پارتی دیموکرات بە پشتگیری نووری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا توانیویەتی، تەواوی پێشنیازەکانی لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق جێگیر بکات.
#مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی دیموکرات، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەڕڵەمان، بە بەردەوامی لە خەت بووە و لەگەڵ خودی نووری مالیکی لەو بارەوە قسەی کردووە.
بارزانی چەند جارێک هۆشداری داوە بەوەی ئەگەر پێشنیازەکانیان جێبەجێنەکرێت لە پڕۆژە یاسای بودجە، ئەوا پڕۆسەی سیاسی ئێراق بایکۆت دەکەن.
بەهۆی هۆشدارییەکانی بارزانی، مالیکی فشاری لەلایەنە شیعەکان کردووە، پشتگیری جێگیرکردنی پێشنیازەکانی پارتی بکەن، بەوەش گۆڕانکاری لە ماددەکانی تایبەت بە پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجە بکەن و جێگیریان بکەن.
مالیکی نایەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی تێکبچێت، بۆیە بە بەردەوامی لەکاتی گفتوگۆکان لەسەر هێڵ بووە و تەواوی پێشنیازەکانی پارتی جێگیر کردووە. [1]