خوا ئەیدا و خواگیر لێناگەڕێ.
خواگیر: خواگرتوو، بۆ کەسێک بەکاردێت کە سەری لێشێوابێت و نەزانی چی بکات، پەندەکە بۆ کەسێکی دەوڵەمەندی پارەدار یان خاوەن سامانێکی زۆر بەکاردێت کە بیەوێ بە ئارەزووی خۆی سەروەتەکەی بخوا بەڵام دەورووبەر و کەسانی نزیک لێوەی، ڕێگری لێنکەن و لێی نەگەڕێن بیخوات.
خوا دەدا، خواگیری لێناگەڕێ.
خواگیر: خواگرتوو یان مشکۆڵۆزمە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، بۆ کەسایەتییەک بەکاردێت کە کەسێک قازانجێکی دەستکەوێت، ئەم ببێتە مایەی ئەوەی کە کەسەکە زیان بکات و هیچی دەست نەکەوێت، لە کۆمەڵگەدا ئەم جۆرە کەسایەتییانە قێزەوەنن و کەس خۆیان لێنزیک ناکاتەوە. [1]