماڵە و پارت ناوی بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی و پەدەکە-ئێراق دێت. سەردەمی دەسەڵاتدارێتیشیان وەک ڕەشتترین و قێزەونترین و ستەمکارترین و گەندەڵترین بنەماڵە و پارت، ناویان لەنێو زبڵدانی مێژوودا تۆمار کراوە و تۆمار دەکرێت.
[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 439 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://aza-press.com/ 26-08-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-08-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 26-08-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 26-08-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 26-08-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 439 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1168 KB 26-08-2024 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!