ناو: بێهرووز
نازناو: چەمەن ئارا
ساڵی لەدایکبوون: 1980
شوێنی لەدایکبوون: #ئیلام#
$ژیاننامە$
بێهرووز چەمەن ئارا لەدایکبووی ساڵی 1980 شاری ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەرچووی بەشی لێکۆڵینەوەی ئێرانی بە پسپۆڕی لە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی کوردی لە زانکۆی جۆرج-ئۆگست لە گۆتینگن لە ئەڵمانیایە. لە ساڵی 2016 و فاکەڵتی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کوردستان بووە، لە ساڵی 2017 و سەرۆکی پەیمانگای نێونەتەوەیی بۆ خوێندن و توێژینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا بووە.
بە گشتی لێکۆڵینەوەکانی بێهرووز لەسەر زمان و ئەدەب بووە و بەرهەمە نووسراوەکانیشی زیاتر لە دەوری ئەدەبی حەماسی، زمانی کوردی و نووسین دەسووڕێنەوە. بێهرووز جگە لە پراکتیزەکردنی مۆسیقای سونەتی، لە فەلسەفە و کۆمەڵناسیش دەخوێنێتەوە و ڕەنگدانەوەی هەیە، بە پشتبەستن بە ڕێبازە فیکرییە ڕەخنەییەکان، لە دەوری چەمکەکانی ئازادی، دادپەروەری و یەکسانی، خەریکی چالاکییە فیکری و کۆمەڵایەتی-فەرهەنگییەکان دەبێت.
نووسەری پەرتووکەکانی: #بەرەو ڕێنووسی پێوەری کوردی# و #شانامەی کوردی؛ ڕووسەم و زووراو-بەرگی 1# و #جعبە سیاه: مکالمات بین من و بازجویم# ە. [1][2]