کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا 🆕
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  595,600
وێنە
  125,780
پەرتووک PDF
  22,278
فایلی پەیوەندیدار
  131,217
ڤیدیۆ
  2,202
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
320,678
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,183
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,973
عربي - Arabic 
45,646
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,081
فارسی - Farsi 
16,960
English - English 
8,581
Türkçe - Turkish 
3,874
Deutsch - German 
2,048
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,865
شوێنەکان 
17,040
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,475
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,327
وێنە و پێناس 
9,548
کارە هونەرییەکان 
2,547
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,349
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
791
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,151
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,740
کورتەباس 
22,661
شەهیدان 
12,284
کۆمەڵکوژی 
11,536
بەڵگەنامەکان 
8,832
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,072
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,649
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,151
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,339
PDF 
35,019
MP4 
4,265
IMG 
239,596
∑   تێکڕا 
281,219
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ڕاگەیەندراوی سەرۆک و تیمی وەزاری یەکێتی لەکابینەی نۆیەم بۆ مەسرور بارزانی 15-01-2023
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕاگەیەندراوی سەرۆک و تیمی وەزاری یەکێتی لەکابینەی نۆیەم بۆ مەسرور بارزانی 15-01-2023
ڕاگەیەندراوی سەرۆک و تیمی وەزاری یەکێتی لەکابینەی نۆیەم بۆ مەسرور بارزانی 15-01-2023
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بە‌داخەوه سەرەڕاى بوونى دنیایەک کێشه و قەیران و قووڵبوونەوەى زیاترى ناکۆکییەکان، چاوەڕوان بووین بۆ یەک جار سەرۆکى حکومەت وەک سەرۆکى حکومەتى هەرێم قسە بکات، چاوەڕوان بووین پەیامەکەى دەستپێشخەرى بێت بۆ چاککردنى دۆخى ژیانى هاووڵاتیان و کۆتایی هێنان بە کێشەکانى نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکانی ناو حکومەت بێت، بەداخەوە وانەبوو، ئێمە چاوەڕیی هەڵوێستێک بووین کە هەوڵێک بێت بۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چارەنوسساز لەنێوانیادا.
ئێمە گلەیی و هەڵوێستمان هەبووە لەکردەوە و شێوازی ئیدارەدانی ئەم کابینەیە کە #مەسرور بارزانی# سەرۆکیەتی. گلەییەکانیشمان هی خەڵکن. پەیوەندییان بە شێوازی حوکمڕانیە، پەیوەندییان بە خراپی خزمەتگوزاریە. پەیوەندییان بە نا دادپەروەرییە لە نێوان شارێک بۆ شارکی ترە. گلەییەکانیشمان گەیاندووە لەڕێی نوسراوێکەوە نەک لەمیدیا بڵاوی بکەینەوە بۆ موزایەدە کردن و چارەسەرەکانیشمان داڕشتووە لەپیناو پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەرێمەکەمان، بەڵام لەبری ئەوەی دەستی چارەسەر درێژ بکەنەوە، یاخود سەرۆکی حکومەت ڕاستەوخۆ لێمان بپرسێت ئەرێ کێشەتان چیە؟ ڕاگەیەندراوێکی لەو جۆرە بڵاو دەکاتەوە.
لەبارەی شەهیدکردنى عەقید هاوکار جاف سەرۆکی حکومەت دەیەوێت بەزۆری زۆردارى یەکێتیی و چەند کەسایەتییەک لەناو یەکێتی تۆمەتبار بکات، بیریان چووە لە سەرەتاى ڕووداوەکەوە ئەوە یەکێتی بوو داواى لێکۆڵینەوەى هاوبەشی کردو داواشی کرد لایەنە نێودەوڵەتییەکان بەشداربن لە لێکۆڵینەوەکان، کەچی دەزگا ئەمنییەکەى سەرۆکى حکومەت هەر زوو سیناریۆکەى خۆیان بڵاوکردەوه و دەیانەوێ بیکەنە ئەمری واقیع، تازە بەتازە سەرۆکى حکومەت قسەى یەکێتی دووبارە دەکاتەوه و دەڵێ با لایەنى نێودەوڵەتى بێنە ناو لێکۆڵینەوەکان، پاش چی! دواى ئەوەى سیناریۆکانتان بڵاوکردۆتەوە، و تەواوی بودجەی هێزێکی نیشتمانی قارەمانی وەک دژە تێرۆرتان بڕی، و هەوڵی بڕینی قووتی سەدان قارەمانی ئەم نیشتیمانەتان داوە، تازەش بیرتان کەوتۆتەوە کە ئەم ڕووداوە لە جەرگەى پایتەختى هەرێمى کوردستان ئەنجامدراوە، پێدەچێت سەرۆکى حکومەت ئاگاى لێ نەبێ یان نەیەوێت ئاگاى لێبێت هەر له و جەرگەى #هەولێر#ە هێزێکى یاخى و لەیاسا دەرچوو هەڕەشەی چوونە سەر ماڵی جێگری سەرۆکى حکومەت کرد و هەر له و جەرگەى پایتەختەش ڕۆژنامەنووس و دەیان و سەدان کەسیش تیرۆر دەکرێ و تاوانبار داڵدە دەدرێ و فەوجىشی بۆ دەکرێتەوە.
ئینجا سەرۆکى حکومەت لە ڕاگەیەنراوە پڕ لە چەواشەکارییەکەى دەڵێت؛ یەکێتی بەرپرسە له و دۆخەى لە سلێمانى، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان دروست بووە، چاوەڕوان بووین سەرۆکى حکومەت بڵێ بڕیارمدا بەشێوەیەکى مەیدانى خۆم سەردانى سلێمانى و دەڤەرەکە بکەم و لە کێشەکان بکۆڵمەوە، بەڵام بەداخەوە وەک کاری هەمیشەیی تۆمەتی بەخشیوەتەوە، بەم هەنگاوەشی سەلماندى کە نایەوێت سەرۆکى حکومەتى هەموو هەرێمى کوردستان بێت و ‌ دەبێ خەڵکى خۆڕاگرو خۆشەویستى سلێمانى بپرسن: کە ئه و سەرۆک حکومەتە لەماوەى نزیکەی چوار ساڵدا چەند جار ‌هاتۆتە ئه و سنووره؟ هەر جارێکیش هاتبێ بۆ قردێلە بڕینێک هاتووه و خێرا گەڕاوەتەوە.. بەڵێ ئابڵوقە خراوەتە سەر #سلێمانی#، ئەی ئابڵوقە لای ئێوە چی ئەگەیەنێت؟ نەدانی شایستە داراییەکانی سلێمانی چی ناو دەنێن؟ دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی و دابەشکردنی لەهەولێر چی ناو دەنێن؟ پیلانی کەمکردنەوەی داهاتی سلێمانی بۆ نانەوەی ئاژاوە نەبێت چیی پێدەڵێن؟ لەوەیان تەنها سیاسەتی چەوت کەڵکی نییە، ئێمە دەتوانین بەزمانی داتا و ژمارە پێتان بڵێین: بەڵێ بە پیلان ئابڵوقەتان خستۆتە سەر سلێمانی.
هەمووان دەزانن کێشەى سەرەکى و گەورەى کوردستان داهاتى نەوتە نەک تەنها داهاتى ناوخۆ، ئەوە سەرۆکى حکومەت و سیاسەتە داراییەکەیەتی کە هەرێمەکەمانی کردۆتە قوربانى سیاسەتى ناڕوون و نا شەفافی داهاتى نەوت! لەبری نیعمەت، نەوتیان کردۆتە نەعلەت!
لە داهاتى ناوخۆش، ئەرێ بێ زەحمەت پێمان بڵێن کێ دەزانێ داهاتى ئیبراهیم خەلیل چەندە؟ ئه و لیژنانەى سەرۆکى حکومەت باسیان دەکات بۆ ناچن کۆنتڕۆڵی داهاتى ئیبراهیم خەلیل و حاجى ئۆمەران و خاڵە سنوورییەکانى تر بکەن؟
کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى ڕێککەوتنى سیاسی پێکهات، ئێمەی یەکێتی لە گفتۆگۆکانمان وتمان زیاتر لە کابینەکانی پێشوو دەبێت کار لەسەر نەهێشتنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی بکەین، ئێمە ئەوکات کە ئەو داوایەمان هەبوو لەخەمی ئەوە بووین کە غەدر لە سلێمانی و #هەڵەبجە# و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و #گەرمیان# نەکرێت، کە بەداخەوە وەک پێشبینیمان کرد، غەدرەکە کرا و بەسەروزیادەوە، ئەوەش یەکێک بووە لە نیگەرانییەکانمان لە خودی سەرۆک حکومەت.
هەرزوو ئەم ڕێککەوتنەی حکومەتی پێ پێکهێنرا شکێنرا، بەڵام هەر دانمان بەخۆماندا گرت و گوتمان بەڵکو باشتر بن و وردە وردە فێربن کە حوکمڕانى بەو ‌ عەقڵیەتە ناکرێت!
لێرەدا بە پێویستى دەزانین بڵێین؛
ئەگەر سەرۆکى حکومەت ئەوەندە چاکسازى خوازە، چەند ساڵە بۆ پڕۆژە یاسای بودجە نا نێرێتە‌ پەرلەمان؟ تیمى یەکێتی ڕێگربوون؟. بەڕێز سەرۆکی حکومەت، لە جیاتی خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارەتی کەرەستەی حکومەت بخەرە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانى سووتەمەنى، کارەبا، نەوتى سپی ماڵان، غاز، گرانى بازاڕ و دابین کردنی دەرمان بۆ هاوڵاتیان. ئاشکرایە کە داهاتی کوردستان بەشی تەواوی مووچە دەکات، دەبا وەک چۆن لەو نامەیەی کە بۆمان ناردویت نوسیبوومان؛ داهاتی کوردستان یەک بخە و مووچە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وەک خەرجی سیادی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت دوور لە فەلسەفەی دوو ئیدارەیی تاکو هەموو هاوڵاتیانی کوردستان سودمەند بن.
لەکۆتاییدا بەوپەڕی ڕاشکاوییەوە دەڵێین:
یەکێتی هیچ کات لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن نەترساوه و ئامادەین بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد، بە یاسایەکى هەموارکراوو لیستێکى پاکى تۆمارى دەنگدەران و زامنکردن و پاراستنى مافی پێکهاته و نەتەوە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان.
پێشمان وایە: ڕاگەیەنراوەکەى ئەمڕۆی سەرۆکى حکومەت باشترین وەڵامە بۆ پرسیارى خەڵکى کوردستان کە دەڵێن؛ بۆ تیمى یەکێتیی ناچنە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنى وەزیران؟. بە داخەوە ئەم کابینەیە خراپترین کابینە بووە لە مێژووی حوکمڕانی کوردستان.
سەرۆک و تیمی وەزاری یەکێتی لەکابینەی نۆیەم[1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,772 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پوک میدیا - 15-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-01-2023 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژارڕ.هـ.)ەوە لە: 30-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناریز.س.)ەوە لە: 30-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,772 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!