کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,229
وێنە
  124,625
پەرتووک PDF
  22,130
فایلی پەیوەندیدار
  126,973
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,688
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,893
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,781
عربي - Arabic 
44,355
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,813
فارسی - Farsi 
15,977
English - English 
8,539
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
80
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,226
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,095
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,734
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,044
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,192
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,326
شەهیدان 
12,115
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,746
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,065
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,508
PDF 
34,784
MP4 
4,044
IMG 
235,392
∑   تێکڕا 
275,728
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەنجوومەنی گشتی کوردە فەیلییەکان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەنجوومەنی گشتی کوردە فەیلییەکان
ئەنجوومەنی گشتی کوردە فەیلییەکان
ناونیشانی بابەت: ئەنجوومەنی گشتی کوردە فەیلییەکان
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

=KTML_Bold=حیزب و لایەنەکان و پێکهاتە کەمینەکانی ئێراق=KTML_End=
لە وڵاتی فەرەنسا لە شاری (لیل) لە مانگی کانوونی دووەم لە ساڵی 2003 دامەزراوە، ڕێکخراوێکی دیموکراتی سەربەخۆیە، چەند ئامانجێکی سیاسی هەیە کە لە چوارچێوەیەدا خزمەتی کوردە فەیلییەکان دەکات، لە مانگی ئایاری ساڵی 2004 بە ئامادەبوونی ئەندامانی نووسینگەی گشتی و نوێنەرانی ڕێکخراوە فەیلییەکان لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوەکان لە وڵاتانی (سوید، ئەڵمانیا، دانیمارک، هۆڵەندا، ئێراق) کۆبوونەوەیەک لە شاری (کۆبنهاگن) لە وڵاتی دانیمارک سازکرا، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر هەموارکردنی بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن درا. ئەنجوومەن تێدەکۆشێت بۆ کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنە نیشتمانییە ئێراقی و کوردییەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی دیموکراتی پەڕڵەمانی، کە ڕێز لە گەلی کورد بگرێت لە داواکردنی فیدڕاڵیەت و مافە نەتەوایەتییە ڕەواکانی بە مافی چارەی خۆنووسین.
=KTML_Bold=حیزبی کوردی فەیلی ئێراقی”=KTML_End=
ئەم حیزبە لە مانگی نیسانی ساڵی 2005 لە شاری (لەندەن) دامەزرا، دوای ڕێککەوتنی نێوان چەند کۆمەڵە و لایەنێکی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردی فەیلی لەسەر بنەما هزر و سیاسییەکانی ئەم حیزبە، کە پشت دەبەستێت بە باوەڕ‌هێنان بە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دامەزراندنی دەوڵەتی دامەزراوەیی دەستووری و کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆیە خۆی بە بەشێک لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دەزانێت لە لایەکەوە، لە لایەکی ترەوە وەک بەشێک لە بزووتنەوەی نیشتمانی ئێراقی کاردەکات.
=KTML_Bold=“لە خاڵە گرنگەکانی بەرنامەی ئەم حیزبە”=KTML_End=
1-حیزب لەسەر بنەمایەکی ناسیۆنالیستی جوگرافی نیشتمانی لیبراڵی دیموکرات درووست دەبێت، هەموو ئەو کوردانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان) دەژین، دەگرێتە خۆی.
2-حیزب باوەڕی وایە کە کوردە فەیلییەکان بەشێکن لە نەتەوەی کورد.
3-حیزب باوەڕی وایە کە ئایینی ئیسلام یەکێکە لە سەرچاوەکانی یاسادانانی دەوڵەتی ئێراقە.
حیزب ئامانجەکانی دابەشکردووەتە سەر دوو بەش، ئامانجە تایبەتییەکان و ئامانجە گشتییەکان:-
لە ئامانجە تایبەتییەکانی حیزب؛ گێڕانەوەی ڕێز و مافەکانی ئەو خەڵکەی ڕەگەزنامەی ئێراقی یان لێ وەرگیراوەتەوە لە لایەن ڕژێمەکانی پێشووی ئێراق، دەستەبەرکردنی مافەکانی کوردە فەیلییەکان لە بوونی قوتابخانەی تایبەت و گەشەپێدانی ژیانی ڕۆشنبیریان.
لە ئامانجە گشتییەکانی حیزب؛ کۆکردنەوەی ئەو کوردانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان) دەژین بۆ ئەوەی ڕۆڵیان هەبێت لە دامەزراندنی ئێراقی نوێ.
ئەم حیزبە ناکۆکی کەوتە نێوانی سەرکردنەکانیان و لە 17 ی تەمووزی ساڵی 2005، (133) کەس لە کادیر و ئەندامانیان وازهێنانی خۆیان ڕاگەیاند، لە سەروو هەموویان (عەبدولئەمیر سەلمان، ئەلجیزانی، سەعد موسا عەباس، جەبار عەلی باش، ئەحمەد ئەسەد) .
=KTML_Bold=“حیزبی پەیمان”=KTML_End=
حیزبێکی ناسیۆنالیستی کوردە فەیلییەکانە، لیژنەی ئامادەکاری بۆ دامەزراندنی لە شاری ( لەندەن) ی پایتەختی وڵاتی بەریتانیا لە ڕێکەوتی 30 تشرینی یەکەمی ساڵی 2004 پێکهات لەسەر دەستی کۆمەڵە کوردێکی فەیلی، لەوانە “سەباح دارا”.
دامەزرێنەرانی؛ هۆیەکانی دامەزراندنی دەگەڕێننەوە بۆ؛ -
1- دابین نەکردنی باردۆخێکی لەبار لە لایەن حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق بۆ کوردە فەیلییەکان، بۆ ئەوەی هەلومەرجێکی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی ئایینییان بۆ دابین بکرێت.
2-سەرنەکەوتنی حکومەتەکانی ئێراق لە جێبەجێ کردنی مافە بنجینەییەکانی کوردە فەیلییەکان.
3-سەرنەکەوتنی حیزبە کوردستانییەکان لە نوێنەرایەتی کردنی فەیلییەکان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان.
4-سەرنەکەوتنی خودی فەیلییەکان لە پێکهێنانی قەوارەیەکی سیاسی بۆ نوێنەرایەتی و بەرگری لێکردنیان.
5-بێ توانایی ئەو ڕێکخراوە فەیلییانەی کە هەبوون.
6-بوونی پێویستییەکی زۆر بۆ درووستکردنی قەوارەیەکی سیاسی بۆ کوردە فەیلییەکان.
=KTML_Bold=“یەکێتی دیموکراتی کوردە فەیلییەکان”=KTML_End=
ڕێکخراوێکی سیاسی کوردە فەیلییەکانە لە 26 ئابی 2005 دامەزراوە، لیژنەی ئامادەکاری لەم ناوانەی خوارەوە پێکهاتبوو (د.ئەزدەهار عەبدولکەریم، ئەیان ئەنوەر حیدەری، جەمیل زیلەتی، پارێزەر حسێن عیدان، د، سعاد حسێن، سەعدون سیفەڵڵا، سەلمان حەبیب مزاهیر، سەمیر جراغ وەندی، سەمیرە مراد، عەبدولجەبار سەلیم محەمەد، عەدنان عەباس، ‌غەفور خەنجەر) .
=KTML_Bold=ئامانجەکانی ئەم ڕێکخراوە؛ =KTML_End=
1- دەرکردنی بڕیارێکی فەرمیلە لایەن حکومەتی ئێراق، تێیدا کردەوەکانی دەرکردن و کۆچ پێکردنی بەزۆری کوردە فەیلییەکان لە سەردەمی ڕژێمە یەک لە دوا یەکەکانی پێشووی ئێراق، بە تایبەت ڕژێمی بەعس، تاوانبار بکات.
2-هەوڵدان بۆ پێشکەوتنی نوێی کۆمەڵگەی کوردی-فەیلی لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووری، کولتوورییەوە.
3-هەوڵدانی بەردەوام بۆ کۆکردنەوەی ڕێکخراوەکانی کوردە فەیلییەکان، لەسەر بناغەی برایەتی و هاوکاری.
“هاوپەیمانی کوردی فەیلی یەکگرتوو”
ئەم هاوپەیمانییەتییە لە شاری (گۆتەنبێرگ) لە 12ی حوزەیرانی 2005 دامەزراوە، نوێنەرایەتی (دە) ڕێکخراوی کوردی فەیلی دەکات، بریتین لە (ڕێکخراوی ئازادیخوازانی کوردی فەیلی، یەکێتی ئیسلامی کوردە فەیلییە ئێراقییەکان، حیزبی کوردی فەیلی ئێراقی، بزووتنەوەی کوردە فەیلییە موسڵمانەکان، یەکگرتووی ژنانی فەیلی، گردبوونەوەی عەشیرەتە کوردە فەیلییەکان، کۆمەڵەی ئافرەتانی فەیلی لە وڵاتی هۆڵەندا، کۆمەڵەی ژنانی کوردی فەیلی لە مانجستەر، کۆمەڵەی کوردە فەیلییەکان لە مانجستەر، ڕێکخراوی خێرخوازی کوردە فەیلییەکان لە وڵاتی ئێراق) . بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی ئێراقی.
=KTML_Bold=ئامانجەکانی هاوپەیمانییەتییەکە:=KTML_End=
سەپاندنی مافەڕەواکانی گەلی کورد و چەسپاندنی بنەما بنچینەیییەکانی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە بە مافی بڕیاری چارەنووس، پتەوکردن و بڵاوبوونەوەی کولتووری لێبوردەیی ئایینی و، سیاسی و، ژیانی برایانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی ئێراق و ڕێزگرتن لە فرەیی سیاسی و نەتەوایەتی و کولتووری بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەل، سەرەڕایی ئامانجە سیاسی و ئابووری کۆمەڵایەتییەکان. هەروەها بەرنامەی هاوپەیمانێتی، پەیمانێکی شەرەفی گرتووەتە خۆی، کە هەموو لایەنەکان بەڵین دەدەن پابەندی بن.
=KTML_Bold=“ئەنجوومەنی نەتەوایەتی کلدانی”=KTML_End=
لە مانگی نیسانی ساڵی 2002 لە لایەن کۆمەڵە کلدانییەکانی ئێراقی نیشتەجێ لە ئەمریکا دامەزرا، بە بۆچوونی خۆیان ئەنجوومەن ڕێکخراوێکی سیاسییە، ئامانجی هێنانەدی بەرژەوەندییەکانی کلدانییە ئێراقییەکانە لە ناوەوە و دەرەوەی ئێراق، ئەمینداری ئەنجوومەنەکە (غسان شزایا) یە.
=KTML_Bold=“حیزبی نیشتمانی ئاشووری”=KTML_End=
حیزبێکی ناسیۆنالیستی ئاشوورییە کە لە ڕێکەوتی 14ی تەمووزی ساڵی 1973 لە شاری بەغدا دامەزراوە، بە دەستپێشخەرییەک لە لایەن “مالک یاقو مالک”.
یەکەم کۆنگرەی حیزب لە 26 ئەیلول لە ساڵی 1974 بەسترا، لەو کۆنگرەیەدا سەرکردایەتییەکی هەڵبژارد بە نهێنی، لە ساڵی 1981 لەگەڵ بزووتنەوەی دیموکراسی ئاشووری بە مەبەستی ڕێکخستنی خەباتیان کەوتنە گفتوگۆ. لە ئاکامدا بڕیاردرا لەناو یەک ڕێکخراو (گردبوونەوەی دیموکراتی ئاشووری) کاربکەن.
لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان بە هۆی ناکۆکی و ململانێی ناوخۆی جارێکی تر هەردوولا لەیەک جودابوونەوە. ڕۆژنامەی ناوەندی حیزب، لەژێر ناوی (قویامن) لە مانگی ئابی ساڵی 1977 یەکەم ژمارەی دەرچووە. لە کەسایەتییە ناودارەکانی حیزب (نمرود بیتو، کورکیس یاقو) .حیزب باوەڕی بە چەند بنەمایەکی سیاسی هەیە وەک (فرەیی سیاسی، پێکهێنانی بەرە لەسەر ئاستی جیهانی و نیشتمانی، ڕێزگرتن لە هەموو بیروڕایەکی سیاسی) .
=KTML_Bold=“گردبوونەوەی نیشتمانی ئاشووری”=KTML_End=
ئەم هاوپەیمانییەتییە لە کۆمەڵە حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسی ئاشووری دامەزرا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی ئێراق لە ساڵی 2005.
لەم گردبوونەوەیە پێکهاتبوو لە (بەرەی نیشتمانی ئاشووری، حیزبی (بین نهرین) ی دیموکراتی، ڕێکخراوی ناسیۆنالیزمی ئاشووری، کۆنگرەی ناسیۆنالیستی ئاشووری، یەکێتی خوێندکارانی ئاشووری لە ئێراق، یەکێتی لاوانی ئاشووری لە ئێراق، ئاشورییە سەربەخۆکان، کڵێسە ئاشورییەکان، هاوپەیمانی نیشتمانی ئاشوری، بزووتنەوەی ئاشووری) .
=KTML_Bold=“بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری”=KTML_End=
ئەم بزووتنەوەیە لە لایەن چەند ڕێکخراوێکی سیاسی و، چەند کەسایەتییەکی ئاشووری دامەزرا، لە 12 نیسانی ساڵی 1979 ، یەکەم کۆنگرەی خۆی لە شاری دهۆک بەست لە مانگی ئەیلولی 1992، چەند بارەگایەکی بۆ لقەکانی کردووەتەوە لە کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان) ، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا.بزووتنەوە بەشداری خەباتی چەکداری کردووە لە کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان) دژ بە ڕژێمی سەدام، داکۆکی لەسەر ئەوە دەکات کە کێشەی ئاشوورییەکان کیشەیەکی نەتەوایەتییە نەک ئایینی، بۆیە داوای دانپێدانان بە بوونی نەتەوەی ئاشورییەکان دەکات، لە سەردەمی ڕژێمی سەدام چەندین کادیر و سەرکردایەتیان تووشی ئەشکەنجە و گرتن و کوشتن هاتوون، لە مانگی شوباتی 1985 سێ سەرکردە (یوسف توما، یوبرد بنیامین، یوخنا ججو) بڕیاری کوشتنیان لەسەر جێبەجێکراوە. بزووتنەوە بەشداری لە کۆنگرەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی کردووە، هەروەها بەشداری ژیانی سیاسی کردووە لە کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان) دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 کوردستان، دوای ڕووخاندنی ڕژێم لە ساڵی 2003، بەشداری لە کاروباری سیاسی ئێراق کردووە نوێنەریان لە پەڕڵەمانی ئێراقدا هەیە، ئەم بزووتنەوەیە ڕۆژنامەی (بهرا) لە ساڵی 1982دەردەکات وەک زمانحاڵی خۆی، لەکەسایەتییەکانی ئەم بزووتنەوەیە (کورکیس خوشایە، یونادم یوسف) .
=KTML_Bold=“حیزبی میزۆپۆتامیای دیموکراتی”=KTML_End=
حیزبێکی سیاسی ئاشوورییە لە کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان) کاردەکات لە ساڵی 1991 و لە لایەن کۆمەڵە سیاسەتمەدارێکی ئاشووری دامەزرا، لە سەرکردەکانی “جەمیل نمرود”، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2004، کۆنگرەی شەشەمی لە شاری هەولێر سازکردووە، لە کۆنگرە کۆمیتەی ناوەندی حیزب، کە لە 15 ئەندام پێک هاتووە هەڵبژێردراوە.
=KTML_Bold=“بەرەی ئاشووری یەکگرتوو”=KTML_End=
ئەم بەرەیە لە ڕێکەوتی 26 کانوونی دووەمی ساڵی 2004 لە شاری بەغدا دامەزراوە. بە پێی ناوەرۆکی یەکەم بەیانی، هۆیەکانی دامەزراندنی بەرە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بارودۆخەی گەلی ئاشووری و پرسە نەتەوایەتییەکەی پێیدا تێپەڕدەبێت، پێویست بە یەکگرتن دەکات و خۆ ئامادەکردن بۆ کۆنگرەی نەتەوایەتی ئاشووری پاش سازدان و ئامادەکردنی پشتیووانی جەماوەری بۆ هزر و بیروڕاکانی لەناو وڵات، کە حیزب و کەسایەتی و دامەزراوە گرنگ و پسپۆڕەکان بگرێتە خۆی.
بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە کەڵک لە پەرتووکی (محمەد فاتیح، حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە ئێراقیەکان، بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران، سلێمانی، ساڵی 2012) بینراوە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 716 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: کوردی فەیلی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 30-11-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 716 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!