کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,541
وێنە
  123,858
پەرتووک PDF
  22,075
فایلی پەیوەندیدار
  125,497
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هۆکارەکانی شکستی دەسەڵاتی کوردی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هۆکارەکانی شکستی دەسەڵاتی کوردی
هۆکارەکانی شکستی دەسەڵاتی کوردی
ناونیشانی بابەت: هۆکارەکانی شکستی دەسەڵاتی کوردی
ناوی نووسەر: #ڕەئوف ئالانی#

(ئەوەی لە گورگ بترسێت ناچێتە ناو دارستان، ئەوەی لە زەرەر بترسێت قومار ناکات - فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی)
ئەو دۆخە ناسەقامگیرییەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئاراوە، ئاکام و ئەنجامی خراپی شێوازی حوکمڕانی حیزبە دەسەڵاتدارە فیودال و خێڵگەراکانی ئەم هەرێمەیە، ئەگەر سەیرێکی گۆڕانکاریەکانی ئەو سەردەمە بکەین لە ناوچەکەدا و بەراوردی بکەین بە مێژووی ئەو کاتەی ڕاپەڕینەی کە لە باشوری کوردستان ڕوویدا، کە بەهاری 1991 بوو، هەر سێ دەوڵەتە داگیرکەرو دژ بە کوردەکە ئەکەین بە نمونەی بەراوردکاری، من ناڵێم با وەک ئەوان بین، چونکە ئەوان پاشخانێکی گەورەتریان لە حوکمڕانی هەیە، بەڵام ئەبێ سەیری هەلومەرج و دەرفەت و کات بکەین، کاتێ ڕژێمی پاشایەتی لە ئێرانی دراوسێ دەڕوخێت و شۆڕشی ئیسلامی دێتە جێی، ساڵی 1979 بوو، ئەو وڵاتە لە سفرەوە بنیاتنرایەوە، هەر ساڵێک دوای ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر ئەو وڵاتەداهات جەنگێکی گەورەی هەشت ساڵەی توشهات لەگەڵ سەدام حوسێنی سەرۆکی ئەو کاتی ئێراق، ئاگری ئەو جەنگە هەردوو وڵاتی کرد بەدۆزەخێکی گەورە و زیاد لە یەک ملێۆن مرۆڤ تیایدا سوتان، ئەم هەرێمە تەنها دوانزە ساڵ دوای ئەوان واتە ساڵی 1991 ڕاپەڕینمان کرد و ساڵێک دواتر پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دامەزران، کە پشتیوانی نێودەڵەتی و هاوکاری و یاسای پارێزبەندی لەم هەرێمە بەتەواوی لەلایەن هاوپەیمانان بەرقەرار بوو، بزانن ئێمە بە تەنها سێ شاری بچووک بەرەو کوێ چووین و ئێرانیش سەرەڕای ئەو هەموو فشارە ئابووری و سیاسییەی لەسەریەتی لە کوێیە؟ ئەوان ئیمپڕاتۆریەکیان بۆ فارس و شیعە دامەزراندووە، کە جگە لە وڵاتەکەی خۆیان دەسەڵاتیان فراوان کردووە بەسەر زۆربەی دەوڵەتانی ناوچەکەدا، بزانن ئێمە دەستکەوتمان چیبوو؟ .
با نمونەی دووەممان ئێراق بێت کە سەرکردە کوردەکان ڕۆڵی گەورەیان هەبوو لە دروستکردنەوەی، لەدوای 2003 بزانن ئەوان لەکوێن و ئێمە لە کوێین؟ ئەوان ڕاستە بەهۆی دەستوەردانی ناوچەیی و شەڕی مەزهەبی نەیانتوانیوە ببنە دەوڵەتێکی باش بەڵام توانیویانە لەڕووی کارگێڕی و یاسایی و ئابووری، دامەزراوەکانی تر لە ئێمە باشتربن، ئێمە هەرچاومان لە دەستی ئەوانە ئاوڕمان لێبدەنەوە و موچە و بودجەمان بۆ بنێرێت، کە پێشتر ئێمە بڕیاری ئابوری سەربەخۆماندا و ئەوانمان بە موفلیس ناوزەد دەکرد، ئەمانەی دەیڵێم پاساو نین بۆ دوژمنان و ناحەزانی کورد، تەنها هەڵسەنگاندن و بەراوردکردنە، تا پێگەی خۆمان بزانین.
سەبارەت بە تورکەکانیش هەموومان دەزانین لە سەردەمی نەوەدەکان و کاتی ڕاپەڕینی باشوورئەوان ئابووریان هێندە لاواز و لەرزۆک بوو کەس ئاواتی بە هەژاریان نەدەخواست.
بزانن ئەوان ئێستا چۆنن؟ گەورەترین هێزی ناوچەکەن و حوکمی زۆر شوێنی تر دەکەن و خاوەنی بڕیاری یەکلاکەرەوەن لە بەرژەوەندی خۆیان، ئێمەش بووین بە داردەستیان و چۆنیان بوێ وایان بۆ دەکەین.
لاوازی کورد لەباشور بۆ چەند خاڵێک دەگێڕمەوە، کە ئەمامەن:
1-گوێنەدان بە بەرژەوەندی باڵا و ئامانجە نەتەوەییەکان
2-کارکردن بە پێودانگی عەقڵی خێڵ و هۆز و تیرە
3-گەورەتر بینینی حیزب لە حکومەت
4-لێنەپرسینەوە و گوێنەدان لە بەرپرسانی حیزبی
5-نەبوونی هزری دیموکراسیانە و یەکتر قبووڵکردن
6-دانەنانی کەسانی شیاو لە شوێنی شایستە
7-بایەخدان بە کۆکردنەوەی سامان بۆ حیزب
8-نەبوونی پلانی حوکمڕانی باش
9-تەسلیم بوون بە داگیرکەرانی کوردستان، بەتایبەت هێزە ناوچەییەکان
10-بوونی هێزی حیزبی و ملیشیای کەسی
11-گوێنەگرتن لە دۆستان و خەمخۆرانی نیشتمان
12-بەسەرمایەدار کردنی سەدان کەسی حیزبی، ئەوانیش بۆ بەرژەوەندی خۆیان شار و وڵاتیان پاوان کردووە بۆ خۆیان
13-زۆری و هەمەچەشنەیی هێزی چەکرار و بوونی زۆری گەندەڵی و ناڕوونی
14-بەدامەزراوە یی نەکردنی سیستمی بانکی، بە هۆکاری جیاواز بەتایبەت نەبوونی ڕوونی و شەفافی لە داهاتەکاندا
15-جیاوازی چینایەتی و بەرز بوونەوەی ئاستی هەژاری و بێکاری
16-بێبەشکردن و خواردنی مافی موچەخۆران و مامۆستایان
17-گوێنەگرتن و وەڵامنەدانەوەی ناڕەزایەتیەکان و سوکایەتی کردن پێیان
18-لەم وڵاتەدا ئەگەر حیزبی و سەر بەخۆیان نەبی، کارت بۆ ناکرێت
19-دە ساڵە جگە لەو کەسانەی خۆیان مەبەستانە، کەس دانەمەزراوە
20-بێخەمی و بێباکی و بێمنەتی لەخەڵک
ئەمانەم بۆیە کورتکردەوە و بە خاڵ نوسیومن، تا درێژە بە نوسینەکەم نەدەم، چونکە بۆ هەر خاڵێک لەوانە دەهێنێ کتێبێک بنوسرێت.
ئەوەی گیانی ورەبەرزی و خۆشەویستی نیشتمان و گەلی لای هاوڵاتیان دابەزاندووە، ئەم هۆکارانەن نەک خراپی خەڵک. دڵنیام ئەگەر لاوازی ئێوەی دەسەڵاتداران نەبوایە بیر وڕای خەڵک و دۆخی ژیانیان ئێستا جۆرێکیتر دەبوو، نەک ئەو کولەمەرگیەی ئێستا بەدەستی ئێوەی دەسەڵاتداری هیچ نەزان و مشەخۆرەوە تووشی هاتوون. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 323 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-03-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 18-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 18-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 323 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!