کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,335
وێنە
  124,195
پەرتووک PDF
  22,102
فایلی پەیوەندیدار
  126,112
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,066
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,606
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,981
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,802
English - English 
8,530
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,032
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,126
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,006
وێنە و پێناس 
9,467
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,997
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,182
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,055
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,159
شەهیدان 
11,970
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,630
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,638
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
909
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,498
PDF 
34,738
MP4 
3,837
IMG 
234,380
∑   تێکڕا 
274,453
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئایا داعش دەگەڕێتەوە؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئایا داعش دەگەڕێتەوە؟
ئایا داعش دەگەڕێتەوە؟
$ئایا داعش دەگەڕێتەوە؟$
#عارف قوربانی#
لە ‌سەروبەندی هاتنی داعش بۆ ئێراق و تا ماوەیەکی دواتریش زۆر جار گوێمان لە قسەیەکی کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان دەبوو کە لۆمەی نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئێراقی دەکرد بەوەی کە دەیگوت پێش چەند مانگێک لە هاتنی داعش من زانیاری ئەو مەترسییەم پێیداوە، بەڵام نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئێراق مەترسییەکەی بە ‌بایەخەوە وەرنەگرتووە) . ئەشێ‌ بۆ ئەو هەلومەرج و ڕۆژگارانە کە کێشە و ناکۆکییەکی قووڵ لەنێوان هەولێر و بەغدایا هەبوو، نووری مالیکی متمانەی بە زانیارییەکانی بارزانی نەبووبێت، یان لە باوەڕبوون بە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێراقەوە، پشت ئەستوور بووبێت بەوەی ئەگەر ئەو زانیارییانە درووستیش بن، بایی ئەوە نین هەڕەشە بخەنەسەر ئێراق کە سوپاکەی بە پێشکەوتووترین جۆرەکانی چەکی ئەمریکی تەیار کرابوون. بارزانی دەیویست بڵێت، غرووری مالیکی بە پلەی یەکەم بووە هۆکاری ئەو ڕووداوانەی ئێراق و ناوچەکەیان گیرۆدەی کێشەگەلێکی زۆر کردەوە.
ئێستا ناوەندی زۆر گرنگتر لە دەزگا هەواڵگرییەکانی کوردستان، سەرکردەیی کاریگەرتر و وڵاتانی زلهێز، ئەو قسەیە بە گوێی کورد خۆیدا دەدەنەوە کە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکە ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە. ئایا کوردیش هاوشێوەی مالیکی بایەخ بۆ ئەو ئاگادارکردنەوانە دانانێن تا سەری نەتەقێ‌ بەسەری داعشدا؟ یان وەک پلانی پێشوەختە خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە دەکات؟ بەتایبەت کاتێک زانیارییەکان لەسەر زاری سەرکردەی وڵاتانی وەک ئەمریکا، ڕووسیا و ئەڵمانیاوە باس بکرێن، ناکرێت پشتگوێ‌ بخرێن. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کاتێک ڕووبەڕووی ڕەخنە و نیگەرانییەکی زۆر کرایەوە‌ لەسەر کشانەوەی لە ئەفغانستان و هەموو جیهان چاوی سەرنجی بڕیوەتە ئەوەی بە کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا، تاڵیبان چی کارەساتێکی مرۆیی دەخووڵقێنێت، بایدن پێمان دەڵێت: تاڵیبان مەترسی نییە، ئەوەی مەترسییە سەرهەڵدانەوەی داعشە لە ئێراق و سووریا. بەدوای ئەوەیشدا لە دیداری لووتکەی نێوان ئەڵمانیا و ڕووسیا، جەخت لەسەر هەمان هەڕەشە کرایەوە.
داعش لە قۆناخی پێش هاتنی بۆ ئێراق و دەستگرتنی بەسەر چەندین کۆگای پڕ لە چەک و کەلوپەلی سەربازی، هێزێکی ناڕێکخراو و کەمتوانا بوو لەڕووی پێداویستی چەک و کەرەستەی سەربازییەوە، گرتە ڤدیۆییەکانی ڕۆژانی هاتنیان و گرتنی موسڵ هێشتا لەپێش چاومانن، بەڵام دوای گرتنی ناوچە سوننییەکان و هەڵهاتنی سوپای ئێراق و جێهێشتنی هەموو ئەو کەلوپەل و چەک و جبەخانە سەربازییانەی ئێراق کە لە باشترین و پێشکەوتووترین جۆرەکانی چەکی ئەمریکی بوون کەوتنە دەستی داعش، دواتریش لە هاتنی هاوپەیمانان و هێنانی چەکی جۆراوجۆری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی، لە ڕێگەی بازرگانانی خوێنەوە لەنێو هێزە کوردی و ئێراقییەکان چەکی زیاتریان پێفرۆشرا و بوونە ‌خاوەن هەمان ئەو جۆرە چەکانەی لە دەستی سوپای هاوپەیمانەکاندا هەبوون. ئەزموونی جەنگی ئەو چەند ساڵەش کردوونی بە ‌هێزێکی بە ئەزموونتر. بۆیە لە ئەگەری درووستبوونی هەر هەلومەرجێکدا بۆ سەرهەڵدانەوەیان، داعشی ئەم جارە بەهێزتر، پڕچەکتر و ڕاهێنراوترە لەو گرووپانەی لە 2014 هاتن.
سەرباری ئەوەی جوگرافیایەکی دیاریکراو لە دەستی داعشدا نەماوە، دەوڵەت و خەلافەتەکەیان ڕووخێندران و بەشێکی زۆر لە چەکدارەکانیان کوژراون، بەڵام هەر بەپێی ئامار و داتای دەزگا هەواڵگرییە جێ باوەڕ و جێی متمانەکانی وڵاتانی دونیا، هێشتا ژمارەی ئەو چەکدارانەی داعش وەک گرووپ لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتە جیاجیاکاندا ماونەتەوە بە هەزاران کەس دەخەمڵێندرێن، زۆر زیاترن لەو ژمارانەی لە پێش هاتنیان بۆ ئێراق هەیانبوو. کەواتا پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت ئەو داعشەی لە داهاتوودا سەرهەڵدەداتەوە لەو داعشەی پێشووتر بەهێزترە.
لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا و وەک پێشهاتێکی چاوەڕوانکراو ئەگەر داعش دەرکەوتنەوە، کورد چی دەکات بۆ ئەوەی خۆی لەشەڕێکی مەترسیداری لەو جۆرە بپارێزێت؟ بەتایبەتی کە ئەوەش سەلمێنراوە وڵاتە هەرێمایەتی و ناوەندە هەواڵگرییەکانی ناوچەکە و جیهان دەستیان لەنێو سەری داعشدایە و دەتوانن زۆر بە ئاسانی ئاڕاستەیان بکەن؟ ئایا کورد هیچ بیری لەوە کردووەتەوە بە کشانەوەی ئەمریکا چارەنووسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چی لێدێت، وڵاتانی دیکە تاوەکو چەند ئامادەن بە بێ‌ ئەمریکا لە ناوچەکە بمێننەوە؟ دۆستەکانی کورد کە چەندین ساڵە گوشار دەخەنە سەر کوردستان بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و پارتی و یەکێتی بەگوێیان ناکەن، هەڵوێستیان چۆن دەبێت و تاکەی ئامادەن چەک بدەن بە هێزی سەر بە حیزبەکان.
لە ئەگەری هاتنەوەی داعشدا و ئاڕاستەکردنیان ڕووە و کوردستان، کە هەلومەرجی هەرێمایەتی لەبارە بۆ گەلەکۆمەکێیەکی لەو جۆرە، کوردستان چۆن خۆی دەپارێزێت؟ ئەو نیگەرانی و ناڕەزایەتییەی هاووڵاتییانی کوردستان لە شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات و نادادی و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قوورسترکردنی باری ژیان، دۆخی دەروونیی خەڵکی کوردستان بەرەو کوێ‌ دەبات و تا کوێ‌ ئامادەیی تیایە پشتیوانی لە مانەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بکات؟ چەن کەڵک لە هەڵە و کەموکوورتییەکانی چوار ساڵی پێشووتری شەڕی داعش وەرگیراوە؟ توانای سەربازی و عەقیدەی سەربازی کورد لە چی ئاستێکدایە؟ فرە ناوەندیی بڕیار لەناو هێزی چەکداری کوردستان، ڕێگەچارەی درووستی بۆ نەدۆزراوەتەوە، ئەم چەند مانگ و ساڵەی لە پێشمانن کورد چی دەکات بۆ یەکخستنی تواناو ئیرادەی سەربازیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشە و مەترسییەک بکەوێتە سەر کوردستان؟
هێشتا کات و دەرفەت ماوە بۆ ئەوەی کورد بیر لە ڕێگەچارەی دوورخستنەوەی هەر مەترسییەک بکاتەوە کە لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعشدا ڕوو لە کوردستان بکات، بەڵام پێویستی بە یەک هەڵوێستی کورد و یەکخستنی ئامانجی هێزە سیاسییەکانی کوردستان و هەستکردن بە ‌بەرپرسیارێتیی سەرکردەکان هەیە، ئایا ئەمانە دەستەبەر دەبن؟ دەبێت چاوەڕوان بین هەنگاوەکانی داهاتووی سیاسییەکانی کورد وەڵامی پێشوەختەمان دەدەنەوە، بەر لەوەی داعش بێتەوە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,271 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 22-08-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-08-2021 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: تیرۆریزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 22-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,271 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!