#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# داوایەکی ئاڕاستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، کە تایبەت بووە بە #لاهور شێخ جەنگی#.
بافڵ تاڵەبانی داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، کە چیتر پشتگیری لاهور شێخ جەنگی نەکەن.
داواکارییەکەی بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بە جموجوڵەکانی ئەم دواییەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتییەوە هەیە و نایەوێت بە پشتگیری ئەوان بەهێزتر بێت.
بافڵ تاڵەبانی ترسی هەیە، کە لاهور شێخ جەنگی لەلایەن بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری بکرێت و زیاتر بەهێز بێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,060 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!