کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,175
وێنە
  124,147
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
چیرۆکی پشت درووستکردنی قەڵای کەرکووک
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger3
Pinterest0
SMS0
Telegram1
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
چیرۆکی پشت درووستکردنی قەڵای کەرکووک
چیرۆکی پشت درووستکردنی قەڵای کەرکووک
چیرۆکی پشت درووستکردنی قەڵای #کەرکووک#
شوان خورشید

هەر کە ناوی کەرکووک دێت، قەڵا ڕێک قوت دەبێتەوەو، هاوتەریب لەگەڵ کەرکووک ناوی دەهێنرێت، یان کاتێ دێینە سەر ناوی قەڵا، کەرکووک هاوپێچی دەبێت، کەواتە ئەو گرنگیەیی ئەو دوانەی پێکەوە لکاندوە، بایی ئەوە هەیە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت و هەوڵ بدرێت چۆنێتی و سەردەم و لەسەر دەستی کێ و کەی درووستکراوە، جۆرێک لێکۆڵینەوە بە پشت بەستن بەسەر چاوە و لێکۆڵەران ببەسترێت لە چیرۆکی دروسبوونی قەڵاو هاتنە بوونی بەو شێوە گرنگەی کە هەیە.
تا ئێستاشی لەگەڵ دا بێت هیچ سەرچاوەیەکی دیاریکراو نییە کە چۆنێتی درووستکردنی قەڵاو سەردەمەکەی دیاری بکات و بزانێت لەسەر دەستی کێ و چۆن و کەی درووستکراوە؟ بەڵکوو ئەوەی هەیە تەنیا بریتییە لە بۆچونی جۆربەجۆر و هەر یەکە لای خۆیەوە دەیەوێت پەلکێشی بکات و بۆ زەمەن و سەردەمە زمانەوانیەکانی کە نووسەر تێیدا ژیاوە بیگەڕێنێتەوە، هەر وەک وتمان لەسەر درووستکردن و مێژووی (قەڵا-ئال-ئیلانی) زۆر بیروبۆچون هەیە و بۆ ئەوەی بگەینە نزیکترین ئەگەر، تەتەڵەی بیرو بۆچونەکانی چیرۆکی درووستکردنی قەڵا ئاماژە پێ دەدەین تا ئەوەی دەمانەوێت پێی بگەین.
٭ ساڵی 1750ی پێش زاین ناوی ئارابخا واتە کەرکووکی ئێستا هاتووە، لە دەنگوباس و یاداشتەکانی سەردەمی پاشا حامورابی دا، بەڵام بەهیچ شێوەیەک باسی قەڵاو درووستکردنی قەڵا نەکراوە، تا ئەوە بسەلمێت کە لەسەردەمی حامورابی قەڵا بوونی هەبووە، تەنانەت بەڵگەی ئەوەش نییە بە ئارابخا ناوی هاتبێت، بەڵکوو پێی وتراوە (ئال-ئیلانی) .
٭ بۆچونێک پێی وایە درووستکردنی قەڵای کەرکووک دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوریەکان کە دامەزرێنەرەکەی (سەرداناپاڵ) ی کوڕی (سەنحاریب) ی کوڕی پاشای سی و دووەمی (32) ی ئاشوریەکانە، کە لە ساڵەکانی 800ی پێش زاین دەسەڵاتی ناوچەکەی گرتۆتە دەست، بەڵام سەبارەت بە درووست بوونەکەی گوایە (گەرمای- جەرمای) ناوێک، کە یەکێک بووە لە پاشا دەرەبەگەکانی سەر بە (سەرداناپاڵ) فەرمانڕەوای ئەو ناوچەیەی کردووە کە پێی وتراوە (بیث گەرمای) . ئەم هەرێمە لەژێر قەڵەمڕەوی میدیاکان بووە، بۆ هێڕش کردنە سەری لەلایەن فەرماندەکەیانەوە (ئەریاق) تا (سەرداناپاڵ) بگاتە فریای (گەرمای) لەشکرێکی هەزار کەسی ئامادە کردووە لەگەڵ یەکێک لەبەگزادەکان بەناوی (بۆرزین) ، کاتێ ناوچەکەی کۆنتڕۆڵ کرد دەستی کرد بە درووستکردنی سەنگەرێکی بچوک و شورەڕێژکراو، بە شورەیەکی بەهێزی بچوک و درووستکردنی کۆشکێک بۆ پاشاو، یەکێکی تر بۆ فەرمانڕەواو، درووستکردنی پەرستگایەک کە تێی دا کڕنۆش بۆ شێرو باڵندەی ڕەنگاو ڕەنگ دەبرا، لە ماوەی پەنجا ساڵەی فەرمانڕەوای (سەرداناپاڵ) دا.
٭ لە بۆچونی دوو پەڕتووکی کلدانی کۆن دا لەسەر مێژووی قەڵای کەرکووک، لەو دوو سەرچاوەیە باسی کەرکووک هاتووە، کە پاشای ئاشوریەکان (سەرداناپاڵ- ئاشور ناسر باڵی) دووەم (884-858) ی پێش زاین هەستاوە بەدرووستکردنی قەڵای کەرکووک، گوایە یەکێک لە سەرکردەکانی مادییەکان بە ناوی (ئەرباق) دژی دەسەڵاتی ئاشوریەکان ئەوەستێتەوەو دەست بەسەر (گەرمای-باجەرمی) لەنێوان #شارەزوور# و زێی بچوک دەگرێت، بۆیە پاشای ئاشوریەکان کەسێک بەناوی (گەرمی) لە شوێنی دانا، بڕیاریدا بەدرووستکردنی قەڵایەکی بەهێز لە (کورا باجەرمی) کە دەکاتە کەرکووکی ئێستا و هەزار کەسی لە دەسو پەیوەندەکانی هێناو لەوناوچەیەی نیشتەجێ کردن، ئەوەش وای کرد ئەو شوێنە ببێتە قەڵایەکی قایم و بەرگری بەهێز دژی هێڕشی مادییەکان و هاوپەیمانەکانی، تا لەدوای دا وەک ناوچەیەکی سەربەخۆ لە ئاشوریەکان جودا بوەوە، تەنیا بۆ ڕاوێژ و هەندی پرسی گرنگ لەگەڵ ئاشوریەکان یەکیان دەبینی و دەچونە سەردانیان.
٭ سەرچاوەیەکی تر لەباسی درووستکردنی قەڵادا هاتووە کە درووستکردنی قەڵا لەسەر دەستی (سەرداناپاڵ) ئاشور پانیپاڵ 681-668ی پێش زاین یەکێک لە فەرماندەکانی بە ناوی (گەرمی) لە سەدەی نۆزدەهەم دا بە (گەرمی) و (گەرمای) بەناوبانگ بووە، پێ دەچێت ناوی لە فەرماندەکەیەوە هاتبێت، چونکە ئەم ناوچەیە شۆێنێکی گرنگی ئاشوریەکان بووە، هەروەک لە 911-891ی پێش زاین (ئەدەد-نەراری دووەم ) باسی گرنگی شارەکەی کردووە بەوەی ناوچەیەکی سەربازی گرنگ بووە و فراوانی کردووە، بە جۆرێک پاشای ئاشوری (تەجلات پلاسەری سێیەم) ساڵی 745-727ی پێش زاین خۆی و دارو دەستەو هێزەکەی وەک و بنکەیەکی سەربازی بەکاریهێناوە، هەندێ سەرچاوە جەخت لەوە دەکەنەوە گوایە (نەبوخوزنەسر) کوڕی (ئابۆبلاسەر) ی پاشای بابلیەکان ئەم شارو قەڵایەی درووستکردووە لە 605-562ی پێش زاین، دوای ڕوخانی نەینەوا لە ساڵی 612ی پێش زاین.
٭ لە پەڕتووکی مێژووی گشتی ئێرانی، سێرجان مەلکن هاتووە گوایە دامەزرێنەری کەرکووک (بەخت نەسر-بختنسر) بووە، کە دەکاتە پاشای بابلی نەبوخوزنەسر، کە تاڵانی جوولەکەی کرد و ژمارەیەکی زۆریانی لێ بەدیل گرت و هێنایانی بۆ بابل، ئەگەری ئەم ڕووداوە لە ڕاستییەوە نزیکە، چونکە لەهەندێک لە سەرچاوە و پەڕتووکی جوولەکەکان دا باسی ئاگر و گڕی بابەگوڕکوڕ دەکرێت، لە سەردەمی نەبوخوزنەسر لە ساڵەکانی 550ی پێش زاین.
٭ چیرۆکێکی ترباس لەوە دەکات کە درووستکردنی قەڵا یان کەرکووک دەگەڕێتەوە بۆ 550ی پێش زاین وەک پێشتر ئاماژەی بۆ کراوە، لە سەردەمی نەبوخوزنەسر کە دەکاتە کوڕی ئابۆبلاسەری سەرکردەی سوپای ئاشوریەکان، قەڵاکە زنجیرەیەک گردی بچوک بووە، بە فەرمانی نەبوخوزنەسر زنجیرەگردەکان پڕکرانەوە و تەخت کران و بووە دەشتێکی پان، تا لە دوای دا کەوتنە قایم کردنی وەک بنکەیەکی پیرۆز، زیارەتکەران دەهاتن بۆ سەردانی، بۆیە بەردەوامی دا بە فراوانکردن و بیناکردنی ئەو شوێنە بۆ زیارەتکەرەکان.
٭ هەرچەندە ئەم شارە ئاوەدان بووە لە سەردەمی (ئەشبی-ئەرا) ساڵی 297ی پێش زاین کە پاشماوەی سەلالەتی ئوری سێیەمی لێ بەدی کراوە، ئەمە ئەو ڕاستییە دەرەخات، کە شاری کەرکووک و قەڵاکەی زۆر لە ئاشور پانیپاڵ کۆنتر بووە بە نزیکەی چوار سەدە پێش ئەو.
٭ کاتی دۆزینەوەی 51ڕەقەمی قوڕی لە ساڵی 1923کە بریتییە لە دەسنووسی مێخی، ئەودەسنووسانە بۆ هەزارەی دووەمی پێش زاین دەگەڕێتەوە، لە شیکردنەوەی ئەو ژمارە دەسنووسە قوڕێنییە دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە شاری ئارابخا پێی وەتراوە ئال-ئیلانی بە زمانی ئەکەدی واتە شار یان گەڕەک یان خوداوەند دەگەیەنێت.
٭لێکۆڵەر (س.ج.کاد) لە گۆڤاری ئاشورییان و زانستی شوێنەواری ڕۆژهەڵات ساڵی 1926لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پەنجاو یەک ڕەقەمی قوڕینیەکە کە لە گردی کەرکووک دۆزراوەتەوە نووسیویەتی، کەرکووک بریتی بووە لە شارێکی کۆن بەناوی ئارابها -ئارابخا، بەگشتی پێی وتراوە ئەرابها، پایتەختەکەی لەناو کەرکووک بووە، بە شاری خوداوەند ناوزەد کراوە.
٭ چیرۆکێکیتر هەیە گوایە یەکێک لە پاشاکانی بەناوبانگی ئێرانی لەدەست زوڵم و زۆری پاشای ئێرانیەکان لە وڵاتی فارس، ناوچەکەی خۆی جێهێشتوە، لەگەڵ دارو دەستەکەی بەم ناوچەیەدا تێدەپەڕن، کاتێ دەبینن ئاو و هەوایەکی لەباری هەیە و بۆ ژیان گونجاوە، جگە لەگڕی ئاگرەکەی سەرنجیان ڕادەکێشێ، بڕیاری ئەوە ئەدەن لەوێ دا بارگەی خۆیان بخەن و لێی نیشتەجێ بن، بۆیە بڕیاری درووستکردنی ئەو قەڵایەی ئێستای داوە، سەرەتا هەڵساوە بە درووستکردنی چاڵ بە پانی پەنجا پێ و بە قوڵیەکی وا بگاتە ئاو لە شێوەی بازنەیی، پاشان کەڵەکە کردنی خۆڵ لە دەوری بازنەکان، بەوەش سەرەتایەکی بۆ قەڵاکە فەراهەم کرد، لە دوایدا دەستی کرد بە درووستکردنی بورج و سەنگەری قایم، تا بووە قەڵایەکی سەربازی بەهێز، لەگەڵ ئەوەش دا خانویان لەسەر قەڵاکە درووست کرد، بۆ نیشتەجێ بوونی دارو دەستەکەی، شوێنێکیشی درووست کرد بۆ ئەو کەسانەی ئاگریان دەپەرست و دێن بۆ زیارەت، لە پای ئەم کارە باجیان لە زیارەتکەران دەسەند و بەم ئیشەشیان دەوت کار‌کۆک، واتا کاری کۆک یان قوورس.
ئەوەی دەیبین هەموو لێکۆڵینەوەکان و چاوگی سەرچاوەکان زۆر ئاڵۆزن تا بتوانن مێژووی درووستکردنی شارو قەڵای کەرکووک دەسنیشان بکەن، بەڵکوو هەر یەکە هەوڵ دەدات بۆ سەردەم و بیروبۆچونی خۆی بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەوەی ڕاستی حاشاهەڵنەگرە کەرکووک زۆر لەوە دێرینترە کە لێکدانەوەی بۆ کراوە چونکە شوێنی جوگرافیایی وای کردووە، خەڵک و دەسەڵاتداران بە پەرۆشەوە ڵێی نیشتەجێ بن و بیخەنە ژێر قەڵەمڕەوی دەسەڵاتیانەوە، ئەو ئاڵۆزیەی کە ئێستاش شارەکەی تەنیوە لە پێکهاتەی جیاوازوو بیروباوەڕی ئایینی جیاواز دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ناوچەکەو دابینکردنی ژیانی داهاتوی دانیشتووانەکەی.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,549 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاریکورد - 05-09-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-09-2022 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 07-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 07-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 07-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,549 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!