پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
واحید قادر پوور
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
نوێکردنەوەی بەڵین و پەیمان لەلایەن کۆمەڵێک جاش و مستەشارەکانی سەردەمی بەعس و سەددام حسێن
18-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
زیاد ئەسعەد بێدەنگی دەشکێنێت و باسی تەندرووستی و تەڵعەت تاهیر دەکات
18-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
17-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
16-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,345
وێنە 104,859
پەرتووک PDF 19,372
فایلی پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
پیرەمێرد
شەهیدان
مستەفا خۆشناو
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-06-1947
ژیاننامە
ناهیدە ڕەفیق حیلمی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
حسێنی پاسکیلچی - حسێن حەمە خدر ژاژڵەیی
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link4
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حسێنی پاسکیلچی

حسێنی پاسکیلچی
ناو: حسێن
نازناو: حسێنی پاسکیلچی-حسێنی حەمەی سۆفی خدری بەستەک سپی
ناوی باوک: حەمە
ناوی دایک: ئامان ڕەسوڵ
ساڵی لەدایکبوون: 1940
ڕۆژی کۆچی دوایی: #04-09-2004#
شوێنی لەدایکبوون: #شارباژێر#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
هەر کە ناوی سلێمانی دەهێنرێت هەمیشە لە پاڵیدا ناوی چەندین کەسایەتی و کەڵەپیاوانی ئەم شارە دێت، کە مێژوویەکی پڕ لە شکۆ و یادگارییەکی خۆشی پڕ لە جوانی دەزرنگێنێتەوە لە بیر و هۆشی چەندین منداڵ، لاو و پیری ئەم شارە دێرینە، یەکێک لەوانە حسێنی پاسکیلچی یە کە ناوی سیانی (حسێن حەمە خدر ژاژڵەیی)ە و نازناوی (حەمە سۆفی خدری پەستەک سپی)یە، کە لە ساڵی 1940 لە گوندی ژاژڵەیی سەربە شارۆچکەی #ماوەت# لە شارباژێڕ لەدایکبووە. خاوەنی دوو برا بووە بە ناوی (عەبدوڵڵا و قادر) و خوشکێک بە ناوی (نازدار)، دایکی ناوی (ئامان ڕەسوڵ) بووە. کاتێک تەمەنی نزیکەی دوو ساڵان بووە لەگەڵ خانەوادەکەی دێنە سلێمانی و لە #کانی ئاسکان# لە ماڵی (مام عەزیزی سەبەتەچن) کە نزیک مزگەوتی قامیشان بووە نیشتەجێ بوون، هەر لە تەمەنی منداڵیدا باوکی و هەردوو براکەی (عەبدوڵڵا و قادر) کۆچی دوایی دەکەن، بۆیە بە تەنیا دەمێنێتەوە لەگەڵ دایکی و خوشکەکەی، هەر بەو هۆیەشەوە لە تەمەنێکی زۆر منداڵیدا دەست دەکات بە کارکردن، و دەکەوێتە بەردەم ناڕەحەتییەکانی ژیان.
حسێنی پاسکیلچی یەکێک بووە لە کۆنترین کەسایەتییەکان کە لە سلێمانیدا ئیشی پاسکیلچێتی کردووە، کە هاوپیشەکان و هاوەڵەکانی (یوسفی عەبەکە و سڵێمان عەبەکە) بوون، کاتێک کە ناوی هەریەکەیان بهێنرێت کەس نییە نەیانناسێت و یادگارییەکی خۆشی منداڵی نەبێت لەگەڵ ئەم کەڵەپیاوانەی شاری سلێمانیدا.
حسێنی پاسکیلچی بەوە ناسرابوو کە پیاوێکی حەکیم و دڵسۆز و بەئەمەک و بەوەفا و دەست و دڵ جوان و ڕەوشت جوان و میوان دۆست بووە، کە هەمیشە دەستی هاوکاری لە ناخیدا هەبووە و یارمەتیی هەموو کەسێکی داوە کە پێویستی پێ بووبێت بێ جیاوازی ڕەگەز و دین و نەتەوە، گرنگ نەبووە کە بیناسێت یاخود نە.
دەگێڕنەوە لە کاتی بوونی هەر گرفتێکدا هانایان بۆ دەبرد و وەکوو ڕابەر و پیاوێکی دەم ڕاست چاویان لێکردووە، و ئەگەر بچوایە بۆ هەر شوێنێک ڕێز و پلەیەکی تایبەتیی هەبووە و لەناو خەڵکدا قسە و بڕیارەکانی هەرگیز ڕەتنەکراوەتەوە و وتەکانی بەڵگە بوون بۆ دۆست و کەسە نزیکەکانی، هەر بۆیە لە زۆربەی سوڵحە عەشایەرییەکاندا بەشدارییان پێکردووە. لەناو خەڵکدا هەمیشە دەست کراوە بووە بۆ یارمەتیدانی خەڵک چ لە ڕووی مادییەوە بووبێت یاخود مەعنەوییەوە، تەنانەت لەسەر زاری خەڵک و کەسوکاری دەگێڕنەوە کاتێک خەڵکی غەریب و دوور لە هاوزمانی خۆمان کە هاتوونەتە ئەم شارە و پێویستییان بە هاوکاری بووە، پێیان وتراوە بگەنە لای ئەم پیاوە کێشەکانتان چارەسەر دەبێت و ڕێگە نیشاندەرتان دەبێت بەم جۆرە چەندین خەڵکی هەژار بە کورد و عەرەب ڕوویان لێ دەکرد و لە ماڵەکەی خۆیدا جێگەیانی دەکردەوە، و خواردن و خواردنەوەیان پێئەدان، حسێنی پاسکیلچی پیاوێکی لە خوا ترس بووە باوەڕی بەوە بووە کە هەردەم وەڵامی کاری چاکە بە چاکە دەدرێتەوە و هەرگیز لای خودا ون نابێت، و لای ئاشکرا بووە کە چی بچێنیت ئەوەش دەدووریتەوە، بۆیە هەمیشە ماڵێکی قەڕەباڵغ و پڕ لە میوانی هەبووە کە جێگا و لانەی خزم و دۆست و ناسیاو و بێگانە بووە، ماڵەکەی بە تەکییە ناوبراوە لەناو هەموو ئەوانەی کە ناسیویانە و لەسەر زاری چەندین خەڵکەوە دەبیسترێت، کە دەوترێت ئەمە (ماڵی باوکم)ە بەهۆی ئەوەی دەستی نەناوە بەڕووی هیچ کەسێکەوە هەر بەو هۆیەوە بە (ماڵی باوک) ناویان بردووە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/571416/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=حسێنی پاسکلچی و هاوسەری فاتمە عەزیز=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=191d85=KTML_ImageCaption_Caption=حسێنی پاسکلچی و هاوسەری فاتمە عەزیز=KTML_ImageCaption_End=
حسێنی پاسکیلچی، لە تەمەنی لاوێتیدا ژیانی هاوسەرێتی پێکهێناوە کە خێزانەکەی ناوی (فاتمە عەزیز)ە، و یەکێکە لە خانمە ڕەسەنەکانی شاری سلێمانی و لەدایکبووی گەڕەکی کانی ئێسکانی سلێمانییە و بەوە ناسراوە کە ئافرەتێکی هێمن و دەستڕەنگین و نەرم و نیان و بەڕێز و خزم دۆستە.
خاوەنی 10 منداڵ بوون کە چواریان کوڕ و شەشیان کچن بە ناوەکانی (کامەران، کاوە، سۆران و سامان) و کچەکانی بە ناوی (بەهار، کوێستان، ڕازاو، کارژاو، کانی و کەناری).
حسێنی پاسکیلچی بەهۆی ئەوەی خۆی و هاوسەرەکەی لە ژیاندا زۆر تەنیا بوون، چونکە هەردووکیان تەنیا یەک خوشکیان هەبووە، بۆیە هەموو کات پشتیان بە خۆیان بەستووە و تاڵی تەنیایی و بێ پشتیووانی بووەتە خەمێکی گەورە و گرێیەکی دەروونی ژیانیان، بۆیە حەزیان نەکردووە منداڵەکانیان وەکوو خۆیان بن، و وتویەتی منداڵی زۆر گەرچی پێگەیاندنی قوورسە، بەڵام لە داهاتوودا پشت و پەنا دەبن بۆ یەکتری، وە لەبەر ئەوەی قوورسی ژیان دەرفەتی نەیاوە خوێندن تەواو بکات و تەنیا تا قۆناغی شەشی سەرەتایی خوێندووه، هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوە بووە، کە منداڵەکانی پێگەیەکی تایبەتیی خۆیانیان هەبێت، هەروەها سەرکەوتووش بووە تێیدا.
تا دواڕۆژەکانی تەمەنی هەردەم ئامۆژگاری بۆ منداڵەکانی ئەوە بووە کە هیچ کارێک نەکەن کە ببێتە هۆی زوویربوونی خودا، داوای کردووە بۆ هەموو کارێک پشت بە خوای خۆیان ببەستن. بەوە دڵخۆش بن و تەنیا ئەوە بە هیی خۆیان بزانن کە بە دەستیان هێناوە. ئەم پیاوە یەکێک بووە لە هاوەڵ و خۆشەویست و هاوتەمەنەکانی پیاوانی شاری سلێمانی، هاوڕێکانی گەڕەکی سەرشەقامی بریتیی بوون لە (حاجی موڕادی پاسکیلچی و ئەحەی ماتۆڕ)، کە حاجی موڕادی پاسکیلچی یەکەمجار دوکانی پاسکیلچێتییەکەی لە سەرشەقام بووە، لە نزیک چایخانەی حاجی محەمەدی نەسەی چایچی، کە چایخانەکەی بەناوی (چایخانەی قەرەداغی) ناسرابوو، بەشێک لە هاوڕێکانی دیکەی ئەم کەڵەپیاوە (حاجی کەریمی گوێنی فرۆش و حەمە سەعید) بوون کە ئەو کاتە چایخانەیان لە بەردەم خانەقا هەبووە. وە هەروەها (ئەنوەری کەریم ئەفەندی ئابڵاخی و فایەقی کەبابچی و و ئەنوەری سی و جگەرچی و عەبدوڵڵای قەساب کە ناسراوە بە (عەبەی برزو)، ساڵحی کارگەچی، حەمەی نەخشەی مەڵکەندی، مەدحتی کەبابچی، حاجی حەسەنی فیتەر، حاجی جەمالی (جەمالی معاون توبی)، حاجی مەلا ئەحمەد، عەبدوڵڵا ئابڵاخی (عەبەی کەریمە گێلی ئابلاخی)، ئەحمەد ڕەشید کە ناسرابوو بە ئەحمەدی پاقڵاوە کە کارگەی چلوورەی گوڵزاری هەبوو، مامۆستا جەمال عەبدول، نەقیب عومەر، عەباس ڕۆستەم، حاکم ئیبراهیم)، هتد.. بوون.
کە هەموو ئەمانەو چەندین کەسایەتی جوانی تری شاری سلێمانی، و یەکێک بوون لە خۆشەویستەکانی ئەم پیاوە مەزنە.
حسێنی پاسکیلچی پیاوێکی ئازا و بە جەرگ و چاونەترس بوو، کاتێک لە ساڵی حەفتاکاندا جێبێکی ئەمریکی کڕی، هاوکاری شۆڕشی گەورەی کوردی دەکرد، پێشمەرگەی لە دێیەکەوە بۆ دێیەکی تر دەگواستەوە هاوکاری جلوبەرگ و خواردنی پێ ئەگەیاندن، لە هەمان کاتدا چەک و فیشەک و نامەی دەگواستەوە بۆ پێشمەرگە، ئەگەر چی بارودۆخی ئەو کاتە زۆر نالەبار بوو بەڵام پێشمەرگەی ڕێکخستنی ناوشار بووە، کە درووشمەکانی حزبی بڵاودەکردەوە، کە لە شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێدا جێ دەستی دیاربوو.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:27%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/571416/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=حسێنی پاسکلچی لە بەردەم دوکانەکەی لە عەلی ناجی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=191d85=KTML_ImageCaption_Caption=حسێنی پاسکلچی لە بەردەم دوکانەکەی لە عەلی ناجی=KTML_ImageCaption_End=
لە ساڵی هەشتاکاندا لاندرۆڤەرێکی کوورتی بەریتانی کڕی و لەگەڵ حاجی شێخ فاتح و حاجی شێخ سەلامی عەواڵانی و لەگەڵ حاجی شێخ محەمەدی گاپیڵۆنی کوڕی حاجی شێخ موحسین و دەروێشەکانی دەبرد بۆ ناوچەکانی #ئەزمەڕ# و #دوکان# کە لەو کاتەدا کوردی کۆچەری دەوارنشینی لێ بوو. پاشان لە دوای ئەوە جێبێکی تری کڕی کە لاندرۆڤەری درێژیان پێ ئەوت کە بە 170 دیناری ئەو کاتە کڕدرابوو، کە بە هەموو شێوەیەک بۆ خزمەتی پێشمەرگە و شۆڕشی کوردی تەرخان کردبوو. جێی باسە کە لەو سەردەمەدا چەندین جار لەلایەن سەرکردەکانی شۆڕشەوە، بە نووسرا و ڕێز و سوپاسی پێ بەخشراوە لە پای ئەو چالاکییانەی کە ئەنجامی داوە. هەروەها دەیگێڕنەوە دوو ماتۆڕی هەبوو بە ناوی (BSA) کە ئەو کاتە تەنیا دوو کەس ماتۆڕی هەبووە لە شاردا، کاتێک کە نووسەر و مامۆستای بەناوبانگی کورد (#نەجمەدینی مەلا#) لە ساڵی 1962 کۆچی دوایی کرد، حسێنی پاسکیلچی بە ماتۆڕەکەی نەفەری پێ ئەگواستەوە بۆ ڕێوڕەسمی ناشتنەکەی و لە هەمان کاتدا خۆی و کوڕە گەورەکەی لە مەراسیمی ناشتنەکەیدا بەشدار بوون.
هەروەها ماتۆڕێکی ئەڵمانی هەبوو کە هیی زەمانی هیتلەر بوو، واتە جەنگی یەکەمی جیهانی بینیبوو، دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی کورد لە ساڵی 1991 کاتێک ڕێکخراوی بینایی لە هەرێمی کوردستان بوون، داوایان کرد کە ماتۆرەکە بەرنەوە بۆ ئەڵمانیا و وەکوو ئاسەواری مێژووی لە مۆزەخانەی ئەڵمانیا بپارێزرێت، بۆیە پێیدان بەو مەرجەی کە بیپارێزن و لە ناوی نەبەن.
حسێنی حەمەی سۆفی خدری بەستەک سپی، لەڕووی پیشەییەوە ناسراوە بە (حسێنی پاسکیلچی)، کە یەکێک بووە لە پیشە کۆنەکانی شاری سلێمانی، کە بۆ یەکەمجار دوکانی لە #بەردەرکی سەرا# دانابوو کە دوکانەکەی یەکێک لە دوکانەکانی مەلا عیزەت بوو، ئەو کاتە پاسکیلی دەدا بە کرێ کە کاتژمێرێک بە 30 فلس بوو، پاسکیلەکانی بەزۆری لە جۆری بەریتانی و هندی بوون، بە ناوەکانی (ئەنکۆڵ، فلیپس، ڕۆج، ڕایجی، هیرۆ، ئەتڵەس)، هەورەها ماوەیەک لەگەڵ یوسفی عەبەکە شەریک بوون و پاشان جیا بوونەتەوە لە شەراکەت.
پاشان لە زەمانی (نووری سەعید) دوکانەکەی گواستەوە بۆ #سەرشەقام# ئەو کاتە حسێنی پاسکیلچی خۆی پاسکیلی سێ تایەی درووست دەکرد و دەیدا بە کرێ، و زۆربەی کەتاکان لەناو دوکان دەمایەوە، وەکوو باس دەکرێت لەو زەمەنەدا چوار کەباب و ماستاوێک بە 25 فلس بووە، کە هەمیشە لەناو دوکانەکەی نانی دەخوارد بەهۆی سەرقاڵی ئیش و کارەوە، پاشان لە ساڵی 1957 چووەتە #سەرکارێز# و لە دوکانەکانی (حاجی مەجیدی ڕازیانە) ئیشی دەکرد، لە سەردەمی (زەعیم سدیق) کە ڕەشبگیری دەستی پێ کرد زۆر لە گەنج و پیاو و لاوی ئەو سەردەمە گیران و هەر بەو هۆیەشەوە، لەبەر کاری سیاسی ناچار دەبێت بۆ ماوەیەک لە شار دوور بکەوێتەوە ماوەیەک لە دێ کۆن و ژاژڵە بمێنێتەوە پاشان کە بەندکراوەکان ئازاد دەکرێن جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ ناو شاری سلێمانی، لە ساڵانی 1964-1965 جارێکی دیکە دوکانەکەی گواستەوە بۆ لای فیرقە (کە هۆتێل ئاشتی ئێستا دەگرێتەوە لای هۆڵی چۆپی)، کە دەکەوێتە خوار ماڵی شێخ فەرەج، دوکانەکەی هەر بە ناوی پاسکیلخانەی ئاشتییەوە بووە، کە لەو کاتەدا دوو دوکان و مەخزەنێکی بە کرێ گرت لە دوکانەکانی (حاجی ئەحەی چکۆل) ، کە یەکێکیان دوکانی (عطاری) بووە، و ئەوەی دیکەیان پاسکیلخانە بووە، پاشان لە ساڵی 1960 کاتێک زەوی دەکڕێت و دەیکات بە خانوو لە گەڕەکی (#عەلی ناجی#) لای گردی محافزی جاران کە دەکەوێتە خوار بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵ، ئەو کاتە لە هەموو ناوچەی عەلی ناجی و گردی محافزی سلێمانی جاران، تەنیا سێ خانوو هەبوو کە یەکێکیان هیی (مەلا حسێن) بووە، و ئەوەی دیکەیان هیی (سەڵاح ئەحمەد فەهمی) ناسراو بە (سەڵاح ئەحمەدی چاوشین) بووە، کە بەڕێوبەری پێشووی پۆلیسی سلێمانی بووە.
لە دوای ساڵی 1965 کاتێک خانووەکەی لە ساڵی 1960 لە گەڕەکی ناوبراو درووست دەکات، جارێکی دیکە دوکانەکەی دەگوازێتەوە بۆ نزیک ماڵی خۆی کە پشت مزگەوتی (حاجی جەمال) دەکات، کە ئێستاش (2024) جێ نزرگەکەی ماوە.
دوکانێکی تریشی لای مزگەوتی عەلی ناجی کڕی کە دوکانی عەتاری بوو، کە لە تەنیشت دوکانەکانی (مەلا عوسمان) بوو، چەندین کەس کاریان لە دوکانەکانی حسێنی پاسکیلچی کردووە و بۆیان بەڕێوەدەبرد لەوانە (مامۆستا حەمە ئەمین ژاژڵەیی و میرزا ئەحمەد ژاژڵەیی) کە پورزای خۆی بوون، وە (عومەری مێوژ و ئیسماعیلی عەبدولوەفا، فەقێ حسێن، مەلا مارف، مەلا بەکر و کاک ئەحمەدی تیمار) بوون.
حسێنی پاسکیلچی هەرگیز لە پاسکیلخانەکەی بەتەنیا نەبووە لە کارکردن و هەمیشە چەندین کەس کاریان لەگەڵ کردووە کە بریتی بوون لە خوشکەزاکانی (عومەر ئەحمەد و عوسمان ئەحمەد) و منداڵەکانی خۆی و چەندین شاگردی دیکە کە لەسەر دەستی ئەو گەورە بوون و وەکوو منداڵەکانی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا کردوون هیچ کات جیای نەکردوونەتەوە.
لە کوڕەکانی خۆی (کاوەی پاسکیلچی) کە یەکێکە لە منداڵە ناوەنجییەکانی هەرگیز باوکی جێنەهێشتووە، لەگەڵ ئەوەی ئەندازیاری کشتوکاڵی تەواوکردووە، بەڵام بەردەوامی داوە بە پیشەیی باوکی، هەر بۆیە حسێنی پاسکیلچی لە ساڵی 2002 کاتێک توانای کارکردنی وەکوو جاران نامێنێت (کاوەی پاسکیلچی)ی کوڕی جێ نزرگەی باوکی دەگرێتەوە، هەر بەو هۆیەشەوە هەندێک جار ناوی کاوەی کوڕی لەسەر زاری منداڵان و لاواندا بە کاک حسێن ناودەبرێت.
لە پاش ئەوەی مەرگ بواری حسێنی پاسکیلچی نادات تاوەکوو بەردەوام بێت، لە تەمەنی 64 ساڵیدا بۆ دواجار و بەیەکجاری ماڵاوایی لە ژیان کرد، و لە ڕێکەوتی 04-09-2004 کۆچی دوایی کرد و لە گردی #شێخ محێدین# گیانی پاکی بە خاک سپێردرا.
جێی باسە ئێستاش (2024) ئەو دوکانە هەر ماوە کە مێژوویەکی کۆنی پڕ یادگاری لە دڵی چەندین خەڵکی شاری سلێمانی جێهێشتووە و کاوەی کوڕی بەردەوامی پێدەدات. [1]
ئەم بابەتە 564 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئەوین کامەران
فایلی پەیوەندیدار: 9
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1940
ڕۆژی کۆچی دوایی: 04-09-2004 (64 ساڵ)
ئاستی خوێندن: سەرەتایی
ئایین و ئایینزاکان: موسڵمان - سوننە
پلەی پارتایەتی: ئەندام
پلەی پێشمەرگایەتی: پێشمەرگە
جۆری کەس: ناسراو
جۆری کەس: بەهرەمەند
جۆری کەس: کەسایەتی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت)
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
تایبەت بۆ کوردیپێدیا ئامادەکراوە!
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەوین کامەران )ەوە لە: 17-05-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 18-05-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 564 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.256 KB 30-05-2024 شادی ئاکۆییش.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.193 KB 17-05-2024 شادی ئاکۆییش.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
کورتەباس
شیزوفرینیا چی یە و چۆن چارەسەر دەکرێت
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
کورتەباس
گەشەکردنی ئابوری و لێدوانێک دەربارەی زاراوەی دواکەوتن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
مەی و مەیخانە لە شیعری هێمن دا
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
کورتەباس
گرنگی و دەوری فێرکردنی گەوران لە پەرەسەندن دا
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
ژیاننامە
واحید قادر پوور
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
کورتەباس
ئەو مرۆڤەی ژیانی سەربەستی لەهەموو شتێ لا بەرزتر بووە
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
جەعفەر گەردی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
پیرەمێرد
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
پیرەمێرد
شەهیدان
مستەفا خۆشناو
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
مستەفا خۆشناو
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-06-1947
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
19-06-1947
ژیاننامە
ناهیدە ڕەفیق حیلمی
19-06-2019
زریان سەرچناری
ناهیدە ڕەفیق حیلمی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
هەژیر مەحمود پوور
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
واحید قادر پوور
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
نوێکردنەوەی بەڵین و پەیمان لەلایەن کۆمەڵێک جاش و مستەشارەکانی سەردەمی بەعس و سەددام حسێن
18-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
زیاد ئەسعەد بێدەنگی دەشکێنێت و باسی تەندرووستی و تەڵعەت تاهیر دەکات
18-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
17-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
16-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,345
وێنە 104,859
پەرتووک PDF 19,372
فایلی پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
کورتەباس
شیزوفرینیا چی یە و چۆن چارەسەر دەکرێت
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
کورتەباس
گەشەکردنی ئابوری و لێدوانێک دەربارەی زاراوەی دواکەوتن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
مەی و مەیخانە لە شیعری هێمن دا
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
کورتەباس
گرنگی و دەوری فێرکردنی گەوران لە پەرەسەندن دا
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
ژیاننامە
واحید قادر پوور
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
کورتەباس
ئەو مرۆڤەی ژیانی سەربەستی لەهەموو شتێ لا بەرزتر بووە
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - جۆری کەس - شاخەوان ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست ژیاننامە - شوێنی نیشتەنی - کوردستان ژیاننامە - لەژیاندا ماوە؟ - بەڵێ (تا ڕۆژی تۆمار/چاککردنی ئەم بابەتە، ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا ماوە) ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - بیروباوەڕی سیاسی - نەتەوەیی پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - منداڵان پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.719 چرکە!