کۆساری ئەو شاعیرەی #بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان# شانازی پێوە دەکرد، بەڵام 29 ساڵ پێش ئێستا2022 لە ڕێکەوتی #27-12-1993# لەلایەن #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە کوژرا.
#خدر کۆساری# ناوی خدر محەمەد ڕەشیدە و ساڵی 1967 لە #ڕانییە# هاتووەتە دنیاوە و تا پۆلی یەکەمی ناوەندی خوێندوویەتی، ساڵی 1986 خێزانی پێکەوەناوە و بووە بە خاوەنی کچ و کوڕێک بەناوەکانی (بەنان و شەیدا)، ساڵی 1987 تێکەڵی ڕابوونی ئیسلامیی بووە، لە ڕاپەڕینی ئاداری 1991دا ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە و لە بڵندگۆی مزگەوتی گەورەی ڕانییەوە، هۆنراوەی حەماسی خوێندوونەتەوە و جۆش و خرۆشی بە ڕاپەڕین و جەماوەری ڕاپەڕیو داوە.
کۆساری جگە لە کۆڕە تایبەت و گشتییەکان، ساڵی 1992 بەشی یەکەم و ساڵی 1993 بەشی دووەمی هۆنراوەەکانی بە ناوی (سەدای کۆساری) تۆمار و بڵاو کردوونەتەوە. شاعیر بە دەنگە دلێر و زوڵاڵەکەی و زەینی بەهێز و ڕوون و لەبەربوونی سەرجەم هۆنراوەەکانی و خوێندنەوەیان و وێناکردنی مانا و مەبەست و دەربڕینەکان بە ئاماژەی خێرا و سەرنجڕاکێش، هەمووانی تووشی سەرسووڕمان دەکرد.
لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی 27-12-1993 لەناو ماڵەکانی (ڕەسواجیان)ی گوندی #زەنگڵان#ی دەڤەری #پشدەر#ە ڕەقەی سەربە شارەدێی #سەنگەسەر#، کەوتە بەر دەستڕێژێکی شێتانە و تیرۆر کرا، پاشان لە گۆڕستانی کێوەڕەشی ڕانییە بە خاک سپێرا، ئەو کەسانەشی هێرشیان کردە سەری، پێشمەرگەی یەکێتی بوون و لە کاتی شەڕی بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکێتیی، کۆساری لە تەمەنی 26 ساڵیدا بوو.
کۆساری توانایەکی بەرزی هەبووە لە زمانی کوردی و بەتایبەتیی چەمکەکانی شاهیدی هەستناسکی و باڵادەستی کۆسارین لە وێنەی هۆنراوەی و هونەرەکانی ڕەوانبێژی. هۆنراوەەکانی مۆرکێکی تایبەتیی خۆیان هەیە.[1]