ناو: سەڵاحەدین
نازناو: سەڵاحەدین ڕاستگەڵدی
ناوی باوک: سلۆ
ساڵی لەدایکبوون: #1927#
ساڵی کۆچی دوایی: #10-03-1986#
شوێنی لەدایکبوون: شاری ڕەها، باکووری کوردستان
شوێنی کۆچی دوایی: سوید
$ژیاننامە$
دکتور سەڵاحەدین ڕاستگەڵدی 1927-1986: نوژدار-موسیک زان- وێنەکێش
زۆر جار لەسەر دکتور سەڵاحەدین نووسیومە ئەو لە ساڵی1927 لە شاری ڕەهای باکووری کوردستان لە دایک بووە لە بنەماڵەیەکی ناودارە باوکی خەریکی بازرگانی کردن بووە لەناو هەواڵەکانی خۆشەوویست بووە و بە (دکتۆر سلۆ) ناسراوە قۆناغەکانی خوێندن لە زێدەکەی تەواو دەکات حەزی لە زانستی پزیشکی بووە بۆ زیاتر خوێندن لەو بارەوە لە ساڵی 1943 دەچێتە وڵاتی لوبنان لە ڕۆبێرت کۆلێژ Robert College دەست دەکات بە خوێندن و بە سەرکەووتوی تەواوی دەکات و بۆ خوێندی زیاتر لەسەر ئەو زانستە لە ساڵی1947 لە لوبنانەوە ڕوو دەکاتە وڵاتی سوید لە سەرەتادا و لەو ساڵەدا دەچێتە Karolinska Instiute لە لای پڕۆفیسۆر Prof Erik Jorpes دەست دەکات بە کارکردن لە تاقیگەکەی ئەودا تا ساڵی1950 لەلای دەمێنێتەوە دواتر هەر لەو ساڵەدا وەردەگیرێت لە کۆلێژی پزیشکی لە ستۆکهۆڵم و لە ساڵی1957 ئەو کۆلێژە تەواو دەکات دەتونین بە پێنجەم کەس و کوردی دابنێین کە ڕووی لەو وڵاتە کردووە لە دوای دکتور سەعیدی خانی سنەیی و شەریف پاشای خەندان و ئە مین زەکی بەگ و سلێمان ئەلسکەندەرەوە دێت کە ڕوویان لەو وڵاتە کردبێت و دووەم دکتۆرە کە ڕووی لەو وڵاتە کردووە لە ساڵی1958 وەک دکتۆرێکی سەرکەووتوو دەست بە کار دەبێت لە زووربەی نەخۆشخانەکانی ستوکهۆڵم کاری کردووە و بە میتۆدە پزیشکییە سەرکەووتوەکانی خۆی دەناسرێتەوە لەناو گەلانی ئەسەندەرنافی خاوەنی حەوت پەرتووکە پێنج دانەیان بە زمانی ئینگلیزی و تایبەتن بە زانستی پزیشکی و دوو دانەیان بە زمانی سویدی لەناو ئەوانەدا یەک دانەیان باسی ئەو گەشتەی خۆی کردووە کە لە مانگی هەشتی ساڵی1966 گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان بەڕێگەی تاران و سەفەرێکی سەخت و ئەو پەرتووکەی بە ناوی[شەڕە لەبیرکراوەکە]یە هەر لەو ساڵەدا چووەتە ناوکۆمیتەی سویدی-کوردی کە تازە ئەو کۆمیتەیە لە وڵاتانی ئەسکەندەنافی سەریان هەڵدابوو لە ساڵانی جیاجیادا درووست بووبوون دوا دانەیان لە ساڵی1970 لە وڵاتی فیلەندا درووست بوو لەو وڵاتانەدا هەر لەلایان ئەوانیش نێردراوەتەوە بۆ باشووری کوردستان وشانزە ڕۆژ لە باشوور ماوەتەوە لە کاتی گەڕانەوەی دا سەماعەی پزیشکییەکەی و جێهازی پاڵەپەسۆی خوێنی تایبەت بە کارکردنی خۆی دەداتەدەستی (د. مەحموود عوسمان و د. تاهیر بابان و د.حیکمەت حەکیم و د. حەسەن سامەڕایی) و بۆ ئەو کاتە شتێکی زۆر بووە دکتۆر حەسەن سامەڕائی عارەب زمان سەرۆکی ئەو خەستەخانەیە بووە و جیا لە سەرەتای سێبتەمبەری ئەو ساڵە بە خۆی و 900 وێنەی نەشوراوەو لە شێوەی جام دە گەڕێتەوە بۆ سویسرا و شکایەتی گەلی کورد دەگەیەنئ بە ڕای گشتی جیهانی کە چۆن بە دەست عەبدولسەلام عارفەوە خەڵکی تووشی قەڵاچۆکردن بوونەتەوە لەناو ئەو 900 وێنەیە من چەندان ئەرشیف و بەدوادا چونم کرد تەنیا 53 وێنە دیارن دەبێت ئێستا لە کوئ بێت ئەو سامانە لەبن نەهاتوانە و چارەنووسیان زۆر هەوڵم داوە زیاتر لەبارەی ئەو دکتۆرەوە بزانم هەوڵی زۆرم داوە . ئەوپەیوەندییەکی توندو تۆڵی هەبووە لەگەڵ بنەماڵەی شەریف پاشای خەندان زۆر جار سەفەری تایبەتی کردووە بۆ قاهیرە و سەردانی کردوون بە هەر حاڵ هەر وەک مێژوونووس ڕوهات باسی مردنەکەی ئەوی کردووە دەڵێت لە 10-03-1986 بە مردنێکی کت و پڕوو گوماناوی ئەو پیاوە دڵسۆزەش سەری نایەوە.
محەمەد بابان
28-01-2023
[1]