لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و #بەغدا# گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی نیشتمانی و یەکجارەکی کرایەوە، بۆ ئەمەش یەکخستنی هەوڵەکان بەگرنگ زانرا.
پرسی پێشمەرگە و هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی هێزەکان تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو و سەرۆک #بافڵ تاڵەبانی# وتی، هەوڵەکانمان بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و درووستکردنی هێزێکی نیشتمانی تۆکمە بەردەوامە، پشتیوانی و هاریکاری هێزەکانی هاوپەیمانانیش پڕۆسەکە خێراتر دەکات و گرنگی خۆی هەیە.
لە بەرانبەردا جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم سەرەڕای دووپاتکردنەوەی پشتگیری و هاوکاریی وڵاتەکەی بۆ هەرێم، ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی یەکێتی کرد کە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەیە لە پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی بە ئاڕاستەی سەقامگیری و ئاشتەوایی لە وڵاتدا. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,082 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!