پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فایەق گوڵپی لە دیمانەیەکی تایبەتیی کۆباسدا
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرکەوتنی پڵنگ لە سنووری گوندەکانی سەفرە و زەرون لە شارباژێڕ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
سایکۆفێر
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,848
وێنە 106,204
پەرتووک PDF 19,178
فایلی پەیوەندیدار 96,680
ڤیدیۆ 1,331
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
بازاڕی دینی یان دینی بازاڕی؟
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بازاڕی دینی یان دینی بازاڕی؟

بازاڕی دینی یان دینی بازاڕی؟
$بازاڕی دینی یان دینی بازاڕی؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
سەعید حەجاریان ستراتیژیستێکی سیاسیی و مونەویرێکی ئێرانییە، باوەڕی وایە کاتێک ئێمە پارچەیەکی زێڕ یا شتێکی گرنگ و مێژووییمان لە باوباپیرانمانەوە بۆ دەمێنێتەوە زۆر بەنرخە لامان چونکە بەتەنیا پارچەیەک کانزا نایبینین، بەڵکوو ئەو پارچەیە گرێدراوی دونیایەک یادەوەریی و ئیعتبار و ڕەهەندی خێزانیی جۆراوجۆری پڕ بەهایە بە نیسبەت ئێمە. بەڵام هەر ئەو پارچەیەی کە بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە کاتێک دەیبەینە بازاڕ بۆ لای زێڕنگەرێک ئەو زێڕنگەرە بەبێ ئەوەی حیساب بۆ ئەوە بکات ئەو پارچە کانزایە چ ئیعتبار و تایبەتمەندێتییەکی هەیە لای ئێمە کانزاکە بە گوێرەی بازاڕی ئەو ڕۆژە هەڵدەسەنگێنێت و نرخێکی لەسەر دادەنێت. ئەو ناتوانێت لەوە بگات ئەو پارچەیە چەندە لای ئێمە بەنرخە، چونکە وەک مانا لە کانزایەک زیاتر ناگەیەنێت بۆ بازاڕەکە و لەباشترین حاڵەتیشدا ئەو وەک ماددەیەکی بێ شکڵ شێوە و خام دەیبینێت چونکە کە لە تۆی کڕی خێرا دەیتوێنێتەوە و بەگوێرەی بازاڕ و ڕۆژەکە و ویستی بازاڕ شکڵ شێوازی نوێی لێ درووستدەکاتەوە.
دۆخی سیاسی و ژیاریی کۆمەڵگاکانیش زۆر نزیکە لەم بۆچوونەی حەجاریانەوە. زۆر جار دین، ئایدۆلۆژیا، زۆر بۆچوونی سیاسیی و فیکریی بە نیسەبت ئێمەوە مانا و دەلالەتی زۆر گرنگ و نەجوڵاو و تایبەتیان هەیە، تا لەدەست خۆمان زیهن و دڵی خۆماندان زۆر گەورە و مانادارن، هەر ئەوەندەی ڕازی بووین بەوەی بیانکەینە کەرەستەی سەوداو مامەڵە و لاریمان نەبوو لەوەی بیانبەینە نێو بازاڕی ڕۆژ بۆ ئاڵم و ساتم و بوونە کەرەستەی دانووستاندن، ئەوا دەبێ قەبووڵی ئەوە بکەین وەک کاڵایەکی بێلایەن و موچەڕەدی ڕۆژەکە تەماشا بکرێن و هیچ جۆرە ئیعتبارێک بۆ ئەو مانا قوڵانە دانەندرێت کە ئێمە لەسەر ئەو بۆچوونە یا ئەو ئایدۆلۆژیایە هەڵمانچنیوە.
ترسناکترین شتێک بشێت مرۆڤ بیکات ئەوەیە ئەو شتە یا ئەو بۆچوونەی کە ئێمە بە پیرۆز و گەورە و ماناداری دەزانین جا ئەوبۆچوونە بە تەحقیق پێی گەیشتبین یا بە میرات بۆمان مابێتەوە ببەینە سەر سفرەی مەزادخانەکانی کۆمەڵگا و حەڕاجیان بکەین و بشمانەوێت بەو ئەندازەیەی ئەم بۆچوونە لای ئێمە مانادارە لای کڕیارەکانیش مانای هەبێت نرخی خەیاڵییان لەسەر دابنێین بۆ ئەوەی ئەوان بەونرخانەی ئێمە دەمانەوێت کڕیار بن نەوەک بەو نرخەی بازاڕ و ڕۆژەکە دەیدات.
ئەم چاوەڕوانییە لە فرۆشتنی کاڵاکەت چاوەڕوانییەکی بێهودە و تا ئەندازەیەیکیش مەترسیدارە. مەترسیدارە چونکە تۆ دێیت و دەتەوێت مارکێتینگێکی چونیەک بکەیت بۆ شتێکی وەک ئیعتیبار تا لای هەموو کڕیارەکانت وەک ئەوەی کە لای خۆت هەیە بەماوەیەکی کەم درووست ببێت و ویست و ئیرادەتی ئەوەت دەبێت بۆ ئەوەی کۆی دەستەجەمعی کۆمەڵگا بەو تێزەی خۆت ڕەنگڕێژ بکەیت، دیارە ئەم شتەش تا ئەندازەی مەحاڵ نەکردەیە، تۆ لە ساخکردنەوەی کاڵایەکدایت من ناتوانم بەو ئەندازەیەی کە بۆ تۆ کرنگ و گەورەیە لێی تێبگەم و بۆ من گرنگ بێت. لە وەها دۆخێکیشدا دوو ئەگەر دێنە پێشەوە:
یەکەم/ یان ئەوەیە تۆ بە دڵێکی شکاوەوە کاڵاکەی خۆت هەڵدەگریتەوە و دەگەڕێیتەوە ماڵەکەی خۆت و لەوە دەکۆڵیتەوە ئایا خەڵک بۆ لە گرنگی ئەم کاڵایە تێناگات؟ پرسیاری ئەوە دەکەیت کە داخۆ کێشەکە لە کاڵاکەیە یا لە تێگەیشتنی خەڵک، لەخۆت دەپرسیت کە ئایا مارگێتینگی من باش نییە یا بەباشی نابیندرێت یا کێشە لەکاڵاکەدایە! ڕێگای تەحقیقکردن و خەڵوەتنشیی و دووبارە پێداچوونەوە دەگریتە بەر و ئەم جارە چاوەڕوانییەکی زیادە لەپێویست و گەورەی لە شێوەی چاوەڕوانییەکەی سەرەتات بە شانی خەڵکدا هەڵناواسیت.
دووەم/ ڕێگا مەترسیدارەکەی بەکار هێنانی زەبروزەنگ و بە زۆر قەبوڵکردن هەڵدەبژێریت، وا لە کۆمەڵگا دەکەیت لەڕێگای هێزەوە شتێکی ناسکی وەک ئیمانی دینی، ئایدۆلۆژیای سیاسیی، یا هەر بۆچوونێکی دیکە کە خۆت خاوەندارێتی لێدەکەیت هەڵبژێرن. ئامادەیت بۆ ئەم کارە خوێن بڕژیت بۆئەوەی خەڵک ئەگەر چی لە ڕووکاریشدا بووە بەشان و باڵای کاڵاکەی تۆدا هەڵبدەن و ئیدیعای ئەوە بکەن بە ئەندارەی جەنابت لە گرنگیی و جوانیی و ماناداریی ئەو کاڵایە تێبگەن. لێرەوەیە ناشیرینترین جۆری نیفاقی دەستەجەمعیی کۆمەڵایەتی درووستدەبێت. ئەم جوڵەیە هۆکاری سەرەکیی درووستبوونی کۆمەڵگای مونافیقە.
ئەمجۆرە مامەڵەیە لە دیندار داعشی ئێراق و و قاعیدە و تاڵیبانی ئەفغانستان و و بۆکۆحەرامی نەیجیریا و لە نموونە بەهێزەکەشیدا حکومەتە دینییە فاشیلەکانی وەک سوودان و ئێران و سعودیە زیاتر ئەنجامێکی دیکەی نابێت، هاوکات لە سیکۆلاریزمدا لائێسیتەیەکی پەڕگیر و خوێنڕێژی وەک ئەوەی کەمالیزمی مستەفا کەمال ئەتاتورک و لە ناسیۆنالیزمیشدا عروبەیەکی مەترسیداری وەک ئەوەی سەدام و حافز ئەسەد زیاتر شتێکی دیکە بەرهەم ناهێنێت.
بەداخەوە ئەمڕۆ دین بە گشتیی و ئایینی ئیسلامیش بە تایبەتی لە کۆمەڵگادا لەبری ئەوەی سەرەتا وەک شتێکی فەردیی و تەحقیقیی لێی بڕواندرێت، کراوەتە کاڵایەکی سەودا و مامەڵە و لە حەڕاجخانەکانی دونیادا زۆر بە خراپی بۆ یار و نەیار نمایش دەکرێت و ڕیکلامی ئاست نزمی بۆ دەکرێت. دیندارەکان لەسەرێکەوە ڕازین بەوەی دین بکەنە کاڵایەکی بازاڕیی و لەسەرێکی دیکەشەوە ڕازی نین ئەهلی بازاڕ و وەک کاڵایەکی بێلایەن تەماشای بکەن، ئەمە خۆی لەخۆیدا موفارەقە و پارادۆکسێکی زۆر بێمانایە. لەسەرێکەوە دەیانەوێت ئەهلی بازاڕ بەهەمان ڕێژەی ئەو تەحقیق و وەهم و گرێ و پێشداوەریی و پێشگریمانانەی کە ئەمان بە تەمەن و پاشخانێکەوە دەستیانکەوتووە بۆ دینەکە، کڕیارانیشی ڕاستەوخۆ بێ چەندوچوون هەیانبێت بۆی، لەسەرێکی دیکەشەوە ناتوانن لەوە بگەن کە ئەم کاڵایە مادەم هاتۆتە نێو بازاڕەوە دەبێت لێگەڕێین ئەهلی بازاڕ خۆیان نرخی لەسەر دابنێن، سەودای بکەن و هەندێکجار بەدڵیشیان نەبێت و بیدەنەوە بەسەر خۆتدا. بەڵام ئەمان هەرگیز ڕازی نین بە وەها قەزاوەتێک. تۆ دەبێت یان هەر لەسەرەتاوە ڕازی نەبیت ئەم کاڵایە کە نرخێکی زۆر گەوەرەی لای خۆت هەیە بێتە بازاڕەکەوە و سەودای پێوە بکرێت، یا کە هێناتە بازاڕەکە دەبێت ڕازیبیت کاکی زێڕنگەر لێی بکۆڵێتەوە و بێلایەنانە بە بێ ئەوەی حیساب بۆ ئیعتبارەکەی لای تۆ بکات لێبکۆڵێتەوە و بەنرخی ڕۆژ و بازاڕ نەوەک بەونرخەی تۆ لەسەری دادەنێیت لێتی بکڕێت..
لەم سەردەمە ئاڵۆزەی عەقڵی مرۆڤ و زانستدا کاڵایەکیگرنگی وەک دین بەبۆچوونی بەندە نابێت بهێندرێتە بازاڕەکانی سیاسەت و بەڕێوەبردنەوە، بەڵام کە هێنرایە ئەو بازاڕەوە دەبێت خاوەندارێتی لە سێ پایەی زۆر گرنگ بکات دەنا قڵپ دەبێتەوە بەسەر خاوەنەکەیدا وبەتەواوی نائومێدی دەکات، ئەو پایانەش:
یەکە/خاوەندارێتی لە لانێکی کەمی لۆژیک وعەقڵانییەت بکات. نەکەوێتە پارادۆکسی بازاڕە و ئیعتبارەوەو، کە هاتیتە بازاڕ دەبێت ئوبجێکتیڤیانە مامەڵە بکەیت و بە یاساکانی بازاڕ ڕازیبیت و ئیعتیباراتە کەسییەکەن نەکەیتە چەقی ململانییەکانت.
دووەم/ بتوانێت ئاسوودەیی ڕۆحیی و ویژدانیی و دەروونی لەدەرەوەی وەهم و خۆشباوەڕیی و ببەخشێت بە خاوەنەکەی و گارەنتی ئەوەش بکات هەمان ئاسوودەیی دەدات بە کڕیارەکەی.
سێیەم/گارەنتی بدات کە زیانی بۆ کۆی کۆمەڵگا نابێت بەهەموو ڕەنگەکانییەوە و ئازاری خەڵک نادات.
کورتەی هەموو ئەم باسە لای مەحوی تەنیا دوو نیوە دێڕ زیاتر نییە:
لە سوقی دەهردا، دووکانی هەر کەس موددەتی عومرە
گوهەردانە بە پشکڵ دانە مەحوی مامەڵەی مەخلووق! [1]
ئەم بابەتە 643 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-11-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 21-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 643 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
کورتەباس
خەون لای فرۆید
کورتەباس
پانکریاس
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
12-12-2021
هاوڕێ باخەوان
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فایەق گوڵپی لە دیمانەیەکی تایبەتیی کۆباسدا
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرکەوتنی پڵنگ لە سنووری گوندەکانی سەفرە و زەرون لە شارباژێڕ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
سایکۆفێر
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,848
وێنە 106,204
پەرتووک PDF 19,178
فایلی پەیوەندیدار 96,680
ڤیدیۆ 1,331
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
کورتەباس
خەون لای فرۆید
کورتەباس
پانکریاس
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!