کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,530
وێنە
  123,854
پەرتووک PDF
  22,075
فایلی پەیوەندیدار
  125,491
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەدەبی زیندان؛ وەک خوڵقێنەری هۆشیاری دژ بەستەمکاری
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەدەبی زیندان؛ وەک خوڵقێنەری هۆشیاری دژ بەستەمکاری
ئەدەبی زیندان؛ وەک خوڵقێنەری هۆشیاری دژ بەستەمکاری
ئەدەبی زیندان؛ وەک خوڵقێنەری هۆشیاری دژ بەستەمکاری
#13-07-2023#
حەکیم عەبدولکەریم
یەکێک لەو کەلێنانەی، من لە ئەدەبی کوردیدا دەیبینم، لاوازی ئەدەبی زیندانە، لەچاو نەتەوەکانی دیکە؛ لەکاتێکدا مێژووی هاوچەرخی کوردی تژییە لە زیندان و ئێمە زۆرترین کەسمان زیندانی کراوە، بەسەدان تێکۆشەریشمان لەسێدارە دراوە، ئەمە بۆ هەر چوارپارچەی کوردستان درووستە.
ئەوەی من مەبەستمە بیخەمە ڕوو، لەم ماوە دواییدا زۆرترین ئەو دەقانەی سەرقاڵی خوێندنەوەی بووم لەبارەی زیندانەوە بووه، ‌ چ وەک بیرەوەری مێژوویی زیندانیکراوانی نەتەوەکانی دیکە، چ وەک دەقی ئەدەبی لە بواری زینداندا. زۆربەی ئەو دەقانەش کە دەچوونە خانەی بیرەوەریی خەڵکانی خەباتکاری نەتەوەکانی دیکەوە لە ئاستی دەقێکی ئەدەبی مەزندا بوون، خەم و ئازار و ئەشکەنجە و ستەمەکانیان کردبوونی بە ئەدیب و بیرەوەرییەکانیشیان بە دەقی ئەدەبی ناوازه.
هەروەک بە چاوگێڕانەوە بە بەشی زۆری ئەو کەسانەی ڕووبەڕووی گرتن و زیندانیکران بووبوونەوە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردووی خەباتی کورددا، دەتوانین بڵێین بەشی زۆریان بەتایبەت لە سەردەمی بەعسدا، لە چینە نەخوێنەوارەکان بوون ئەوانە بوون کە ئاستی خوێندنی هەتا ناوەندییان هەبووە؛ کەمبوون ئەوانەی کە لە زیندانبوون ئاستی خوێندەواری بەرزیان هەبووبێت‌، یاخود هۆشیاری و ئاستی ڕۆشنبیری هێندە بەرز بووبێت‌ بتوانن کە ئەرشیفی ژیان و سەربوردەی ناو زیندانییان بکەن بە دەقێکی ئەدەبی ئیتر هەر ژانرێکی ئەدەبی بێت، شیعر، چیرۆک یان ڕۆمان. ئەمە جگە لەوەی کە ئاستی خوێندەوارییان هیچی لەوە کەم نەکردبووەوە کە خەڵکانی ئازا و جەسوور و قارەمان بن و تا ئاستی تەحەدای ستەمکار ئامادەبن بۆ ڕادەست نەبوون و شەهیدبوون. کورد سەدان هەزاران ژن و پیاوی قارەمانی هەبووە کە بەشێکی تەمەنیان لە زیندانەکانی داگیرکەرانی کوردستاندا بەسەر بردووە و ئێستەش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەیان و سەدان هەزار کورد هێشتاکە لەبەر تێکۆشانیان بۆ مافەکانی کورد لە زیندانەکانی هەردوو ڕژێمی تورکیا و ئێراندان. بەڵام هێشتاکە پەڕتووکخانەی کوردی هەژارە لە بوونی پەڕتووک لە بواری زینداندا، دەقی ئەدەبی زیندان هێشتاکە ژمارەیان لە پەنجەکانی دوو دەست تێناپەڕێت.
بەڵام کاتێک تەماشای پەڕتووکخانەی نەتەوەکانی دەوروبەرمان دەکەین، گەرچی ژمارەی زیندانیان و مێژووی بەرگری و خەباتی سیاسی ئەوان لە ساڵ و ژمارەشدا کەمتر بووبێت لە ئێمەی کورد: بەڵام دەوڵەمەندن بە ئەدەبی زیندان و توانیویانە ئەو ستەمکارییەی کەدەرهەقیان کراوە لەلایەن داگیرکەرانی کۆن (ئیمپریالیزم) و ستەمکارانی ناوخۆییان بخەنە بەر دیدی خوێنەرانی نەوەی نوێی وڵاتەکانیان. بەڵام لای ئێمە مەخابن ئەو مێژووی بەرگری و گیان بەختکردنەی سەردەمی داگیرکەرانمان نەخراوەتە ناو پەڕتووکخانەی کوردی.
دەوڵەمەندی فەرهەنگی لە بواری زیندان و ئەشکەنجە و سیستەمەکانی سەرکوتی دەوڵەتان یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هۆشیارییەکی باش درووست بێت‌ لەبارەی ستەمکارییەوە، هەروەک دەکرا ببێتە ڕێگر لەوەی ئێمەش بە هەمان شوێن پێی داگیرکەراندا بچینەوە، ئەگەر زیندانییانی کوردستان و ئەدیبەکان پەڕتووکخانەی کوردییان پڕ بکردایەتەوە لە پەڕتووکی شایستە لەبارەی زیندان و ئامرازەکانی دەوڵەت بۆ سەرکوتی خەڵکانی ئازادیخواز، دەکرا ببێت هۆی ئەوەی هۆشیارییەکی وای بهێنایەتە ئاراوە کە ڕێگری لەوە بکردایە کە لەژێر سایەی دەسەڵاتی خۆماڵیدا زیندانی سیاسی هەبن و زیندان وەک ئامرازێکی سەرکوتی ئازادی بەکاربهێنرایە، بەڵام مخابن سەرەڕای بوونی هەزاران بەسەرهات و چیرۆکی نەنووسراوی زیندانی، دەقی مەزنمان لەبارەی زیندانەوە نەنووسی و حکومەتی هەرێم و حزبە پێکهێنەرەکانیشی شوێن پێی داگیرکەرانی کوردستانیان هەڵگرت و بەهەزاران خەڵکیان لە حزبە ڕکابەرەکانیان لە ماوەی سی و دوو ساڵی ڕابردووەوە خستە زیندانەوه، بەم دوایانەش نەریتێکی تریان داهێنا ئەویش زیندانیکردنی خەڵکانی سەربەخۆی ئازادیخواز و چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانه.
کە ئەگەر جاران ئەدەبی زیندان یان گێڕانەوەی زیندانمان هەبوبێت گەر لەئاستێکی کەمیش دابوبێت؛ ئەوا ئەمڕۆ دەبێت لەبری سەروەری وشانازی بۆ تێکۆشانی ڕابردوی زیندانیانی سیاسی دژ بە داگیرکەران، ئەوا لەمڕۆ بەدواوە دەبێت ئەدەبی بەراوردکاری لەنێوان زیندانی داگیرکاران و ئەوەی پێی دەڵێن ستەمکارانی خۆماڵی بنووسین! کە زۆر بە نووسین و لێکۆڵینەوە لەبارەی بەراوردکردنی هەردوو سیستەمی زیندانیکردن و ئەشکەنجە لەلایەن داگیرکەرانی کوردستان و حزبە کوردییەکانەوە، ئارەقی شەرمەزاری دەڕێژین، بەتایبەت کاتێ بەراورد
دەکەین لەنێوان ئەشکەنجە و شێوازەکانی ئەشکەنجە و ماوەی مانەوەی بێ دادگاییکردن لەنێو زیندانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەعس و ڕژێمە داگیرکەرەکانی تری کوردستاندا.
بێگومان ئەم دۆخە گەر وا بەردەوام بێت، مێژووی حکومڕانی کوردی لە لای نەوەی نوێی کورد دەبێتە مێژوویەکی چارەگران و نەفرەتلێکراو.
لەم ڕۆژانە یەکێک لە زیندانیکراوانی بادینان چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کوردیی هەندەران سازدابوو، بیستنی چیرۆکی ئەو زیندانییە کوردەی بێتاوانەی ژێر دەسەڵاتی زەرد، یەکجار ناخ هەژێن و وەڕس کەربوو، هەروەک هەڵگری دەیان پرسیاری بێ وەڵام بوو کە ئەگەر خاوەن میللەتێکی زیندوو دامودەزگایی دادوەری سەربەخۆ و دەزگای مەدەنی بەهێز بووینایە هەژانێکی گەورەی درووست دەکرد و حکومەتی هەرێمی ناچار بە لێپرسینەوە و دەست لەکارکێشانەوە دەکرد، تەنیا چیرۆکی ئەشکەنجەی ئەو هەڤاڵانەی بادینان دەبوو هەژانێکی ئەخلاقی و یاسایی درووست بکردایە لە لای دەزگای مافی مرۆڤی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان و جیهاندا وەلێ وەک ئەوەی هیچ نەبوبێت تێپەڕی! حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەبەرئەوەی هیچ چاودێڕێکی بەسەروە نییە بێگومان بە پێویستیشی نازانێت ڕوونکردنەوەی لەبارەوە بدات.
هەروەک هەواڵی مانگرتنی هەردوو زیندانی سیاسی باکووری کوردستان (موزڵوم داغ و عەبدوالڕحمان ئەر) لە زیندانەکانی حکومەتی هەرێم پێدەنێتە زیاتر لە (50) ڕۆژ. زیندانی کردنی ئەم دوو کوردەی باکوور ئەگەر ڕەوایەتی پێبدرێ ئەوا مێژووی تێکۆشانی گەلی کورد هەمووی مەحکوم دەبێت بەتاوانکاری، کە ئەمە مەترسییە لەسەر مێژوو خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕی ڕابردومان و سەرئەنجامیش هەموومان لەهەر ساتێکدا بێت مەحکومین بە زیندانیکردن، وەک موزڵوم و عەبدوالڕحمان.
بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو ئەو گرتن و زیندانیکردنە ناحەقانەی دەسەڵاتی بێ چاودێری باشوور و وازهێنان لە شوێنپێهەڵگرتنی داگیرکەرانی کوردستان، ‌ پێویستە لە باشووردا مەودای ئازادی سیاسی و بیرکردنەوە فراوانتر بکرێت، دەزگای سەربەخۆیی مافی مرۆڤ دابمەزرێنرێت، کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان بەهێزتر بکرێت، ڕۆشنبیرانیش هەروەک گرامشی پێناسەی کردووە بە ئەرکی سەرەکی خۆیان هەستن لەبەرگریکردن لە کۆمەڵگە. هەروەها ڕەچاوی ئەو ڕوانینەی ئەڵتۆسیر بکەن‌ کە دەڵێ: ڕۆشنبیر کە سلبی بوو یان دەبێت بە بوقژەنی ئایدۆلۆژییای دەسەڵات یان نووسەر تەنیا دەبێتە گێڕەرەوە، ‌ هەروەک ئەوەی ئیدوارد سەعییش دەڵێت: ڕۆشنبیر دەبێت بەرانبەر بەدەسەڵات بوەستێت بە ڕاستینەی کردارکانییەوە.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,435 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | hawlati.co
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: مافی مرۆڤ
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 13-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 13-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,435 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1186 KB 13-07-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!