کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  592,060
وێنە
  125,380
پەرتووک PDF
  22,235
فایلی پەیوەندیدار
  129,479
ڤیدیۆ
  2,200
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
319,415
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,782
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,898
عربي - Arabic 
45,192
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
27,607
فارسی - Farsi 
16,512
English - English 
8,571
Türkçe - Turkish 
3,863
Deutsch - German 
2,044
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,146
Français - French 
360
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
63
Italiano - Italian 
63
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
25
Norsk - Norwegian 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
21
Ελληνική - Greek 
20
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,441
شوێنەکان 
17,039
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,259
وێنە و پێناس 
9,504
کارە هونەرییەکان 
2,258
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,167
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,194
شوێنەوار و کۆنینە 
793
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,129
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,736
کورتەباس 
22,583
شەهیدان 
12,254
کۆمەڵکوژی 
11,490
بەڵگەنامەکان 
8,776
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,071
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,646
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,125
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,038
PDF 
34,956
MP4 
4,182
IMG 
237,963
∑   تێکڕا 
279,139
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شێخ ئەنوەر شێخ ئیبراهیم بابامەحمود
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
بەشکردن
Copy Link3
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
شێخ ئەنوەر شێخ ئیبراهیم بابامەحمود
شێخ ئەنوەر شێخ ئیبراهیم بابامەحمود
ناو: ئەنوەر
نازناو: زەنگی/دەروونی
ناوی باوک: شێخ ئیبراهیم
ساڵی لەدایکبوون: 1931
ڕۆژی کۆچی دوایی: #19-02-2006#
شوێنی لەدایکبوون: سابوونکەران / #سلێمانی# [1]

=KTML_Bold=شێخ ئەنوەری مەکتەبە کێیە؟=KTML_End=
سیمای هۆشیاری شارێک، پیاوێکی سەنگین و هێمن و تێکۆشەر و خوێنەواری شاری سلێمانی بوو.

شێخ ئەنوەری مەکتەبە، شاعیری چەوساوەکان، کۆڵێک پەرتووکی لە کۆڵ نابوو بە جادەی سابوونکەراندا هاتە خوارەوە بۆ شەقامی کاوە و لەبەر دەڕابە داخراوەکەیدا پەرتووکەکانی دانا و جگەرەیەکی داگیرساند و تێر سەیری دوکانەکەی کرد،
ئەو سەیری لێ دەهات هەموو شتێک گۆڕابوو ڕەنگی دەڕابە و ڕەنگی پەرتووک ڕەنگ و دەنگی خەڵکیش گۆڕابوو، ئەو چاوەچاوی ئەوەی بوو، مارف ناسراو و حەمەڕەشید هەرەس و عەبدوڵڵاحەیران و ڕەئوف حەسەن و ئەمین سەپان و محەمەد مەردان و محەمەد کەساس، بچن وەک جاران کلیلەکانی لێ وەربگرن و دەڕابەی دوکانەکەی بۆ هەڵبدەنەوە، ئەو چاوەڕوان بوو بەتەوقەی هاوڕێکانی دەستە تەزیوەکانی گەرمبکاتەوە، بەڵام ئەفسووس هەمووی خەوێکی قووڵی ناو گۆڕبوو. ئێستا ئەو لەوێیە و چاوەڕوانی کاروانی ئەدەبی شارەکەیەتی گەشەبکات و نما بکات و باڵای بگاتە حەوتەی ئاسمان، ئەو لە خەمی منداڵێکی پێ پەتی هەرچی دایکی ئەمشارەیە کردیە گریان، ئەو جوان بوو، بەجوانیش شتەکانی دەبینی و جوانەکانیشی خۆش دەویست، ئەو تەنیا خاوەنی مەکتەبەیەک نەبوو، خوێندەوارێکی بەهەست و بە هەڵوێست بوو، ...
ڕۆژانە سەردانم دەکرد چاوێکم دەخشان بە پەرتووکەکاندا، بێ ئەوەی پرسیار بکەم چاوەکانی دەخوێندمەوە کە پارەم پێیە یاخود نا، یان حەزم لە چ پەرتووکێکە، وامدەزانی هەرخۆم کەوتۆمەتە بەر ڕەحمەتی پێدانی پەرتووک و گۆڤار بەخۆڕایی، بەڵام زیاتر لە چەندین کەس لە جۆری دیارییەکەی منیان پێ دراوە،
ڕێکخراوی (CDO) کاری لەسەر بیرۆکەیەکی شێوەکار محەمەد فەتاح کرد و یادی کۆچەکەی شێخ ئەنوەری شاعیری بەرزڕاگرت، ڕۆژانە بەردەم پەرتووکخانەکەی وەک نانەوخانەوابوو چەندین کەسی لێبوو، هەندێک بەسەیر و تەماشا و هەندێک بە کڕین و هەندێک بە قسەوباس، بەردەم کتێبخانەکەی جمەی دەهات.

=KTML_Bold=شێخ ئەنوەر کێیە؟=KTML_End=
شێخ ئەنوەر کوڕی شێخ ئیبراهیم کوڕی باوە مەحموودە و دەچنەوە سەر بنەماڵەی بابانەکان، دەخرێتە قوتابخانە و تا پۆلی پێنجی سەرەتایی لە فەیسەڵییە دەبێت، پاشان بەهۆی کۆچی باوکی و گوزەران و بژێویی برا و خوشکەکانی ناتوانێت درێژە بە قوتابخانە بدات، ماوەیەکیش کارمەندی فەرمانگە دەبێت، پاشان لە جادەی کاوە (بازاڕی عەسری دیوی جادەی کاوە) مەکتەبەیەک دەکاتەوە بە ناوی نالی پاشان ناوەکەی گۆڕدرا بە شانۆ، ئەمە ساڵی 1971، ئەم پیاوە بڕوانامە و خوێندەواری وای نەبوو، بەڵام پەرتووک و ڕووناکبیرانی شاری لە خۆی کۆکردەوە، ئەم پیاوە بەحەقەت ڕۆشنبیربوو . لە خەمی چینایەتی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی نیشتمانی، چوو یەخەی پەرتووکی گرت، یەخەی خوێنەوارەکانی شاری ڕاتەکاند، ئەو لەسەر حاڵ و ماڵی خۆی سەکۆیەکی مەعریفی درووستکرد، لە تەمەنی 75ساڵیدا و لە 19-02-2006 کۆچی دوایی کرد و لەگ ردی شێخ مارفی نۆدێ نێژراوە.
کۆچێکی ئەبەدی کرد و ئەو سەفەرەی کرد نەگەڕایەوە بەردەرکی سەرا و شەقامی کاوە و چایخانەی شەعب و حەمامی موفتی و جادەی سابوونکەران، ئەو ڕۆیشت بەڵام چی بەجێهێشت؟
دنیایەک لە یادەوەری، دنیایەک لە وەفا و دڵسۆزی، بنچینەی ئەم شارە بە بنەماڵەیەکی خوێنەواری بابانی و مەکتەبەکەی شێخ مارفی نۆدێ خشت بە خشت دانرابێت، ڕۆڵەکانی کورد پڕن لە جوانی و جوامێری و دڵسۆزی و داهێنان، شێخی مەکتەبەش نموونەیەکی بەرجەستەیە.
ڕووناکبیرانی شارەکەی هەراسان کردبوو کە بۆ یادی کۆچی هاتبوون، ئەتووت بۆ شایی و لۆغان هاتوون ئەوانەی لەوێ وجودیان هەبوو ئەوەندە هەستیان بە خۆشحاڵی دەکرد وایاندەزانی شێخ دانیشتووە و خاوەنماڵ لە ماڵەوە ئەمان میوانی ئەو‌ ڕۆحە بەرزەفڕە جوانەن، ناکرێت ئێمە شێخ ئەنوەر بە خەڵک بناسێنین بەڵکوو بیریان دەخەینەوە کە پیاوێکی سەنگین و بەوەفا و دڵسۆزی شاری سلیمانی چۆن ژیاوە بە چ نەفەسێک پەرتووکی بەخۆڕایی داوەتە دەست خەڵک بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیاربێت، ئەو ئەوەندە تامەزرۆی هۆشیاری گەلەکەی بوو تاقە کوڕەکەی ناوناوە هۆشیار، ئەو شێخێکی ئاسایی نەبوو، ئەو شێخەڵێکی گەورە و گرانی شار بوو، ئەو چەتری سەری سەدان هەتیوی بەرباران بوو، ئەو خۆرێک بوو ئاوابوونی مەحاڵە و ڕۆشنایی ڕۆژەکەشی شەوەزەنگی شەوی تاریکیش بە مانگەشەوەکەی ڕووناک دەکاتەوە.
چەندین نووسەر و هۆنەر لە دەوری وشەکانی خۆیان گەرم دەکردەوە، ئەو خاوەن هەستێکی زۆر ناسک بوو، خەڵک و شار و نەتەوە و نیشتمانی خۆی خۆش دەویست.

ئاواتی شاعیر دەڵێت شێخ ئەنوەر خاوەنی بڕوانامە و دکتۆرا نەبوو بەڵام دەکرێت چەندین ماستەر و دکتۆرا لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی بهێنرێت، محەمەد مەردانی کۆمەڵەی کەلەپوور هۆنراوەیەکی هێنایەوە یادمان. جوتێ پێڵاو دەکرێت بکرێت بەباشترین دراما و فیلم .دەوەن
ئەم پیاوە خوێنەوارە زۆری هۆنراوەکانی نەدەنووسییەوە هەتا هۆشیاری کوڕی دەڵێت لەگەڵ شێوەی خوشکم کە هۆنراوەی دەووت بەپەلەپەل لە دەمی وەرماندەگرت و دەمانووسییەوە یان هاوڕێکانی ئەوەی ییریان بێ تۆماریان کردووە، چونکە وەکوو خۆی قەناعەتی بە نووسینەوە نەبووە، هەر بۆیە زۆری هۆنراوەکانی هەڵەی تێدایە یان بە دوو جۆر هاتووە یان ونبووە،
زۆر لە هونەرمەندە گۆرانیبێژەکان هۆنراوەکانیان کردووە بە گۆرانی یان بە مەقام وتووتۆتەوە، وەکوو حەمەجەزا و حەمەی نێرگز و حمەڕەئوف کەرکووکی، کەمال محەمەد، میدیا حسێن، ئەژدەر وەهبی، سامان عومەر...هتد.

چوارینەیەک لە هۆنراوەکانی شێخ ئەنوەر
دەڵێن سرووشت خەتاناکا، لەبەرچی تۆ ئەوەندە جوانی
هەزارانی وەکوو من..ئاهی جوانی تۆ بوو سووتانی
لە سایەی سامانی جوانیتا سەری کڕنوشی بەرپێتم
ئەوەی بۆ ڕووت نەسووتابێ، منم ئێستا کەوا شێتم؟
.........
ئامادەکار: مامۆستا ئومێد [2]
ئەم بابەتە 88,596 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان سەرچناری
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1931
ڕۆژی کۆچی دوایی: 19-02-2006 (75 ساڵ)
ئاستی خوێندن: سەرەتایی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 16-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-02-2026 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 88,597 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.268 KB 16-03-2023 زریان سەرچناریز.س.
فایلی وێنە 1.0.154 KB 16-03-2023 زریان سەرچناریز.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.25
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.11 چرکە!