کەنیلێ لەگەڵ تۆمە، وەویلێ تۆ گوێت لێبێ.
کەنیلێ: کچ، وەویلێ: بووک، بووک و خەسوو دوو کەسایەتی ناو خێزانن، لە کوردەواردا لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە زۆر جار کێشە دەکەوێتە نێوانیان و ژیانێکی پڕ لە کێشە بەڕێدەکەن. زاوا دەسەڵاتی دایکی نییە، بۆیە بەقسە دەکەوێتە سەر بووک بەڵام مەبەستی لە دایکییەتی. پەندەکە مەبەستی قسەکردنە لەناو خەڵکدا، ڕووی دەم لە کەسێکە و مەبەستی قسە لە کەسێکی ترە. [1]