پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی کارای ناحکومی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
حاجی لەق لەقەکانی کوردستان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,660
وێنە 106,370
پەرتووک PDF 19,234
فایلی پەیوەندیدار 96,828
ڤیدیۆ 1,376
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ئەو پیشەسازیەی ئەمریکای کردە هەناردەکاری نەوت رووی لە داڕمانە
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەو پیشەسازیەی ئەمریکای کردە هەناردەکاری نەوت رووی لە داڕمانە

ئەو پیشەسازیەی ئەمریکای کردە هەناردەکاری نەوت رووی لە داڕمانە
ناونیشان: ئەو پیشەسازیەی ئەمریکای کردە هەناردەکاری نەوت ڕووی لە داڕمانە
نووسەر:#مەحموود بابان#
ڕۆژی دەرچوون: #22-04-2020#
مانگی نیسانی ئەمساڵ، خراپترین مانگ دەبێ لە مێژووی پیشەسازی نەوت و بازاڕەکانی نەوتدا بۆ یەکەم جارە بیرم لەوە کردووەتەوە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە زۆربەی کێڵگەکان بۆ هەمیشە دابخەم، ئەمە قسەی خاوەنی یەکێک لە کۆمپانیاکانی نەوتی بەردینی تێکساسە.
مایک شیڵمان خاوەنی کۆمپانیای نەوتیی (MCA) لە تێکساس دەڵێت چوار دەیەیە کۆمپانیاکەمان لە پیشەسازی نەوت کاردەکات، لە بارودۆخی هەڵکشان و داکشانی نرخی نەوت بەردەوام بووین لە هەڵکۆڵینی بیری نوێ و فرۆشتنی نەوتی خاو بە پاڵاوگەکان، بەڵام بەهۆی پڕبوونی ئەمبارەکانی نەوت و دابەزینی نرخی نەوتەوە ئەمساڵ بڕیاریداوە هیچ بیرێکی نوێ هەڵنەکۆڵێت و هەندێک خزمەتگوزاریی بیرە نەوتییەکان دوابخات.
کێڵگە نەوتییەکانی تێکساس، مەکسیکۆ، ئۆکلاهۆما و نۆرس داکۆتا بە قۆناخی ڕاگرتنی هەڵکۆڵینی بیرە نەوتییەکان تێدەپەڕن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دەیان هەزار کرێکاری کۆمپانیاکانی نەوت بژێوی ژیانیان لەدەستبدەن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خواستی جیهانیی نەوت بە ڕێژەی 30% یاخود ڕۆژانەی 30 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە، ئەمەش مەترسی لەسەر فرۆشتنی بەرهەمەکانی هەندێک لە کۆمپانیاکانی نەوت درووستکردووە.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گریزلید ئۆیڵ لە تێکساس دەڵێئەوەی من لێیدەترسم ئەوەیە نەتوانین بەرهەمەکانمان بفرۆشێن، ئەوەش دوای ئەوەی هەندێک لەپاڵاوگەکان و کڕیارانی دیکەی نەوت پێیان ڕاگەیاندووە لەوانەیە لەم مانگەوە گرێبەستی کڕینی نەوتی خاو ڕەتبکەنەوە یاخود بەبەهای خوار تێچووی بەرهەمهێنان بیکڕن.
هەردوولایەنی پیشەسازی نەوت (واتە بەرهەمهێنەر و بەکاربەر) هەوڵێکیان دەستپێکردووە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگیی نرخەکانی نەوت. وڵاتانی بەرهەمهێن و وڵاتانی بەکاربەر بۆ کەمکردنەوەی ڕۆژانەی نەوت بە بڕی 19.5 ملیۆن بەرمیل، بەڵام ئەوەی لەم هەفتە ڕوویدا بەردەوامی دابەزینی نرخی نەوت بوو.
بە گوتەی فاتیح بیرۆڵ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە مانگی نیسانی ئەمساڵ، خراپترین مانگ دەبێ لە مێژووی پیشەسازی و بازاڕەکانی نەوتدا
فاتیح بیرۆڵ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە: مانگی نیسانی ئەمساڵ، خراپترین مانگ دەبێ لە مێژووی پیشەسازی و بازاڕەکانی نەوتدافاتیح بیرۆڵ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە: مانگی نیسانی ئەمساڵ، خراپترین مانگ دەبێ لە مێژووی پیشەسازی و بازاڕەکانی نەوتدا
ئەم هەفتەیەش نرخی نەوت زۆر لە خوار تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردینی ئەمریکاوە مامەڵەی پێوەکرا. ئەو گۆڕانەی لە دەیەی ڕابردوو بەهۆی نەوتی بەردینەوە لە پیشەسازی وزەی ئەمریکا ڕوویدا، ئەمریکای لەسەر ئاستی جیهان لە هاوردەکاری نەوتەوە گۆڕی بۆ هەناردەکاری نەوت، بەڵام لەوانەیە ئەم ڕەوتە کۆتایی هاتبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کۆمپانیایەکی ڕاویژکاری نەوت، بە دریژایی ئەمساڵ تەنیا لە ئەمریکا نزیکەی 240 هەزار هەلی کاری پەیوەست بە پیشەسازی نەوتەوە لەدەستدەچن.
ڕۆژی 6ی ئادار ڕۆژی مەرگی گەشەی پیشەسازیی نەوتی بەردینی ئەمریکا بوو، دوای ئەوەی سعودیە و ڕووسیا نەگەیشتنە ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت. ڕاستییەکەی، شەڕی نرخی سعودیە و ڕووسیا سنوورێکی بۆ نرخی بەردینی ئەمریکا دانا.
بەپێی پێشبینییەکان، لە داهاتوودا نرخی نەوتی ئەمریکا 20 دۆلار دەبێ بۆ هەر میلێک، ئەمەش یەک لەسەر سێ نرخی کانوونی دووەمی ئەم ساڵە و کەمترە لە نیوەی تێچووی بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت.
کەمبوونەوەی نرخی نەوت لە مانگی ئادار، دەیان کۆمپانیای نەوتی بەردینی ناچارکرد خەرجییەکانیان بە ڕێژەیەکی زۆر کەمبکەنەوە.
جویل ڕۆدریگز، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای لا سالێ (دووەم گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوتی تێکساس) دەڵێت هەر کە هەواڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەوە و نرخی نەوت دابەزی، هەموو کارمەندەکانم ناردنەوە بۆ ماڵ.
سەرەڕای ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئایارەوە بەبڕی 9.7 ملێۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، پیشەسازی نەوتی بەردینی ئەمریکا تووشی دۆخێکی سەختی ئابووری بووەوە.
بەگوتەی ئارتیم ئابرامۆڤ، ڕاویژکاری باڵای کۆمپانیای ڕیستاد ئینرجی، چاوەڕواندەکرێت لە هەندێک کێڵگەی نەوتی، نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە تاکژمارەیی ( یەک تاوەکوو نۆ) .
بەپێی ڕاپۆرتێکی سپیەرس و ئەسۆسیەت ( S&A) ، لە ساڵی 2020 دا خەرجیی کێڵگە نەوتییەکان بە ڕێژەی 21% یاخود 211 ملیار دۆلار کەمدەبێتەوە، ئەمەش لە پانزدە ساڵی ڕابردوودا نزمترین ئاستی خەرجیی کۆمپانیاکانی نەوتی بەردینی ئەمریکایە.
بە گوتەی ڕاول نویتز، بەڕێوەبەری ڕاوێژکاری کۆمپانیای سۆلیک بارودۆخەکە وەک قەیرانی ساڵانی 2014 و 2016 نییە، بانکەکان ناتوانن زیاتر هاوکاری دارایی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت بکەن، پێشبینی ئەوەش دەکات زیاتر لە 60 کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوت هەوڵدەدن خۆیان لە وەبەرهێنەران بشارنەوە و خاوەنەکانیان بگۆڕن لە ئەمساڵدا.
لەوانەیە ڕێککەوتنەکەی نێوەڕاستی ئاداری ئۆپێک پڵەس یارمەتیی کۆمپانیایەکی وەک تیکسلاند پیترۆڵیۆم نەدات کە کار لە 1هەزار 200 بیری نەوتی لە کێڵگەی سەرەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریکا دەکات. چونکە پاڵاوگەکانی ئەمریکا و کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوتی وەک فلیپ 66 داوایان لێکردووە بە ڕێژەی 15% هەناردەکردن کەمبکاتەوە، کڕیارانی دیکەشی گریبەستی کڕینی نەوتیان هەڵوەشاندووەتەوە.
جیم ویلکیس سەرۆکی کۆمپانیای تیکسلاند پیترۆڵیۆم دەڵێ هەرگیز ڕووبەڕووی دۆخی لەم شێوەیە نەبووینەتەوە کە نەتوانین ئەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنن بیفرۆشین، بەڵام ئەمجارەیان لە دۆخێکی لەو شێوەیە داین.
بەپێی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، ئەمساڵ بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی ئەمریکا بە بڕی 500 هەزار بەرمیل کەمدەکات و کۆی بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی ئەمریکا لە 12.3 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ 11.8 ملیۆن بەرمیل کەمدەکات. بڕی دابەزینی بەرهەمیش لە ساڵی داهاتوودا بۆ 700 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرزدەبێتەوە.
کەمکردنەوەکانی بەرهەمهێنانی نەوت دادی جیرمی داڤیز کرێکاری کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری نادات کە لە مانگی ئادارەوە کارەکەی لە دەستداوە. داڤیز جەخت لەوە دەکاتەوە ئەمساڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت ناتوانن کار لە هەڵکۆڵینی زۆربەی بیرە نەوتەکان بکەن، دوای 16 ساڵ کارکردن لەم پیشەسازییەدا، ئێستا بیر لەوە دەکەمەوە کارێکی دیکە لەدەرەوەی پیشەسازی نەوت بدۆزمەوە، چونکە ناتوانم چاوەڕوانی ئاساییبوونەوەی دۆخەکە بکەم.
بەگوتەی شارەزایەکی ڕاویژکاری پیشەسازیی نەوت، وەبەرهێنەرەکانی شەقامی واڵ ستریت ماوەیەکی زۆرە وازیان لە وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی بەردینی ئەمریکا هێناوە، چونکە قازانجی کەمە و قازانجەکەی بە ماوەیەکی کەم ناگەڕێتەوە.
نەوتێکی نەفرۆشراوی زۆر لە بۆرییەکانی گواستنەوەدا هەیە، لەبەرئەوەشە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت کارکردنیان لە بیرە نوێیەکاندا وەستاندووە، ئەوەش تاوەکوو ئەوکاتە بەردەوام دەبێ کە کڕیار یان ئەمبارێکیان دەستدەکەوێت.
سکۆت شێفێڵد خاوەنی یەکێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتە و دەڵێ کۆمپانیاکەمان ئاگادارکراوەتەوە لەنێوەڕاستی ئایارەوە ئەمبارەکان پڕدەبن و هیچ بڕە نەوتێکی بەرهەمهاتوو لەوکاتەوە وەرناگرێت.
خاوەنی کۆمپانیاکانی نەوتی بەردین داوا لە حاکمی ویلایەتەکانیان دەکەن ڕۆڵیان هەبێ لە سەپاندنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕێژەی 20% . هەر وەک چۆن بەرپرسانی وزەی تێکساس ڕۆڵیان گێڕا لەوەی کۆمپانیاکەی شیفێڵد بەرهەمی ڕۆژانەی بە بڕی 1 ملیۆن بەرمیل کەمبکاتەوە، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لەوەی بەرمیلیک نەوت بە هەرزانتر لە تێچووی بەرهەمهێنانی بفرۆشرێت.
شێڵمان دەڵێت بە هاوکارەکانم گوتووە چاوەڕوانی باشبوونەوەی دۆخی پیشەسازی نەوت نەکەن و بەدوای کاری دیکەدا بگەڕین لەدەرەوەی پیشەسازی نەوت.
شیڵمان لە باپیرانییەوە بیری نەوتی بۆ ماوەتەوە، هەر بۆیە گەنجترین کەسی خێزانەکەیان بووە کە خۆشییەکانی بازرگانیی نەوتی چەشتبێت، ئەو بەڵینیداوە ئەگەر هەموو بیرەکانیشی دابخات ئەوا کرێی کرێکارەکان هەر دەدات، بەڵام هەروەک خۆی دەڵێت دۆخەکە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی مندایە و ئەمە لەڕووی دەروونییەوە دەمکۆژێت. [1]
ئەم بابەتە 415 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 22-04-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-04-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 04-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 415 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
شانەدەر Z
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی کارای ناحکومی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
حاجی لەق لەقەکانی کوردستان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,660
وێنە 106,370
پەرتووک PDF 19,234
فایلی پەیوەندیدار 96,828
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
شانەدەر Z
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.266 چرکە!