ناو: ئادەم
نازناو: بێدار
ناوی باوک: عەبدولجەبار عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1984
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
دکتۆر ئادەم بێدار
ئەکادیمی، میدیاکار و چالاکوانى بوارى بنیاتنانى ئاشتى.
$لایەنى ئەکادیمی:$
1-دکتۆرا لە زانستى کەلام و گرووپە ئیسلامییەکان -زانکۆى سەڵاحەدین 2015.
2-مامۆستا لە زانکۆى سەڵاحەدین لە ساڵی (2009)ەوە تا ئێستا 2022.
3-وانەبێژ لە کۆلێژى بابل بۆ فەلسەفە و لاهوت و پەیمانگاى ڕۆشنبیرى کرستیان لە ساڵانی (2014-2019).
4-مامۆستاى وانەبێژ لە بەشى زمانى عەرەبى، کۆلێژى زمانى ئێواران، زانکۆى سەڵاحەدین -هەولێر
5-پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر لە زانکۆى (سەڵاحەدین هەولێر) لە 2019.
$لە ڕووى میدیایى:$
1-لە (2003)ەوە دەستى بەکارى میدیایى کردووە.
2-پێشتر بە شێوەى فرى لانس لە چەند بڵاوکراوەیەکى میدیایى کارى کردووە وەک (گوڵان، ئاراس، هەولێر پۆست، ئەڤرۆ).
3-سەرنووسەرى گۆڤارى تەمەن بووە لە ساڵانی (2009-2011).
4-ئەندامى دەستەى نووسەرانى گۆڤارى نوێسازى بووە لە ساڵانی (2009-2015).
5-پێشکەشکارە لە تۆڕى میدیایى ڕووداو لە (2013)ەوە تا ئێستا بەردەوامە.
6-پێشکەشکاری بەرنامەى (جیهانى ئادەم)بوو کە بەرنامەیەکى هەفتانەى تۆڕى میدیایی ڕووداو بوو، تیایدا گفتوگۆ دەکرا لەبارەى گەرمترین پرسەکانى پەیوەست بەدیالۆگى ئایینى و ئازادى ئایینى و کەمینەکان و پێکەوەژیان لە ساڵانی (2013-2015).
7-پێشکەشکاری بەرنامەى (لەگەڵ ئادەم)ە، هەفتانە دوو جار گفتوگۆ دەکات لەبارەى ڕەهەندى ئایینى و گەرمترین پرسەکانى ناو کۆمەڵگە، لە ساڵی (2016)ەوە تا ئێستا بەردەوامە.
8-هەروەها پێشکەشکاری بەرنامەى (پاشیڤ)ە، لە تۆڕى میدیایی ڕووداو کە لە ساڵی (2017)ەوە تا ئێستا بەردەوامە.
$لە ڕووى کارى کۆمەڵگەى مەدەنى:$
1-ئەندامى دەستەى کارگێڕى (کۆربەندى هزرى ئیسلامى)ە کوردستان لە (2006)ەوە تا ئێستا بەردەوامە.
2-ئەندامى دامەزرێنەرى (کۆمەڵەى ئومێد)ە بۆ بەسالاچوانى کوردستان لە (2009).
3-ئەندامى دامەزرێنەرى (کۆمەڵەى پەرتووک دۆستانى کوردستان)ە لە (2011).
4-ئەندامى دامەزرێنەر و سەرۆکى (ئینستیوتى تۆلێرانسى بێ سنوور)ە لە (2019).
5-ئەندامى دەستەى ڕاوێژکارى (تۆڕى هاوپەیمانى کەمینەکانى ئێراق)ە لە (2019)ەوە تا ئێستا بەردوامە.
6-سەرۆکى بۆردى ڕاوێژکارى (ڕێکخراوى میدیاى سەربەخۆ لە کوردستان)ە لە (2020)ەوە تا ئێستا بەردەوامە.
7-لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانى (تێرفەند، IRD، پاکسى هۆلەندى) کارى کردووە.
8-زەمیلى مەڵبەندى دیالۆگى نێودەوڵەتى کایسید لە 2019.
9-دەرچووى پرۆگرامى سەردانیکەرى نێودەوڵەتى بۆ سەرکردەکانى کۆمەڵگەیە لەبارەى ئازادى ئایینى و دیالۆگى ئایینەکان، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە ساڵی 2019.
10-ئەندامى کاراى (سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى هەرێمى کوردستان)ە لە (2004)ەوە تا ئێستا بەردەوامە.
11-ئەندامى (فیدراسیۆنى نێودەوڵەتى ڕۆژنامەنووسان)ە لە (2010)ەوە تا ئێستا بەردەوامە.
12-خاوەنى چەندین بیرۆکە و پڕۆژەیە لەبارەى ئاشتى و پێکەوەژیان و ئازادى ئایینى.
$گرنگترین خولەکان:$
1-میدیا بۆ خەڵک، ڕێکخراوى میدیاى سەربەخۆ لە کوردستان (2008-2009).
2-خولى پەرەپێدانى تواناى میدیایی، تۆڕى میدیایی ڕووداو کۆمپانیاى (DMA) (2012-2013).
3-ڕاهێنانى ڕاهێنەران لەبارەى ئاشتى و کەمینەکان، لە ڕێکخراوى پاکسى هۆڵەندى و مەسەلەى ئێراقی لە 2015.
4-سەردانیکەری نێودەوڵەتى بۆ سەرکردەکانى کۆمەڵگە (IVLP) لەبارەى ئازادى ئایینى و دیالۆگى ئایینەکان، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە 2019.
$بەرهەمە بڵاوکراوەکان (پەرتووک):$
1-حمایة حقوق الإنسان أبناء النزاعات المسلحە الدولیة بین الشریعة والقانون، منشورات الحلبی الحقوقیە-بیروت 2009 (بەزمانى عەرەبى).
2-البعد السیاسی للخلافات العقدیە بین الفرق الإسلامیە دراسة تحلیلیة مقارنة، الدار المغربیة 2022 (بە زمانى عەرەبى).
3-واقع التعایش وتقبل الأخر وخطاب الکراهیة على الأساس الدینی لدى عینة من محافظات إقلیم کوردستان العراق، پاکسى هۆڵەندى و مەسەلەى ئێراق 2016 (بە زمانى عەرەبى).
4-التنوع والتعددیة فی إقلیم کوردستان العراق ماضیا وحاضرا ومستقبلا، معهد تولیرانس بلا حدود 2021.
5-هەمەچەشنى و فرەیى لە هەرێى کوردستان ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو، ئینستیتیوتى تۆلێرانسى بێسنوور 2019.
$بەرهەمە بڵاوکراوەکان (توێژینەوەى زانستى):$
1-البعد السیاسی لخلاف الفرق الإسلامیة حول الإیمان والکفر، گۆڤارى زانکۆى ڕاپەڕین، ژمارە (6)، بەرگى (3) ساڵى 2016.
2-واقع التعایش السلمی بین أصحاب الدیانتین المسیحیة والإسلام، دراسة میدانیة مقارنة بین کلیتی (العلوم الإسلامیة بجامعة صلاح الدین-أربیل) و (کلیة بابل للفلسفة واللاهوت-عنکاوة)، گۆڤارى زانکۆى سەلاحەدین بۆ زانستە مرۆڤایەتیەکان، ژمارە (22) بەرگى (2) ساڵى 2018 (بەهاوبەشى).
3-مظاهر التشدد. [1] [2]