#عومەر گوڵپى# ئەندامى پەڕڵەمانى کوردستان دەڵێت بە هەموو پێوەرێکی زانستی، ئێستا و لانی کەم تا ماوەی ساڵێکی تریش، دۆخی دارایی (نەک ئابووری) ئێڕاق زۆر باشە و توانای پێدانی بەهایەکی باشی بەدراوەکەی و دابینکردنی بودجەی خۆی هەیە، بۆیە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ هەرێمی کوردستان تا لەوەهمی ئابووری سەربەخۆ بێتە دەرەوە و لەگەڵی ڕێککەوێت و سوود لەو توانا داراییە باشە وەرگرێت.
عومەر گوڵپى دەشڵێت هەموو هەواڵێکی سیاسی ئەتوانێت بۆ ماوەیەک دەستکاریی بەهای دراو بکات لە بازاڕ، بەڵام دواجار مادەم بانکی ناوەندی بڕیار دەدات و بانکی ناوەندیش توانای باشە، ئەوە لانی کەم ئێڕاق جارێ دوورە لە گێژاوی تێکشکانی بەهای دراوەکەی، مەگەر پێدراوەکان گۆڕانێکی دراماتکیان بەسەردابێت، بۆیە هیوادارم سیاسییەکان بە لێدوانەکانیان هێندە زیان لە هاووڵاتی هەژار نەدەن کە چەند دینارێکی لە گیرفانە یان مووچەکەی چەند سەد هەزارێکە و هیچى تر. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,464 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!