پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,950
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
(46) ساڵ ئاوێتەی گیانمان بوویت!
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

(46) ساڵ ئاوێتەی گیانمان بوویت!

(46) ساڵ ئاوێتەی گیانمان بوویت!
(46) ساڵ ئاوێتەی گیانمان بوویت!
#ئامانج غازی# بۆ مامۆستا #زرار محەمەد#

- ساڵی 1975: لە ئێران و ئاوارەیی گەڕایتەوە؛ من ئەوسات تەمەنم دە ساڵان بوو کە بۆ تیپی سرودی قوتابخانەی پاشای گەورە هەڵتبژاردم.
- 1976: فێری خۆشەویستیی خاک و نیشتمانت کردم.
- 1977: تیپی موزیکی پاشای گەورەت دامەزراند و، ئامێری (عود) ت خستە باوەشمەوە و پێت وتم: ئەوە ئاییندەتە ئامانج.
- 1978: لە #رواندز#ی مێژووەوه، بەرەو #هەولێر#ی باپیرت بردین، تا بە شێوازی ژەنین لەگەڵ تیپەکانی تردا ئاشنا بین.
- 1979: پلەی یەکەممان لەسەر ئاستی ئێراق لە شاری (سەماوە) ، لەگەڵ چالاکیی قوتابخانەکانی هەولێر بەدەست هێنا وبە شکۆوە گەڕاینەوە ڕواندز.
- 1980: بۆ ئەوەی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان وەربگیرێین، بە چلەی هاوین لەگەڵماندا هاتی بۆ بەغدا؛ دواتر (من و چەتۆ و سەید ئەحمەد) لە موسڵ گیرساینەوە.
- 1981: ئەوەی لە ڕواندز لەسەر موزیک فێرببووین، کارێکی کرد کە زانیارییەکانی قۆناغی یەکەمی پەیمانگە هەر هەمووی بۆ ئێمە دووبارە بێت. چەند گەورە بوویت ڕابەری هونەر! هەر لەم ساڵەدا (سیروان و شێرزاد) ت لە کاروانی دووەمدا بۆ پەیمانگەی موسڵ بەڕێ کرد.
- 1982: سێیەمین کاروانی بەهرەدارانت بۆ موسڵ ڕەوانە کرد و (فاڕوق و کارۆخ) گەیشتنە لامان. هەر لەم ساڵەدا خۆمان بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە، ساز و ئامادە کرد.
- 1983: زۆر بە نهێنی و ورەوە پێت وتم: دەستنیشانم کردوویت تا ببیت بە ئەندامی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان لە شاخ. ئای خودایە ئەوسا (نیشتمان) بۆ هەمووان چەند پیرۆز بوو!
- 1984: نۆبەرەی بەرهەم و شاکاری هونەریی تیپی موزیکی پاشای گەورە، چاوی لەنێو ناوەندی هونەریی کوردستاندا هەڵێنا و، جارێکی دیکە ڕواندز تیرۆژی داهێنانی بەرکەوتەوە. هەر لەم ساڵەدا نەوەی دووەمی بەهرەداران هاتنە نێو کۆڕی خەباتی هونەری.
- 1985: بە پلەی نایاب لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی موسڵ دەرچووم و هاتینەوە شار و قۆڵی خزمەتمان لێ هەڵکرد. ئەوە بوو (ئۆرکسترای پاشای گەورە) بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی کوردستان، چەندین بەرهەمی موزیکی جیهانیی، لە هەولێر پێشکەش کرد.
- 1986: گۆرانی و موزیکی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە گەیشتە ئێزگەی کوردی لە (بەغدا) و، دواتر لە تەلەفزێۆنی (کەرکووک) یش بەگەورەییەوە پێشوازی کراین.
- 1987: بەو دەست و پەنجە زێڕینانەت، سەرجەم بەرهەمە هونەرییەکانت تۆمار کردن. هەر ئەم ساڵەش ئێزگە و تەلەڤزیۆنی (موسڵ) باوەشی بۆ کردینەوە.
- 1988: لە گەرمەی (ئەنفال و کیمیابارانی #هەڵەبجە#) دا، بڕیارێکی مێژوویت دا، بەوەی کە سەرجەم ئەندامانی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە بچنە خەباتی شاخ و لەوێدا درێژە بە خەباتی هونەرییان بدەن. دواتر وا بە باش زانرا، کە مانەوە لە شاردا بەرگرییەکی بێوێنەیە لەو سات و سەردەمەدا.
- 1989: بە دەیان شەو بەنهینی و دوور لە چاوی ڕژێمی بەعسەوە، سرود و گۆرانیی خۆڕاگریت بۆ (فاتیمە و کاڵێ و بەکر لەگزی و نەجمەدین غوڵامی) و هونەرمەندانی پێشمەرگە تۆمار کرد و تیپی مۆسیقای پاشای گەورە، چووە قۆناغێکی تری خەباتی سیاسی و هونەرییەوە.
- 1990: بەناچاری و دوای گفتوگۆیەکی گەرم و خوێندنەوەی پێشهاتەکان، پێت وتین: تەنیا ڕێگا لە بەردەمتاندا ئەوەیە، کە بچنە خزمەتی سەربازی، تا دواتر بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن: (من و چەتۆ و سەید ئەحمەد) .
- 1991: ڕاپەرین بوو بە مەشخەڵێکی نوێی وەچەرخانی هونەریلە سەرتاسەری کوردستان؛ تۆی ڕابەر و پەروەردەکار و هونەرمەندی بەئەزموون لەنێو جەرگەی ڕووداوەکاندا بوویت.
لەم ساڵەدا، تیپی مۆسیقای پاشای گەورە، وەک یەکەم تیپی دوای ڕاپەڕین، هونەری بەرگری پێشکەش بە جەماوەری ئاوارە و کۆچڕەوە ملیۆنییەکە کرد. ئەوێ ڕۆژێ ئاهەنگەکانی (شوان پەروەر) و (ناسڕی ڕەزازی) عەرشی ڕژێمی بەعسیان دەهەژاند و، ڕواندز بووبوو بە هەواری سەرکردە و جەماوەری خۆڕاگر و پێشمەرگەی نەبەرد.
- 1992: خەونی لەمێژینەی تۆ بەدی هات: پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزران.
- 1993: ئاهەنگی سەرکەوتن و خۆڕاگری و نیشتمانپەروەری، دروشم و باوەڕی گەورەی ئێوە بوون مامۆستای گەورەمان. لەم ساڵەدا نەوەی سێیەمی بەهرەمەندانی ڕواندز گەیشتنە کاروانی خزمەتی هونەریی موزیک.
- 1994، 1995، 1996: شەڕی ماڵوێرانکەری براکوژی، خەون و خۆزگە و ئێستا و ئاییندەی پوکاندەوەولە بار برد! بیرمە بەحەسرەتەوە پێت وتم: هونەرمەندی خاوەنهەڵوێست، دەبێت هەمیشە پارێزەری خاک و نیشتمانی خۆی بێت. ناشێت ببێت بە دەستوپێوەندی حیزب. پێت وتین: زۆر وریای خۆتان بن؛ هەڵنەخلیسکێن!
- 1997: پەرتەوازەبوونی هونەرمەندانی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە و دابەشبوونیان بەسەر حیزبەکانی کوردستان و، ڕەنگدانەوەی ئینتیمای تەسکی حیزبایەتی لەسەر ڕەوتی کار و چالاکییەکانی تیپ!
ئەمە تۆی زۆر نیگەران کرد و، دەستەڵاتدارانیش درێخیان لە ڕاکێشانی ئەم و ئەودا نەکرد بەلای خۆیاندا.
- 1998: هەوڵ و کۆششی نەپساوی هەندێک لە ئەندامانی خەمخۆری تیپەکە، بۆ ڕاستکردنەوەی باری لاری دۆخەکە و دەست کردنەوە بە چالاکییەکانی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە، هیچی وای لێ سەوز نەبوو. چونکە حیزب چووبووە بنکڵێشە و بەداخەوە هەندێک لە ئەندامان هەڵخلیسکان!
- 1999: ئێستاش لەبیرمە لە کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان دانیشتبووین؛ پێت وتین: دەبێت هەندێک گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە تێڕوانینی ئێمە بۆ قۆناغی دوای ڕاپەڕین بکرێت، ئەگەرنا پاشاگەرادانیی هونەریی ڕاماندەماڵێت!
- 2000: نەوەی چوارەمی منداڵە چاوگەشەکانی ڕواندز، بە دەستە و پەنجە و ئامێرەکانیان، گڕوتینێکی گەورەیان بەخشییە هەوڵەکان و، ئاماژەکانیان نامەیەکی کراوە بوون بۆ ئێمەمانان، تا دووبارە بگەڕێنەوە سەر چالاکییەکانمان.
- 2001: دوای (26) ساڵ ئاشنایەتی لەگەڵ ڕۆحی پڕ لە سۆزت، ئەم ساڵە هەستم کرد، کە ئومێدی ئەوەیان لە چنگ دەرهێناویت، کە بتوانین جارێکی دیکە پێکەوە لەژێر چەتری داهێناندا، موزیک بکەینەوە بە ڕەشماڵی هونەری.
- 2002: لەنێو جەنجاڵی ژیان و نەهامەتییەوە، خوێندنەوە و نووسین بۆ ئێوە تاکە هیوای گەیشتن بووە بەو خۆزگانەی لە بوار و ژیانی سۆزداری و ئەڤینییەوە لەدەستت دان مامۆستای گەورەمان.
- 2003: حوکمی بەعس کەوت. لەم ساڵەدا هەستم دەکرد دەتەوێت لە بوارێکی دیکەدا، بە گڕوتینێکی جیاوازتر خزمەتی نەپساوەتان درێژە پێ بدەن. هێندە سادە و خاکەڕا بوویت، هیچ نهێنییەک پەی پێ نەدەبردیت.
- 2004: باش بەبیرمە، ڕۆژێکی ساردوسڕی خەزانی ئەم ساڵە بوو، بە هەردووکمان خەریکی کۆکردنەوەی هەوڵە شکستخواردووەکان بووین، بۆ دووبارە کۆکردنەوەی ئەندامانی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە. بۆ دڵدانەوەی تۆی گەورەش هەرچی (بەکرە و کاسێت و ئەرشیفی گۆرانی) ، کە هەبوو لە کۆمەڵە، گواستمانەوە ژوورە بێنازەکەتان.
- 2005: وەک ئەحمەدی شاملۆ دەفەرمووێت: ببورە باران، تۆ هەر دەباریت و ئێمەش پاک نابینەوە! داخی گرانم! نەمتوانی چاکەی شەونخوونی و گیانفیدایتان بدەمەوە و، وەفا بۆ ئەو ماندووبوون و هیلاکییەتان بنوێنم.
- 2006: لەسەر دانانی پەیکەری عومری پڕئەسرینت لەنێو شاردا، خەریکبوو دۆست و خۆشەویستان تەقە لە سێبەری یەکتری بکەن! ئەمەشیان تەنیا بۆ ڕازیکردن و بەدەستهێنانی دڵ و ئافەرینێکی سەرووی خۆیان بوو! بەڵێ! دەیانویست گەورەیی هەنگاوەکانت ڕابگرن. هەزار حەیف!
- 2007: چاوە شەکەت و ماندووەکانت گلەیی ئەوەیان لە گوێچکە پڕ هەستەکانت دەکرد، کە ناتوانن لەو سات و وەختە ناهەموارەدا، فریای هەناسە پاکەکانت بکەون. چ دۆزەخێکە ئەم ژیانە!
- 2008: دەستنووس و هەندێک لەسەرە قەڵەمەکانی پەڕتووکی (هونەر لە ڕواندزێ) ت، لەنێو هەگبە و دەستە پیرۆزەکانتدا، بەگەورەییەوە گەیشتنە نێو دەستە لەرزۆکەکانم و بەتاسەوە لێم وەرگرتیت گەورەم.
- 2009: بۆ کردنەوەی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان لە ڕواندز، زۆر بەپەڕۆشەوە پێت وتم: بە هەموو توانایەکت، تەنانەت ئەگەر تەنازولیشتان پێ کرا لە هەندێک شت، ئەوا کۆڵ مەدەن و با ئەو پڕۆژەیە سەر بگرێت.
- 2010: گلەیی ئەوەت لێ کردین کە بەها پیرۆزەکانی هونەرمان پێشێل کرد و، نەمانتوانی لەگەڵ یەکتریدا خۆمان لە هەژموونی حیزبەکان ڕزگار بکەین.
- 2011: کە (پەیمانگەی هونەرە جوانەکان) ی ڕواندز کەوتە نێو کۆشی شارەوە، تۆ بەگەورەییەوە بەرەوپیری چوویت و تا بە هەموو توانایەکتەوە دەستی بگریت و لەسەر پێی خۆی بوەستێت.
- 2012: ڕێزلێنان و ڕوولێنانت لە شارەکانی تری کوردستان، ئەو ڕاستییە گەورەییەی بیر هێناینەوە، کە تۆ هەردەم بەتەنگ کەلەپور و کولتووری میللەتەکەتەوە بوویت. چ شانازییەکی گەورەیە!
- 2013: مرۆڤی ڕابەر، هەرگیز لە هەڕەشە و پەراوێزخستن نەترساوە، ئەمە تۆ بوویت کە باکت بە هیچ شتێک نەبوو، چونکە تۆ بەتەنیا موڵکی خۆت و نەتەوەکەت بوویت.
- 2014: وەکوو هەڵگری نهێنییەکانی هونەر و مێژوو و بەسەرهاتی جەرگبڕی ڕواندز، زامەکانت قوڵتر و تێڕوانینەکانت وردتر بوون بۆ ئاییندە، بۆیە هەمیشە وەک مەرجەعێکی هونەری جێگای متمانەی هەمووان بوویت.
- 2015: لە مانگی چوار ئەم ساڵەدا، کۆمەڵێ نهێنیی گەورەی نێو هونەرتان بۆ باس کردم، کە دواتر وەکوو پەند لە ژیانی ڕۆژانەمدا ڕەنگیان دایەوە. ئەمە هەر لە ئێوە چاوەڕوان دەکرا.
- 2016: بەبێ جیاوازی، بەبێ سڵکردنەوە، بەبێ گوێدانە ئەملا و ئەولا، گەیاندنی پەیامی پیرۆزی هونەر و ڕاستگۆیی، لە ڕەوتی کاری هونەری و ئەدەبیدا، تاکە ئاوات و خۆزگەتان بوو.
- 2017: برینە ساڕێژنەبووەکانت لەوەی جارێکی تر، تیپی مۆسیقای پاشای گەورە بەشکۆوە لەسەر شانۆ ببینیتەوە، تا ئەمساڵەش هەر بەسوێ بوون.
- 2018: پێڵوی چاوەکانت، هەستی بیستن و گوێگرتن لە خۆشەویستان، گەورەترین بەربەست بوو لەوەی هەموو خەڵک لە ئاواتەکانت بگات. ئەمە چ ئازارێکی تاقەتپڕوکێنە!
- 2019: لە دەڤەری پڕ میهر و جوانی و خۆشەویستیی خەڵکەوە، کە بە بازاڕی شاردا گوزەرت دەکرد، بەسەرسامییەوە خەڵک لە هەنگاوە پڕ شکۆیەکانت ڕادەمان و خۆزگەیان بەو ژیانە پڕ بە بەرپرسیارییەتەدا دەخواست!
- 2020: ئەوەی لە مرۆڤێکی (83) ساڵیدا بەدیم کرد، ئەو گەشبینییە بوو، کاتێک پەڕتووکێکی تازە چاپکراوی هونەریم بۆ دەهێنایت، بەتاسەوە وەرتدەگرت و بەئەسپایی پێت دەوتم: خەمت نەبێت ئامانج، بە زەڕەبینەکەم دەیخوێنمەوە!
- 2021: کێ دەیزانی تراژیدیای مەرگ، لە کۆتایی ڕۆژەکانی ئەم ساڵەدا، فریشتەیەک لە جاڕدانی بانگی هونەر و داهێنان و پەڕتووک و شانۆ و موزیک و شێوەکاری و کارامەییدا کپ دەکات و بە گەروی پڕ تاریکی ژیندا دەیبات!
دڵنیا بە ڕابەری هونەر لە ڕواندزێ، ئەم پانۆرامایە ناوەستێت و هەموو ساتێک تۆ لێرە سەرقافڵەی هونەریت و ئێمەش قوتابیی بەوەفات.[1]
ئەم بابەتە 522 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ڕواندز
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 02-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 522 جار بینراوە
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,950
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!