کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,231
وێنە
  124,604
پەرتووک PDF
  22,129
فایلی پەیوەندیدار
  126,865
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
میردەوڵەت خاتوون (1310- 1316ز)... شاژنە خاتوونی میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان)
پۆل: دۆزی ژن
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
بەشکردن
Copy Link3
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
میردەوڵەت خاتوون (1310- 1316ز)... شاژنە خاتوونی میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان)
میردەوڵەت خاتوون (1310- 1316ز)... شاژنە خاتوونی میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان)
$میردەوڵەت خاتوون (1310- 1316ز) ... شاژنە خاتوونی میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) $
نووسینی: #چۆمان حەمە تەقێدین#

نەتەوەی کورد هەر لە کۆنەوە تاوەکوو ئێستا، چەندین شاژنی ئازا و قا‌رەمان و نووسەر و هۆزانڤان و هونەرمەند و وەرزەشکاری تێدا هەڵکەوتووە، کە ڕۆڵەیەکی دیار و بەرچاویان لەناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و مێژووی نەتەوەی کورددا گێڕاوە و ‌تاوەکوو ئێستاش ناویان ماوەتەوە و ‌بوونەتە نموونەی ئافرەتی پێشەنگ بۆ نەتەوەکەیان و نەوەکانی خۆیان، وەکوو: (شاژنە کوبابە، کە زۆربەی سەرچاوە مێژووییەکان، ئەم شاژنە کوردە‌ بە ‌یەکەمین شاژنی مێژوو دائەنرێت، کە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست و هاوسەری ئیمپراتۆر هابیللۆم (2083-2081پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای گوتییەکان بووە، کە لە وڵاتی ئێراقی ئێستا فەرمانڕەوایی کردووە، هەروەها ئەم شاژنە یەکەمین کەسی بنەماڵەی کیشی سێیەمه، ‌ لە ‌دەوڵەتە ‌شاری کیشی سۆمەریی، دەسەڵات بگرێتە ‌دەست و لە سەدەی بیستی پێش زاییندا بۆ ‌ماوەی 100 ساڵ فەرمانڕەوایی کردووە. شاژنە نفرتیتی هاوسەری ئەخناتۆن (ئاموون حوتپی چوارەم) (1353-1336پ.ز) ی پادشای شانشینی نوێی میسڕ، کە ‌توانیی بە هاوکاریی هاوسەرەکەی ئایینی میسڕییە دێرینەکان لە ‌فرە خوادییەوە بگۆڕێ بۆ یەکتاپەرستیی ئایینی زەردەشتی، میر زەڕینای ئامێدی، خاتوو نەغەدە، شاژنە ‌هێلێنای شاژنی دەوڵەتی هەزەبانی (حەدیاب) ، میر خانزادە خانی میری میرنشینی سۆران و خاتوو حەپسەخانی نەقیب و شازادە خاتوون قەدەم خێر، کچە کوردی شۆڕشگیری کوردانی لوڕ و خاتوو #مەستوورەی ئەردەڵان#یی نووسەر و شاعیر و مێژوونووس، هەروەها سوورەیا بەدرخان نەوەی بەردخان پادشای میری میرنشینی بۆتان، لە ‌ناوچەی جەزیرەی باکووری کوردستان، خاتوو لەیلا قاسم و چەندان ئافرەتی دیکەی ناودار، کە ‌لە ‌بوارەکانی دیکەی ژیاندا ڕۆڵیان هەیه، یەکێک لەوانە: میردەوڵەت خاتوون (1310-1316ز) شاژنە خاتوونی میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) بووە، کە باسی ئەم جارەمان دەبێت.

میردەوڵەت خاتوون (1310- 1316ز) چواردەمین میری میرنشینی #لوڕ#ی بچووک (خورشیدییەکان) بووە، کە شاژنە خاتوونێکی کوردانی میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) و لوڕەکان بووە، بە داخەوە نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی سێزدەی زایینی لەدایک بووە، بەڵام ئەوە زانراوە، لە شاری خوڕەماوە (شاپورخواست) ی ناوەندی ئێستای پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران) و پایتەختی میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) ، لە خانەوادەی شاهانەی خورشیدییەکانی کوردانی لوڕ لەدایک بووە، کچی میر بەدرەدینی دووەم (مەسعود) (1295- 1305ز) دوازدەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) و هاوسەری میر عیززەدینی دووەم (میر ئەحمەد) (1305-1310ز) سێزدەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) و برای میر عیززەدینی سێیەم (1316-1329ز) پازدەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) بووە، میر دەوڵەت خاتوون (1310-1316ز) کە چواردەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) بووە، لەسەر شێوازەکانی پەروەردەی ئەو کاتە پەروەردە کراوە و پێگەیشتووە، دواتر ژیانی هاوسەریی لەگەڵ میر عیززەدینی دووەم (میر ئەحمەد) (1305-1310ز) سێزدەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) پێکهێناوە، کە ئامۆزای بووە، دوای کۆچی دوایی هاوسەرەکەی، میر عیززەدینی دووەم (میر ئەحمەد) (1305-1310ز) سێزدەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) بووە، چواردەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) و میر شەرەفخان لە پەڕتووکی شەرەفنامەدا دەربارەی دەڵێت: (دەوڵەت خاتوون دوای نەمانی مێردەکەی بوو بە شاژنی لوڕستان، بەڵام کاروباری حکوومەت بەسەر لەنگ و لۆریدا کەوتن و بنەماڵەی میر برەوی دەسەڵاتیان نەما. وای لێهات، کە زۆربەی جاران میرانی دیکە لە بارەگای مەغۆلەکان ڕادەسپێردران، هەتا ڕەوتی کاروانی لوڕستان بخەنە سەر باری ڕێکوپێکی. سەرەنجام هیچی لە چنگ نەهات و جڵەوی دەسەڵاتی دایە دەست برایەکی خۆی) . هەروەها دەربارەی میردەوڵەت خاتوون (1310-1316ز) چواردەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) هاتووە، کە ئەو هاوسەری و هاوسەری میر عیززەدینی دووەم (میر ئەحمەد) (1305-1310ز) سێزدەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) بوو، بەڵام بەوپێیەی میر عیززەدینی دووەم (میر ئەحمەد) جێنشینی نەبوو، بۆیە شاژنە دەوڵەت خاتوون لە شوێنی ئەو حکوومەتەکەی گرتە ئەستۆ. ئینسایکلۆپیدیای گەورەی ئیسلامی دەربارەی ئەنووسێت: (لە هەموو موڵک و ماڵ و خەڵکی ئاسایی بێ بەش بوو، نەیتوانی کاروبارەکان بەڕێوە ببات و مەغۆلەکان دەستیان بەسەر کاروبارەکاندا گرت) . کاتێک شا ئەبو سەعید بەهادوور خان (1316-1337ز) ، بووە بە یازدەمین و دوایین شای دەوڵەتی ئێلخانییەکان، گەیشتە سەر تەختی شاهانەی دەوڵەتی ئێلخانییەکانی مەغۆلییەکان، ئەوەبوو دەستبەجێ میر دەوڵەت خاتوون (1310-1316ز) چواردەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) ی لە دەسەڵاتی میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) لادا و میر عیززەدینی سێیەم (1316-1329ز) پازدەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) بە فەرمانڕەوای میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) دانا. هەروەها بەپێی نووسراوەکانی موعینی نەتەنزی، نووسەر و مێژوونووسی ئێرانی، کە کەسێکە دەربارەی دیوانەی شاهانەی دەوڵەتی ئێلخانییەکانی مەغۆلییەکان لە پەڕتووکی هەڵبژاردنی ئەلتەواریخدا، دەربارەی میر دەوڵەت خاتوون (1310-1316ز) چواردەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) ، دەڵێت: (ژنێکی پاک و خاوێن بووە و بەگوێرەی زانیارییەکان پێشتر کەسێکی ئاغا و ئاسایی بووە، بەڵام فەرمانڕەواییەکەی شایستە نەبووە و توانای بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەتی نەبووە، لە ئەنجامدا لە بەرژەوەندیی میر عیززەدینی سێیەمی براکەی لە حکوومەت دوور خرایەوە و دەستی لە کار کێشایەوە) ، کە ئەوە بوو میر دەوڵەت خاتوون (1310-1316ز) چواردەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) لەدوای (6) ساڵ لە فەرمانڕەواییکردنی میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) لە بەرژەوەندیی برا بچووکەکەی میر عیززەدینی سێیەم (1316-1329ز) پازدەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) دەستی لە فەرمانڕەوایی کێشایەوە، هەروەها محەمەد ئەمین زەکی بەگی نووسەر و مێژوونووسی ناوداری کورد لە پەڕتووکی (خولاصەیەکی تاریخی کورد و کوردستان) دا، دەربارەی میر دەوڵەت خاتوون (1310-1316ز) چواردەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) ، دەڵێت: (لەدوای وەفاتی میر عیززەدینی دووەم (میر ئەحمەد) ، ئیدارەی حکوومەت کەوتە دەست دەوڵەت خاتوونی ژنی، بەڵام ئەم مەلیکەیە ئیدارەی پێ نەکرا و نفووز کەوتە دەست مەغۆلەکان. بەگوێرەی ڕیوایەت، لەپاش بەینێ ئەم مەلیکەیە شووی کردووە بە ئەتابەگی لوڕی گەورە (فەزڵەوییەکان- هەزار ئەسپییەکان) ، کە میر یوسف شای دووەم (ڕوکنەدین) (1329-1339ز) دەیەمین میرنشینی ئەتابەگی لوڕی گەورە (فەزڵەوییەکان- هەزار ئەسپییەکان) بووە و تەختی حکوومەتی بۆ میر عیززەدینی سێیەم (1316-1329ز) پانزدەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) بەجێ هێشتووە.
$کۆچی دوایی میر دەوڵەت خاتوون (1310-1316ز) $
سەبارەت بە کۆچی دوایی میر دەوڵەت خاتوون (1310-1316ز) چواردەمین میری میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) ، نەزانراوە لە ساڵی چەندی سەدەی چواردەی زایینی کۆچی دوایی کردووە، بەڵام ئەوەی زانراوە ئەوەیە، لە شاری ئیزە، ناوەندی شارۆچکە (قەزا) ی ئیزەی سەر بە بەشە کوردییەکەی ئێستای پارێزگای خۆزستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران) و پایتەختی میرنشینی ئەتابەگی لوڕی گەورە (فەزڵەوییەکان- هەزار ئەسپییەکان) کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێ ئەسپاردەی خاک کراوە، یان لە شاری خوڕەماوەی ناوەندی پارێزگای لوڕستان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامی ئێران) و پایتەختی میرنشینی لوڕی بچووک (خورشیدییەکان) ئەسپەردەی خاک کراوە.
$سەرچاوەکان:$
1- یاسین صابر صاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی- سلێمانی 2005ز.
2- مير شەرەفخان بەدليسی: شەرەفنامە- وە: م . هەژار موکریانی-هەولێر 2006ز.
3- د. کەیوان ئازاد ئەنوەر: کوردستان و کورد لە ‌سەدەکانی ناوەڕاستدا-تاران 2015ز.
4- محەمەد ئەمین زەکی بەگ: خولاصەیەکی تاریخی کورد و کوردستان لە مەبدەئی تاریخەوە تا ئیمڕۆ/ جڵدی دووەم- پێداچوونەوە و پەراوێز نووسین: د . حوسامەدین نەقشبەندی و د . زرار سدیق تۆفیق و د . کۆزاد محەمەد ئەحمەد و سدیق ساڵح- تاران 2021ز.
5- مير شەرەفخان بەدليسی: شەرەفنامە/ بەرگی یەکەم- وە: سەاحەددین ئاشتی- سەقز 2017ز.
6- ئینتەرنێت- ویکیپیدیای ئازاد.
[1]
ئەم بابەتە 1,489 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسکورد - 15-04-2023
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری پرسی ژن: ئازادیی ژنان
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 15-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 15-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 15-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,489 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1171 KB 15-04-2023 سارا سەردارس.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!