#مەلا بەختیار#، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ #07-01-2023# لە سیمینارێکی تایبەت بە ئابووری کوردستان سازکرابوو لە #سلێمانی# ڕایگەیاند ئەوەی کوردستان پێی دەناڵێنێت گەندەڵییە و ئێستا ئابووری هەرێمی کوردستان لە تەداخولی حزب تێپەڕیوە، بەڵکوو چینی چەتە لە کوردستان درووست بووە، نزیکەی سێ سەد ملیۆنەر لەناو #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #بزووتنەوەی گۆڕان#دا هەن کە فڕیان بە ئابووریشەوە نییە.
مەلا بەختیار، ئاماژەی بەوەدا کەسی وا دەزانم کە هاتۆتەوە بۆ کوردستان پارەی دەبەیەک ئاوی پێ نەبووە، ئێستا لە دوبەی ڤیلای کڕیوە بە پێنج ملیۆن دۆلار.
هەروەها وتی کەس هەیە بە پێڵاوی لاستیکەوە هاتەوە کوردستان ئێستا کارگەی هەیە لە ئەڵمانیا، بۆیە ئەگەر ئەو هەموو دزە هەبێت چۆن ئابووریی کوردستان پێشدەکەوێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,165 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!