#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەیەوێت دۆسییەی #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی حیزبەکەی لە #بەغدا# بە تەواوی دابخات.
کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئێراق بۆ دۆسییەی لاهور شێخ جەنگی بووە.
بافڵ تاڵەبانی داوای لە فایەق زەیدان، وەک بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری لە ئێراق کردووە، دۆسییەی لاهور شێخ جەنگی بە تەواوی لە دادگاکانی بەغدا دابخات.
2 ئامانجی بافڵ تاڵەبانی لەو هەنگاوە ئەوەیە، کە چیتر یەکێتی بەو دۆسییەوە سەرقاڵ نەبێت، کۆتایی بەو دۆسییە بە تەواوی بهێنرێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,262 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!