کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,656
وێنە
  124,511
پەرتووک PDF
  22,123
فایلی پەیوەندیدار
  126,678
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پلانی لەنێوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پلانی لەنێوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
پلانی لەنێوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
$پلانی لەنێوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان$
#هێڤیدار ئەحمەد#
#17-01-2021#
بەغدا لە ڕێگەی سێ خاڵەوە کار دەکات بۆ پوچەڵکردن و لەنێوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، کە هەنگاوبەهەنگاو ئەو سێ خاڵە جێبەجێ دەکات.
نوێترین هەڵوێست و قسە لەسەر مەترسییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەڕێز #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە #28-12-2020# لە بەردەم پەڕڵەمانی کوردستان گوتی. تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەیەدا زۆر بە ڕوون و ئاشکرا لە بەردەم هەڵبژێردراوانی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا گوتی ماڵی کوردستانی درووست نەکەین، شتێک نامینێت بە ناوی قەوارەی هەرێمی کوردستان!
$سێ خاڵ بۆ لەنێوبردنی هەرێمی کوردستان$
ئێراق بە پلان هەنگاوبەهەنگاو کار لەسەر لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات، بە گوێرەی ئەو پلانەی دایڕشتووە، تەنیا هەنگاوێک و نیوی ماوە پلانەکەی بەتەواوەتی سەربکەوێت. پلانەکەش بەناوی وشککردنی سەرچاوەکانی هێز لە هەرێمی کوردستان-ئێراقە.
ئەم پلانەی ئێراق سێ خاڵی سەرەکی لە خۆدەگرێت. یەکەم: نەهێشتنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان. دووەم: درووستکردنی کێشەی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان. سێیەم: لەتکردن و لاوازکردنی هێزی پێشمەرگە.
با زیاتر لەسەر ئەم سێ خاڵە وردبینەوە، خاڵی یەکەم: لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان گەیشتە نزمترین ئاست، لەوکاتەدا فەرەنسا بە هەوڵ و توانای دیپلۆماسیی #نێچیرڤان بارزانی#، سووکانی کەشتیی هەرێمی کوردستانی گرتەدەست و لە نقومبوون ڕزگاریکرد. ئێستاش ئەو هەموو دژایەتییەی بەغدا لەبەرانبەر هەرێمی کوردستان دەیکات، لایەنی نێودەوڵەتی ڕۆڵێکی ئەوتۆی نەبینیوە بۆ نەهێشتی ئەو غەدرەی بەغدا دەیکات. پێشتر #هەولێر# ببووە ترافیکی دیبلۆماسیی نێودەوڵەتی، تەنانەت شاندە دیپلۆماسییەکانی نێودەوڵەتی بۆ چەند کاژێرێک لەبەغدا دەبوون، بەڵام بۆ شەو و خەوتنەکەی دەهاتنە هەولێر.
خاڵی دووەم: درووستکردنی کێشەی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدڕالی ئێراق بەبێ هیچ بنەمایەکی دەستووری و یاسایی، لە 2014ەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان سزا دەدەن و مووچە و بودجە نانێرن، لە 2018 لە مانگی نیسانەوە مانگانە 317 ملیار دیناری نارد، لە 2019 مانگانە 453 ملیاری نارد، بەڵام لە 2020 ئەو ژمارەیە بەرزی و نزمی تێکەوت و تەنیا بۆ پێنج مانگ مووچەی نارد.
ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکات نیوەی داهاتی هەرێمی کوردستان ببات، ئەویش لەرێگەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، لە دۆسیەی نەوت 58.13٪ دەبات و نیوەی داهاتە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەبات، بەرانبەر پێدانی 750 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچە لە هەرێمی کوردستان، ئەویش بەو بڕە پارەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینی 18٪ دەدرێت، ئەمە ئەگەر بکرێت.
بەڕێز قوباد تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پەڕڵەمانی کوردستان گوتی لەبەغدا هەبوو دەیگوت، دەبێ هەموو مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان وەربگرین بە قەرزەکانەوەش، بەس بۆ ئەوەی چی دی هەرێمی کوردستان هیچ سەرچاوەیەکی داهاتی لەبەردەستدا نەمێنێت. ئەمەش نییەتەکانی ئێراق دەردەخات کە کاری جیدی دەکات بۆ جێبەجێکردنی خاڵی دووەمی پلانەکەی لەسەر هەرێمی کوردستان. هەروەها لە ئێراق دەمێکە دەهۆڵی ئەوە دەکوتن، کە دەبێ بەغدا خۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات، ئەم جارە لەرێگەی هەندێ پەڕڵەمانتارانی کوردەوە لە بەغدا ئەم هەوڵەی دا، ئەمە جگە لەوەی ئامانجیان لاوازکردنی هەرێمی کوردستانە، هاوکات کێشەی مووچەش چارەسەر ناکات، چونکە بەغدا دان بەم ژمارەیەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا نانێت، ئەمەش وا دەکات کێشەکە هەر بەردەوام بێت. بۆیە تاوەکوو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرگرییەکی زۆر سەختی کردووە کە ئەم پلانە سەرنەگرێت.
$بیانووی بەغدا بۆ نەدانی بودجە$
بیانووەکانی لەدەست بەغدان بو سزادان و لاوازکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕووی دارایی و ئابوورییەوە نە دەستوورییە و نە یاساییە. لایەنی ئێراقی بە ئاشکرا بە هەرێمی کوردستانی گوتووە ، هەرێمی کوردستان کێشەیەکی دەستووری و یاسایی نییە بۆ وەرگرتنی بودجە و مووچە، بەڵکوو لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بەشداری لە پرسەی (ئەبو مەهدی موهەندیس) نەکردووە، مووچە نادەین. لەبەرئەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەڕڵەمانی ئێراق بەشدارنەبوون لە بڕیاری دەرکردنی سوپای ئەمریکا لە ئێراق، ئێمە مووچەی ئێوە نادەین، با ئەمریکا مووچەتان بۆ دابینبکات! ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیشی بەکردەوە هیچی نەکردووە، لەبەرانبەر ئەو زوڵم و غەدرەی بەغدا بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان دەیکات. ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی خاڵی یەکەم، کە ئێراق هەوڵدەدات پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کەمبکاتەوە.
ڕەنگە سبەی بڵێن لەبەرئەوەی (حسێنییە) لە هەولێر و #دهۆک#یش نییە، مووچە نادەین، لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان بەشدارنابێت لە چلەی ئیمام حسێن لە نەجەف و کەربەلا، بودجە نادەین و لەبەرئەوەی ...هتد.
خالی سێیەم، هەموو هەوڵی ئێراق لەسەر لاوازکردنی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانە. دەتوانین بڵێین 43٪ی هێزی ئەمنی هەرێمی کوردستان لەژێر فەرمانی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا نییە، ئەوان پابەندی فەرمانێکن کە لە #سلێمانی#یەوە بدرێت، لە هەندێ ڕووداودا ئەمە بە کردەوە دەرکەوت، ئەمە بۆ بەغداش ڕێگە خۆش دەکات زیاتر کار لەسەر لاوازکردنی هێزی پێشمەرگە بکات.
$دەرئەنجام بە سێ خاڵی سەرەکی گەیشتم، ئەویش:$
هەرێمی کوردستان سێ فاکتەری بەهێزی هەیە، هەرسێ فاکتەر بوونەتە نیوە بە نیوە، واتە بۆ بەغدا زۆر ئاسان بووە بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان. سێ فاکتەرەکە، لایەنی سیاسی، دارایی، سەربازی. ئێستا لەلایەنی هێزە سیاسییەکان، هەرێمی کوردستان بەسەر دوو بەرەی سەرەکیدا دابەش بووە، بەرەیەک یەکێتی و لایەنە نزیکەکانی یەکێتی. بەرەیەکیش پارتی و لایەنەکانی نزیک لە پارتی.
لەرووی داراییەوە ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 تیپەڕێندرێت، ئەوا ئەمساڵ نیوەی داهاتی هەرێمی کوردستان دەبەن و ساڵی دادێ کار لەسەر ئەوە دەکەن، کە هەموو داهاتی هەرێمی کوردستان ببەن، ڕەنگە بگوترێت، دەستوور ئەو مافە بە ئێراق نادات ئاوها مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام ئەوەی پرسە دەستوورییەکان یەکلاییدەکاتەوە لەنێوان هەرێمەکان و ناوەند، دادگای فیدڕالییە، ئێراق ئەو دادگایەی پەکخستووەو کار ناکات. هەروەها وەک جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەردەم پەڕڵەمانی کوردستان گوتی لەبەغدا زۆر بە ڕوون وئاشکرا بە ئێمەیان گوت، دەبێ دەستووری ئێراق هەمواربکرێ، ئێمە لەگەڵ ئەوە نین ئەو هەموو دەسەڵاتە بە هەرێمی کوردستان دراوە!.
ئیدی کە لایەنی سیاسی دابەش بوو، درایی نیوەبوو، هێزی سەربازیش، نیوە دەبێت و لاواز دەبێت. ئەوەی ئێراق دایناوە لە پلانەکەیدا لە مانگی 6/2023 هەرێمی کوردستان نائەکتیڤ بکات.
$چارەسەر چییە؟$
یەکەم: هەرێمی کوردستان پێویستی بە تیمێکی سیاسی یەکگرتووی ڕاوێژکار هەیە بۆ قوناغێکی ڕاگوزەر بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو قۆناغە سیاسیانەی ئێراق تێیدا تێدەپەڕێت، ڕاوێژ بە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بدەن.
دووەم: ئەم تیمە ڕاوێژکارییە کە درووست بکرێت، پێویستی بە کەسی ستراتیژیست، تاوەکوو بۆ هەر هەنگاوێک چەند ئۆپشەنێک بە دەسەڵاتی سیاسی بدەن بۆ ئەوەی بڕیاری درووست بدەن. بەتایبەت لەبابەتی (شەراکەت و پرسی دارایی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێراق)
سێیەم: ئەم دوو هەنگاوەی سەرەوە لە هەرێمی کوردستان بەدیناهێت، ئەگەر ئاشتەواییەکی نیشتمانی ڕاستەقینە، بەتایبەت لەنێوان پارتی و یەکێتی نەکرێت.
چوارەم: گەڕانەوەی متمانەی خەڵک بە دەسەڵاتی سیاسی، لە ڕێگەی ئەنجامدانی چاکسازی ڕاستەقینە.
پێنجەم: لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان حکومەت تەرشیق بکرێت، بەمەش خەرجیش زیاتر کەمدەبێتەوە.
[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 958 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 17-01-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-01-2021 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 01-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 01-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 958 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!