ناونیشانی بابەت: زبێر سوورچی، گۆرانیبێژی میللی، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ شەممە 13/5/2023، گۆرانیبێژی میللیی دەڤەری بادینان و شارۆچکەی #ئاکرێ#، زبێر سوورچی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی ئازادیی پارێزگای دهۆک کۆچی دوایی کرد.
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) چەند ڕۆژێک پێش ئێستا زبێر سوورچی بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی تەندرووستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک کرا، بەڵام بەداخەوە کەمێک پێش ئێستا بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دوایی کرد.
زبێر سوورچی ساڵانێکی درێژە خزمەت بە گۆرانیی کوردی، بەتایبەت گۆرانییە میللییەکان دەکات.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,238 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!