ناو: عومەر
نازناو: عومەر مێرگەسووری
ناوی باوک: عوسمان عومەر حەمەد
ساڵی لەدایکبوون:1948
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #مێرگەسۆر#
$ژیاننامە$
ساڵی 1964 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا چەندجارێک برینداربووە، پێشمەرگەى هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
ساڵی 1948 لە هەولێر لەدایکبووە. ساڵی 1977 قۆناغی ئامادەیی لە وڵاتی ئێران تەواو کردووە و ساڵی 1978 بە مامۆستا لە شاری قەزوین لە ئێران دامەزراوە.
$خەباتنامە$
عومەر عوسمان ساڵی 1964 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە و ساڵی 1966 بەشداریی لە داستانی زۆزک لە سنووری پارێزگای هەولێردا کردووە و ساڵی 1967 بە پلەی سەرپەل بەرپرسی ئەنباری چەک و تەقەمەنی شۆڕشی ئەیلوول بووه. چەندین پلەی بەرپرسیاریەتی لەنێو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدا وەرگرتووە و بەشداریی چەندین شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە دژی سوپای ئێڕاقدا کردووە و چەند جار بریندار بووە.
ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و وەکوو مامۆستا وانەی بە قوتابییە ئاوارەکان وتووەتەوە. ساڵی 1979 دووبارە پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە و بەشداری چەندین شەڕ و پێکداداندان بووە و ساڵی 1988 وەک فەرماندەیەک بەشداری داستانی خواکوڕک لە سنووری پارێزگای هەولێر دژ بە هێزی سوپای ئێڕاقی کردووە و بریندار بووە.
لە کۆنگرەی دەیەم (1989) دا بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی و لە کۆنگرەی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1991 بەشداری ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و ئازادکردنی شاری هەولێر، #قوشتەپە#، #پردێ# و #کەرکووک#ی کردووە. لە #11-04-1991# بەشداریی لە داستانی #کۆڕێ# دژ بە یەکەی زرێپۆشی سوپای ئێڕاقدا کردووە.
ساڵی 1993 یەکەمین بەرپرسی لێژنەی لقی دە#ی سۆران#ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ڕێکەوتی #20-12- 1999# لەبەرانبەر بە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان سوێندی یاسای خواردووە و کراوەتە وەزیری کاروباری پێشمەرگە (کابینەی چوارەم) ، لە 1 تشرینی دووەمی هەمان ساڵ کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی نۆی ئاکرێ سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵانی 2004 2005 بۆ جاری سێیەم بووەتەوە بە بەرپرسی لێژنەی لقی دەی سۆران، لە ڕێکەوتی 8 ئاداری 2005دا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
ساڵی 2007 بە فەرماندەی مەیدانی سۆران دەستنیشان کراوە، ڕۆژی پێنجشەمەی 16 کانونی یەکەمی 2010 لەلایەن 1500 نوێنەری کۆنگرەوە بە 547 دەنگ لە ڕیزبەندی 1ی یەدەگی دەرچووان بە ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی سێزدەیەم) هەڵبژێردراوە، ساڵی 2010 وەک ڕێزگرتنێک لە بەشدارانی شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینی باشووری کوردستان مییدالیای بارزانیی نەمری لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی# یەوە پێ بەخشراوە. ساڵی 2014 لە بەرەی #گوێڕ#، #مەخموور# و بەرەی ڕەبیعە بەشداری لە شەڕی دژ بە داعش کردووە، شارەزای هەردوو زمانى کوردی و فارسییە. [1]