گوڕەی داوێنی دێ.
گوڕە: دەنگێکە لە ڕۆیشتنی هەندێک شتەوە پەیدادەبێت (فەرهەنگی خاڵ)، داوێن: مەبەست لە بەشی خوارەوەی جلوبەرگی مرۆڤە، گەر شەپوشۆڕ بێت، لەکاتی ڕۆیشتندا دەنگێگ درووستدەکات، مرۆڤ لە سەرەتا تا کۆتایی تەمەنی بەچەند قۆناغێکدا تێدەپەرێت، قۆناغی لاویی و گەنجێتی بەهێزترین کاتەکانی ژیانییەتی، مەبەست لە کەسێکی گەنجە کە لە ڕێ ڕۆشتن یان لە ئیش و کاردا زۆر بەگوڕ بێت. [1]