کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,742
وێنە
  124,525
پەرتووک PDF
  22,123
فایلی پەیوەندیدار
  126,681
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
دیوێکی دیکەی بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دیوێکی دیکەی بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس
دیوێکی دیکەی بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس
ناونیشان:دیوێکی دیکەی بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس
نووسەر:#عارف قوربانی#
ڕۆژی دەرچوون:#03-04-2023#
لەدوای بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس، تایبەت بە سکاڵای ئێراق لەسەر تورکیا بۆ ڕێگەدان بە بەکاربردنی بۆریی نەوتی (ئێراق - جەیهان) بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی کوردستان، ئەگەر لە پەیج و ئەکاونتی کەسیی تۆڕی کۆمەڵایەتیی هاووڵاتییەکەوە تاوەکوو وتاری میدیایی حیزبەکان و هەڵوێستی سیاسییەکان و سیاسەتی فەرمیی بەشێک لە ‌هێزە سیاسییەکان بڕوانیت، هەست بە دابەشبوونێکی گەورەی کۆمەڵگەی کوردی دەکەیت بەسەر دوو بەرەدا؛ بەرەیەکیان چۆکیان شکاوە و بەشێکیان بەهاریان هێناوەتە ئەژنۆ.
ئەوانەی چۆکیان شکاوە، پێیان وایە ئەم بڕیارە نێودەوڵەتییە کۆتایی بەوە دەهێنێت کورد مافی بەسەر سامانی سرووشتیی خاکەکەیەوە بمێنێت. بەرەی دووەمیش شادومانن بەوەی دەست و هەژموونی بەغدا بەسەر سامانی سرووشتیی کوردستاندا زاڵ دەکات و بۆ هەمیشە (نەوت لە دەستی ئەو گرووپانە دەردەهێنێت کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریان بردووە).
زۆرترینی ئەو کارەکتەرە سیاسی و پەڕڵەمانتار و نوخبە ڕۆشنبیر و میدیاکارەی هەر لە ‌سەرەتاوە دژ بە بڕیاری سەربەخۆیی ئابووریی کوردستان بوون و بەردەوام هان و دنەی بەغدایان دەدا بۆ درووستکردنی ڕێگری لە بەردەم سەرکەوتنی ئەو ستراتیجەی کوردستان، ئێستا خۆیان بە براوە دەزانن و لۆمەی دەسەڵاتدارانی کورد دەکەن بۆ بە ‌قسەی ئێمەتان نەکرد تاوەکوو واتان بەسەر نەیەت. ئەوانەشی پشتیووانی ئەو ئاڕاستەیە بوون کە هەرێم ئەگەر لەسەر حسابی برسێتیی میللەتیش بێت، سازشی ستراتیجی بۆ بەغدا نەکات و نەچێتەوە ژێر هەژموونی ناوەند، تووشی داڕووخان هاتوون و ئەگەر دان بە شکستی ئەو ئاڕاستە و سیاسەتە ئابوورییەشدا نەنێن، پێیان وایە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا خیانەتیان لێکردوون و جارێکی دیکە کوردستانیان بە تەنیا جێهێشت.
بەڵام پێناچێت ئەم هاوکێشەیە هەروا بەردەوام بێت، ڕەنگە کاتی زۆر نەبات سەما و شادیی ئەوانەی بەهاریان هێناوەتە ئەژنۆ، ببێتەوە بە شین، چونکە پێناچێت (ئەسڵی مەقسەد) لە بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس بۆ ئەوە بێت ڕێگە لە هەناردەی سامان و وزەی کوردستان بگرێت، ڕەنگە حەقیقەتی پشتی بڕیارەکە بۆ شەرعیەتپێدان و کردنەوەی ڕێگەی گەیاندنی گازی کوردستان بێت بە بازاڕەکانی جیهان.
ڕاستە ئێراق لە مانگی چواری ساڵی 2014وە لەم دادگەیە سکاڵای لەسەر تورکیا تۆمارکردووە. چەند جارێک لەلایەن ئێراق خۆیەوە سکاڵاکە سڕ کراوە و کارا کراوەتەوە، بەڵام پێویستە هەلومەرجی ئێستای جیهان و سیاسەتی نێودەوڵەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ (وزە) وەکوو خۆی ببینین. هەروەها لەوەش بگەین کێ‌ هەژموونی بەسەر ئەم دادگە نێودەوڵەتییەدا زاڵە. ئەوکات بەرچاومان ڕوونتر دەبێت بۆ تێگەیشتن لە ئامانجە نەبیندراوەکانی بڕیاری ئەم دادگە نێودەوڵەتییە.
ئەوەی لە جیهاندا ئیدارەی سیاسەتی وزە دەدات، بە تەنیا ئەو وڵاتانە نین کە بەرهەمی دەهێنن. ئەمریکا و ئەوروپا تاوەکوو ئەندازەیەکی زۆر جڵەوی ئەم سیاسەتەیان کۆنترۆڵ کردووە. هەلومەرجی ئێستای جیهانی و بەرژەوەندیی ئەوان لەوەدایە ڕێژەی زیاتری نەوت بخرێتە بازاڕەوە و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بکەن. بەتایبەتیش دوای جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، بەهۆی ئەو سزا ئابوورییانەی خستوویانەتە سەر کەرتی وزەی ڕووسیا، بەردەوام گوشاریان لەسەر وڵاتە دۆستەکانیان لەناو ئۆپیک ئەوەیە نەوتی زیاتر بەرهەم بهێنن. بۆیە هیچ لۆژیک نییە لەم بارودۆخە دژوار و پڕ لە ململانێیەی جیهان لەسەر نەوت، ئەمریکا و ئەوروپا کارێک بکەن هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان کەم بکرێتەوە.
گەرچی هەرێمی کوردستان سەرچاوەیەکی گەورەی هەناردەی نەوت نییە، بەڵام بۆ ئەم دۆخە جیهانییەی ئێستا، نزیکەی 500 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، کاریگەریی زۆری بەسەر نرخ و سیاسەتی وزەی جیهانییەوە دەبێت. ئەگەر بڕیار بێت ڕێگری لە هەناردەی نەوتی کوردستان بکرێت، هاوکێشەکان بە زیانی ئەمریکا و ئەوروپا دەکەونەوە. هەرچەندە بەپێی هەندێک‌ ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی پێناچێت زۆر تەبابن لەگەڵ سیاسەت و دۆخی ناوخۆیی ئێستای هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمە بە و مانایە نییە خۆڵ بەسەر خۆیاندا بکەن.
بە پێچەوانەوه، ‌ ئەوان چاویان لەوەیە هەرێمی کوردستان ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت لە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی بەهۆی گەمارۆ لەسەر وزەی ڕووسیا بۆ ئەوروپا درووست بووە. لە ماوەی ئەم سیانزە مانگەی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، چەندین نێردەی ئەوروپی و ئەمریکی تایبەت بۆ پرسی گازی کوردستان سەردانی هەرێمی کوردستان و ئێراقیان کردووە و دەیانەوێت‌ ڕێگەیەکی ئاسان و سەلامەت بۆ گەیاندنی گاز لە کوردستانەوە بۆ ئەوروپا بدۆزنەوە کە هیچ کەس نەتوانێت‌ هەڕەشەی ئەوە بکات (مەگەر بەسەر لاشەی مندا گازی کوردستان هەناردە بکرێت). بۆیان دەرکەوت لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لە ئێراقیشەوە دژبەری زۆر هەن بۆ هەناردەکردنی گازی کوردستان.
بەهۆی ئەو سیاسەتەی ئەمریکا لە مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر ئێراق گرتییەبەر، تاوەکوو ئەندازەیەکی زۆر لایەنە (ئێراقییەکانی سەر بە ئێران) لەوە تێگەیشتن ناتوانن لەوە زیاتر دژ بە ستراتیجی ئەمریکا بن لە ‌ناوچەکە. بۆیە بەدوور نازانرێت ڕێککەوتنی ئێراق و ئەمریکا کە (فوئاد حسێن) عەڕابەکەی بوو، ئەوەی لێکەوتبێتەوە بە ئاگاداریی ئێراق و تورکیا بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس ئەو ڕێگەیە بێت کە ئەمریکا و ئەوروپا بەدوایدا دەگەڕان بەهۆیەوە گازی کوردستان بگاتە ئەوروپا.
ئەوروپی و ئەمریکییەکان کێشەیان نییە کێ‌ پارەکەی وەردەگرێت، هەرێم یان بەغدا، یاخود بە هاوبەشی بەڕێوەی دەبەن. ئامانجی ڕۆژاواییەکان دەستخستنی نەوت و گازەکەیە. ئەو گوشارانەی لە ئێستاشدا لەسەر تورکیا و ئێراق هەن بۆ ئەوەی بە چاودێری و ئاگاداریی ئێراق وزەی کوردستان بگاتەوە بازاڕەکانی جیهان، بە دیوێکی دیکەدا لابردنی ئەو کۆسپ و تەگەرەیەیە کە لە شووباتی ساڵی ڕابردوو دادگەی فیدراڵیی ئێراق لەژێر گوشاری سیاسیی لایەنی دەرەکیی دژ بە وزەی کوردستان دەریکرد.
بۆیە ئەگەر ئەو ئاڕاستە درووستەی ئێراق و هەرێمی کوردستان بەرەو ڕێککەوتن دەبات سەرکەوتوو بێت کە ئێراق ڕەزامەندیی فەرمی بدات بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و وزەی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان و ئیدارەیەکی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی هەموو سامانی ئێراق درووستبکەن، کوردستان دەباتە قۆناخێکی گەشەکردووترەوە و ڕەنگە تاوەکوو ئەندازەیەک جۆرێک دڵنیایی درووستبکات بۆ مووچەخۆران و بووژاندنەوەی بازاڕ و ژێرخانی هەرێمی کوردستان. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 681 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 03-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-04-2023 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 03-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 03-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 681 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!