کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,491
وێنە
  124,462
پەرتووک PDF
  22,122
فایلی پەیوەندیدار
  126,612
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هونەرمەند بەهزاد موختار: بەداخەوە بینەری دراما و فیلمی کوردیمان تووڕە کردووه
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هونەرمەند بەهزاد موختار: بەداخەوە بینەری دراما و فیلمی کوردیمان تووڕە کردووه
هونەرمەند بەهزاد موختار: بەداخەوە بینەری دراما و فیلمی کوردیمان تووڕە کردووه
ناونیشانی بابەت: هونەرمەند بەهزاد موختار: بەداخەوە بینەری دراما و فیلمی کوردیمان تووڕە کردووه
ئامادەکردنی: یادگار چاوشین

سیناریست و دەرهێنەر و هونەرمەند #بەهزاد موختار# کاروانی هونەری و قەیرانی دراما و فیلمسازی و بەرهەمی نوێی لە کوردستان لەم چاوپێکەوتنەدا بۆ ئێمە و خوێنەرانی (باسنیوز) ئاشکرا دەکات.
(باسنیوز) دەسپێکی هونەریتان بۆ کەی دەگەڕێنەوە؟
بەهزاد موختار: دەسپێکی کاری هونەریم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1977، کە بەشدار بووم لە شانۆگەریی نەخشەی خوێناوی لە دەرهێنانی هونەرمەند هێمن ناشاد بوو، لەسەر شانۆی ئامادەیی #سلێمانی# نماییش کرا و ڕۆڵی ئەفسەرێکی ئیسڕائیلیم تێدا بەرجەستە ‌کرد.
(باسنیوز) لەو تەمەنەی کاری هونەریتان خاوەنی چەند بەرهەمن؟
بەهزاد موختار: لە ‌مێژووی کاری هونەریمدا خاوەنی ئەم بەرهەمانەم (فیلمی ڕێگا، فیلمی ناز، کارەساتی هەڵەبجە بەناوی یازدە و بیست چرکه، کە لە هەموو کەناڵە کوردییەکان پەخش کرا، تا ماوەیەکیش لە مۆنەمێتەکەی هەڵەبجە بۆ میوانەکان پیشان دەدرا، کارێکی زۆر جوان بوو و دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو) ، هەروەها درامای ژوانێک بۆ خۆشەویستی بۆ کەناڵی (زاگرۆز) ی ئەوکات ئەنجام درا، کە پازدە ‌زنجیرە بوو، ‌چەندین کاری دیکەی هونەرییم ئەنجام دا، ‌ یەکێک لەو فیلمە کۆمیدییانە خرایە سەر سیدی و کەوتە بازاڕەوە و‌ نزیکەی حەوت هەزار سیدیی لێ فرۆشرا.
(باسنیوز) لەگەڵ ئەوەی وەک دەرهێنەرێک دەرکەوتوویت، بەڵام بۆچی کارە هونەرییەکانت لە پەنجەی دەست تێناپەڕن؟
بەهزاد موختار: ئەگەر بگوترێت کاری نوێت ونە، ئەمەیان گونجاوتره، ئەویش هۆکاری ئەوەیە ئەمڕۆ سپۆنسەر و ئۆکەی بۆ کارە هونەرییەکان نییە، بەڵکوو هەمووی بووەتە کۆد کە پاسوۆردی دەرگا داخراوەکانی پێ بکەیتەوە، تا بتوانی لەو ڕێگایەوە کارەکانت بڕوێنی، ئەگەرچی ئەو کۆدانەی من دۆزیمنەوە ئابڕووبەرن و دەبێت کەرامەتی لەسەر دابنێیت، هیچ کات سەیری ناوەرۆکی سیناریۆ ناکرێت، بەڵکوو حساباتی دیکەی لە پشته، ‌ هەر ئەمەیە دەرگاکان بەڕووماندا داخراون و ناکرێنەوە، زۆر لایەنی دیکەیش هەیە کە بەرپرسی کەناڵەکان وردەکاریی پەیوەستبوونی حزبیت لەگەڵ دەکات.
(باسنیوز) وەک دەرهێنەرێک، کارە دراماییەکان تا چەند هونەری کوردی لە ئاست فێستیڤاڵی ساڵانە گەیاندووەتە ‌لوتکە؟
بەهزاد موختار: وەک هونەرمەندان نەمانتوانیوە بینەری دراما یان فیلم تێر بکەین، کەچی پەلاماری دەرەوە دەدەین، دەزانی داهاتی ناوخۆی سینەما و تی ڤییەکانی عەرەب و هند بۆ ناوخۆی خۆیان چەند زۆرە، ئینجا فیلم هەناردەی دەرەوە دەکەن، بەڵام ئێمە بینەری دراما و فیلمی کوردیمان تووڕە کردووە، ماومانە لە ئاست فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان قسە بکەین (بەپێکەنینەوە) ، لەکاتێکدا خۆمان بووین بە ‌فیلمی سینەما.
(باسنیوز) ئەوەی ئەمڕۆ وەک فیلمی کوردی نماییش دەکرێت دەچێتە کاری فیلمسازیی سینەماییەوە؟
بەهزاد موختار: بەڕای من ئەوەی ئێستا بە ناوی فیلمی سینەما نماییش دەکرێت تەنیا سکرینە، چونکە ئەوەی کارەکانی پێدەکرێت بۆ ئەو فیلمانە کامێرایەکە بەقەد مشتی دەستێک دەبێت، هیچ تەکنیکێکی پێشکەوتووی نییە.
(باسنیوز): ئەوەی لەبەرانبەر بەڕێکردنی تەرم و مەراسیمی هونەرمەند عومەر چاوشین لە سلێمانی کرا زەنگێکی بێوەفایی بینەر و هونەرمەندانی هاوڕێی نەبوو؟ لەکاتێکدا خۆشت بەشدار نەبووی لە ‌پرسەکەدا بۆچی؟
بەهزاد موختار: پێش هەموو شتێک دەمەوێت ئەوە بڵێم، توێژی هونەرمەندان بە چینێکی بەخیل و ڕکابەری یەک ناسراون و بەبێ هۆ ئیرەیی بە ‌یەک دەبەن. سەبارەت بە کۆچی دوایی هونەرمەند عومەر چاوشین، ئەو کاتە من لە بەغدا بووم، بۆم نەگونجا بگەڕێمەوە و بەشداریی پرسەکە ‌بم، ئەگەرنا لە ‌سلێمانی بوومایە بەشدار دەبووم، چونکە ئەو هونەرمەندە لە کاتی خۆیدا مێژوویەکی زێڕینی هەبوو.
(باسنیوز) تا چەند ئاسوودەی بەوەی شوناسی هونەرمەندت بەباڵادا بڕاوە؟
بەهزاد موختار: هونەر ناوێکی پیرۆزه، ‌ چونکە پێش ئەوەی ناوی خۆت بڵێن، ناوی هونەرەکەت پێش دەخەن، نموونەیەکتان بۆ باس دەکەم، جەمال عەبدولناسڕ، سەرۆکی میسڕی ئەوکات بۆ سەردانێک دەچێتە وڵاتی سوودان، لەگەڵ سەرۆکی سوودان پیاسیەکی ناوشار دەکەن، لەو کاتەدا یەکێک لە هاووڵاتییە سوودانییەکە بە دەنگی بەرز بە جەمال عەبدولناسڕ دەڵێ، کە گەڕایتەوە وڵاتی میسڕ سڵاومان بگەیەنە بە ‌هونەرمەند ئیسماعیل یاسین. هونەر کارێکی پیرۆزه، ‌ بۆیە هەمیشە پێش ناوەکەم شانازی بە ‌وشەی هونەرمەندییە‌کەمەوە دەکەم.
(باسنیوز) ‌ئێستا هیچ پڕۆژەیەکی هونەرییتان لەبەردەستە بۆ ئێمە و خوێنەرانی (باسنیوز) بیدرکێنی؟
بەهزاد موختار: بەڵێ ‌ئێستا سەرقاڵی کارێکی هونەریم بە ‌ناوی (تەلاری نهێنییەکان) پازدە ئەڵقەیه.'[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 959 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 06-05-2023
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-05-2023 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 06-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 959 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1116 KB 06-05-2023 سارا سەردارس.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.39 چرکە!