ماڵی خۆم کونەکۆترە، لە هەموو جێیەک خۆشترە.
کۆنەکۆتر: بە جێگەیەکی سەخت، تەسک، باریک و تاریک دەوترێت لە چیا یان کە شاخدا بەشێوەیەکی سرووشتی هەڵدەکەوێت و دەبێتە جێگە و لانەی کۆتری کێوی، مەبەست لە بستە زەوییەک یان هۆدەیەکە کە هیی خۆت بێت و بێمنەت بێت، مرۆڤ بەئازادی تێیدا بژی، منەتی کۆشک و تەلای خەڵکی هەڵنەگرێت. [1]