ناونیشانی پەرتووک: جووڵانەوەی خەلیل خۆشەوی لە ئەرشیفەکانی بەریتانی و تورکی و ئێراقیدا
ناوی نووسەر: #بژار عوسمان ئەحمەد# و #ڕۆژ عەبدوڵڵا عادل#
بڵاوکار: لە بڵاوکراوەکانی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پ. د. ک.
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی بەڵگەنامەیی تایبەت بە سەرکردە خەلیل خۆشەوییه کە بە شێوەی بابەت ڕێکخراوە، لە پێشەکییەک و چەند بابەتێک و پاشکۆکان پێکهاتووە.
بابەتەکانی ئەم پەرتووکە له ڕەچەڵەکی بنەماڵەی خەلیل خۆشەوی و پەیوەندییان لەگەڵ شێخانی بارزان، ڕۆڵی خەلیل خۆشەوی لە جووڵانەوەی شێخ ئەحمەدی بارزاندا، سەرهەڵدانی بزووتنەوەکەی خەلیل خۆشەوی، کاری هەواڵگریی حکومەتی عێراق بەسەر چالاکییەکانی خەلیل خۆشەوی، هەڵوێستی حکومەتی عێراقی بەرانبەر خانەوەادەی شێخانی بارزان لە ڕۆژگاری بزووتنەوەی خەلیل خۆشەویدا، پێکدادانی نێوان هێزەکانی پۆلیس و لایەنگرانی خەلیل خۆشەوی، دامەزراندنی پۆلیسی نانیزامی و پێشنیازی چەکدارکردنی محەمەدئاغای مێرگەسۆری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جووڵانەوەکەی خەلیل خۆشەوی، هەماهەنگیی نێوان حکومەتی تورکیا و عێراق لە دژی خەلیل خۆشەوی و لایەنگرانی، ڕاگەیاندنی حوکمی عورفی، پەنابردنی خەلیل خۆشەوی بۆ خاکی ئێران، مەرجەکانی موتەسەریفی موسڵ و قایمقایمی زێبار بۆ بارزانییەکان، دانوستانی خۆبەدەستەوەدان لە نێوان خەلیل خۆشەوی و حکومەتی عێراقیدا، چوونی خەلیل خۆشەوی بۆ ناوچەی هۆزی ڕێکانییەکان و کوژرانی، چارەنووسی لایەنگرانی خەلیل خۆشەوی و سەرکردە عەبدوڵا کرکەمۆیی لە دوای نەمانی خەلیل خۆشەوی، پێکدێت.[1]