کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,467
وێنە
  123,323
پەرتووک PDF
  22,038
فایلی پەیوەندیدار
  124,591
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,665
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,191
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,635
عربي - Arabic 
43,433
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,350
فارسی - Farsi 
15,493
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,020
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,747
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,416
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,922
نەخشەکان 
237
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
729
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,026
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,583
کورتەباس 
22,088
شەهیدان 
11,888
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,191
PDF 
34,596
MP4 
3,800
IMG 
232,295
∑   تێکڕا 
271,882
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هەولێر وەڵامی 13 پرسیاری بەغدای دایەوە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هەولێر وەڵامی 13 پرسیاری بەغدای دایەوە
هەولێر وەڵامی 13 پرسیاری بەغدای دایەوە
$#هەولێر# وەڵامی 13 پرسیاری بەغدای دایەوە$
#هێڤیدار ئەحمەد#
#05-02-2021#
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بەڕێز #قوباد تاڵەبانی#، بۆ جاری دووەم و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ و لە ئەنجامی چوار دانیشتنی بەرفراوان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق لە بەغدا کۆبووەوە، مەبەستی شاندەکە ئەم جارە وەڵامدانەوەی 13 پرسیاری لیژنەکە بوو. وەزیری نەوتی ئێراقیش سێ قۆناخی خستووەتەڕوو بۆ وەرگرتن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان. دیپلۆماتکارێکی گەورەی بەریتانیا لە هەولێر گوتی بەغدا خەڵکی دیکەی هەرێمی دەوێت لە بەغدا بن.
هەوڵدەدەم لە ڕێگەی ئەم وتارە زانیاری و دیدگای نوێ لەسەر ڕەوتی دانووستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021ی ئێراق بخەمەڕوو کە دەبێت ئیدی هەرێمی کوردستان چی بکات.
$سێ سەردانەکەی بەغدا$
شاندی هەرێمی کوردستان سێیەم سەردانی خۆی بۆ بەغدا ئەنجامدا، ئەمەش بە مەبەستی جێگیرکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بووە، دوو سەردانی کۆتایی، شاندی هەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانی ئێراقی نەبینیوە.
سەردانی یەکەم: لە کۆتایی ساڵی 2020 بووە و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی ئێراق گەیشتنە ڕێککەوتن، کە بەرانبەر ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بەغدا 12.67%ی بودجە دوای دەرهێنانی خەرجییە سەروەرییەکان و حاکیمە، پشکی هەرێمی کوردستان بدات و ئەمە لەنێو پڕۆژە یاسای بودجە پەسندکرا.
سەردانی دووەم: لە مانگی یەکەمی 2021 بووە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق، لیژنەکە 13 پرسیاری دایە شاندی حکومەت و پێیان گوتووە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و وەڵامی پرسیارەکانی ئێمە لەگەڵ خۆتان بێنن و وەرنەوە.
سەردانی سێیەم: شاندی حکومەت لە سەرەتای مانگی دوو لە بەغدا بوو، وەڵامی هەر 13 پرسیارەکەی بردبوو، بەڵام بەغدا هەر هیچی نەخستە بەردەم شاندی هەرێمی کوردستان کە پشکی هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت! بەڵام ئەوەی زانراوە، بەغدا دەیەوێت دۆسیەی نەوت کە دەستووری ئێراق لە ماددەی 111 و 112 بە هەردوو بەشی یەکەم و دووەمی ئەم ماددەیە بەوردی و بە ئاشکرا باسیکردووە کە سیاسەتی نەوت لە ئێراق چۆن دەبێت و دەبێت یاسای نەوت و غاز لە پەڕڵەمانی ئێراق دەربچێت، بەغدا ئێستا دەیەوێت لە ڕێگەی یاسای بودجەی 2021، ئەم دۆسیەیە یەکلایی بکاتەوە و هەرێمی کوردستان نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا بکات!
$13 پرسیارەکەی بەغدا چین؟$
لە دووەم سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کاتێک لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق کۆبوونەوە، لیژنەکە 13 پرسیاری خستووەتە بەردەم شاندی هەرێمی کوردستان و داوای وەڵامی ئەو 13 پرسیارەیان کردووە. من لێرە 9 پرسیاری سەرەکی دەخەمەڕوو ئەویش:
1- ئایا ئەم شاندەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی بڕیاردانیان هەیە؟
2- داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەندە؟
3- هەرێمی کوردستان نەوتی خۆی بە چەند دەفرۆشێت؟
4- گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان چۆنن؟
5- قەرزەکانی هەرێمی کوردستان چەندن؟ قەرزی کێن؟
6- ئایا دیوانی چاودێریی دارایی چ ڕۆڵێکی هەیە لە چاودێریکردنی گرێبەستە نەوتییەکان؟
7- هەرێمی کوردستان بودجەی تایبەت بە خۆی هەیە؟
8- ئەگەر بودجە نەبێت، بە چ میکانیزمێک داهات خەرج دەکەن؟
9- ژمارەی فەرمانبەر و خانەنشین و مووچەخۆران بەگشتی چەندن لە هەرێمی کوردستان؟
هەرچەندە لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق مافی ئەوەی نییە لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکات و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هیچ پێبەندییەکی نییە بەرانبەر لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق ئەو وردەکارییانە بخاتەڕوو، چونکە ڕێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ئێراق کردووە و حکومەتی فیدراڵ پابەندە لە بەردەم لیژنەی دارایی ئێراق، بەڵام دیارە شاندی هەرێمی کوردستان وەکوو نیازپاکییەک ئامادەبووە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق زیاتر لە جارێک کۆبوونەوە بکات، کە تەنیا لە دوا سەردانیدا چوار کۆبوونەوەی فەرمیی ئەنجامداوە و کۆبوونەوەی لاوەکیش هەبووە.
$هەڵوێستێکی مەترسیداری وەزیری نەوتی ئێراق$
سەرباری وەڵامدانەوەی هەموو ئەو پرسیارانە و هەموو ئەو گفتۆگۆ و کۆبوونەوانە، لە بەغدا بە ئاشکرا بە هەرێمی کوردستانی گوتراوە بابەتی ڕادەستکردنی (250 هەزار بەرمیل بە سۆمۆ) کۆتایی هاتووە، تەنیا دوو ڕێگە لە بەردەم هەرێمی کوردستان هەن لە بابەتی نەوت ئەویش:
یەکەم: هەموو نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغدا بکرێت
دووەم: هەموو داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغدا بکرێت
بەغدا وەکوو نەخشەڕێگەیەک باسی ئەوە دەکات کە کام لەم دوو ڕێگەیە، هەرێمی کوردستان هەڵبژێرێت. داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بەسەر سێ کەرتدا دابەشدەکرێت ئەویش:
ا- نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێکی بۆ ناوخۆ بەکاردێت
ب- دەستحەقی کۆمپانیاکانی نەوت بدرێت کە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن
ج- ئەوەی دەمێنێتەوە دەخرێتە نێو گەنجینەی گشتی
ئەی چۆن پشکی هەرێمی کوردستان دەدەن لە بودجەی 2021؟
لیژنەی دارایی ئێراق دەستکاریی ژمارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی کردووە کە حکومەتی فیدراڵیی ئێراق ڕەوانەی پەڕڵەمانی ئێراقی کردووە ئەویش لە 163 ترلیۆن دینارەوە کەمکراوەتەوە بۆ 127 ترلیۆن. پشکی هەرێمی کوردستانیش 12.67% دانراوە.
ئەگەر ئەم ژمارەیە دەستکاری نەکرێت، هەروەکوو خۆی کە حکومەت ناردوویەتی 163 ترلیۆن دینار بمێنێت، ئەوا پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 13 ترلیۆن دینار دەبێت. بەڵام ئەگەر کەمکرایەوە بۆ 127 ترلیۆن دینار، ئەوا ئەو ژمارەیە کەمدەبێت بۆ نزیکەی 11 ترلیۆن دینار.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی ئێراق لەنێو لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان گوتی ئەگەر ئەو دۆسیەیە کەوتە دەست حکومەتی ئێراق ئەوا بە سێ قوناخ مامەڵەی لەگەڵ دەکەین کە ئەویش: قۆناخی یەکەم: دۆسیەی نەوت وەردەگرین. قۆناخی دووەم: چۆن ئەو دۆسیەیە ڕێکدەخەین، ڕەنگە هەندێک بیر هەبێت هەر دایبخەین؟ قۆناخی سێیەم: لەڕووی ئیداری و چاودێرییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.
$ئەم دۆسیەیە هێڵی سوورە$
لەو ڕۆژانە لە شاری هەولێر لەگەڵ دیپلۆماتکارێکی گەورەی بەریتانیا لە ئێراق، وەکوو لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی کوردستان کۆبووینەوە و ئەو بە ئاشکرا گوتی پەڕڵەمانتارانی بەغدا و وەزیری نەوتی ئێراق لەگەڵ ئەوەن دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستکاری بکرێت و دەزانین ئەمە بۆ هەرێمی کوردستان قوورسە و هەرس ناکرێت.
هەرێمی کوردستان لە مانگی یەکی 2021 بەکۆی گشتی ڕۆژانە 433 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و ئەم ژمارەیە لای بەغدا لە کۆمپانیای سۆمۆش تۆمارکراوە.
بەغدا نایشارێتەوە کە چیدیکە ئەوان قبووڵ ناکەن هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوتی خۆی بەڕێوەببات و، گوێناداتە دەستوور و یاسا و، دەڵێن هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە، دەبێت ئەو دۆسیەیە ڕادەستی بەغدا بکرێت.
هەرێمی کوردستان بەرانبەر بەغدا نە ئابوورییەکی بەهێزی هەیە، نە لەڕووی سیاسییەوە یەکدەنگین، ئەوەی لەدەست هەرێمی کوردستاندا ماوە و (ئێراق، تورکیا، ئێران و ئەمریکا و ....) بە چاوێک سەیری هەرێمی کوردستان دەکەن، هەبوونی دۆسیەی نەوتە، بەغدا دەیەوێت ئەو دۆسیەیەش لەدەست کورد دەربهێنێت. بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەوپەڕی لاوازیدا بمێنێت.
ئەم دۆسیەیەش هێڵی سوورە و هیچ لایەنێک ڕەنگە جورئەتی ئەوە نەکات دۆسیەی نەوتی کوردستان ڕادەستی بەغدا بکات.
بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتیی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین کە ڕۆڵێکی باشی هەبووە لە دانووستاندنەکانی لەگەڵ بەغدا گێڕاوە. دیپلۆماتکارە گەورەکەی بەریتانیا بە لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی کوردستانی وت دەبێت هەرێمی کوردستان خەڵکی گونجاو ڕەوانەی بەغدا بکات کە لە بەغدا گوێیان بۆ دەگرن و بەغداش ئەو کەسانەی دەوێت. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,352 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-02-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-02-2021 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 01-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 01-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,352 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!