باوێشکی بۆ ئەدا.
لەناو خزمایەتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا خەڵکانێک هەن لە قسەدا کورد وتەنی زۆر درێژدادڕن، کە قسە دادەبەستن درەنگ دەیبڕنەوە، دەم لە هەموو بابەتێک دەکوتن و قسەی لەسەردەکەن، گوێبەوە نادەن کە بەرانبەر ئارەزووی لەو بابەتە هەیە یان نا. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە زۆر حەزی لە شتێک نەبێت و بۆی باسبکرێت. [1]