هەوڵە بەرکار و چاکسازییەکانی یەکێتی بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافە دەستورییەکانی کورد بەرکارە و لەو چوارچێوەیەشدا پڕۆژەیەکی گەورەی خزمەتکردن و چارەسەرکردنی گرفتەکانی ڕاگەیاندووە، بە جۆرێک خودی سەرۆکی یەکێتی لە #بەغدا# جگە لەهەوڵەکانی بۆ یەکڕیزی بەردەوام هەوڵی چارەسەری کێشە داراییەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغدا دەدات و لە هەرێمی کوردستان دژی تاک ڕەویی وەستاوەوە و لەبری حکومەت کارەکان جێبەجێ دەکات، بەجۆرێک گرفتی نەخۆشخانەکان و کۆمپانیاکانی پاکەرەوە و بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکاران، یەکێتی چارەسەری دەکات.
لەبەرانبەریشدا ڕۆژنامەنووسان و چاودێران دەڵێن: پارتی لە سنووری #هەولێر# هەڵاتووەکان لە یاسا دەپارێزێت و فەوجی سەربازیان بۆ درووست دەکات بە مەرامی تێکدانی ئاساییشی هەرێمی کوردستان بەگشتی و #سلێمانی# بەتایبەت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,292 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!