پەڕڵەمانتار #سۆران عومەر#، پەڕڵەمانتاری #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێڕاق لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:
پارەی قەرزی جوتیارانمان لە یاسای ئاساییشی خۆراک جێکردەوە، دواتر بڕیاری ژمارە (270)ى ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دەرچوو تاکو سەرف بکرێت، وەزیری بازرگانی پێشوو تەنیا 18 ملیاری ساڵی 2014ی نارد، وەزیری نوێی بازرگانی بە فەڕمی لە وەڵامی نووسراوێکمدا بۆ ناردنی پارەکە نووسیویەتی؛ باقی پارەکە بۆ بودجەی ساڵی 2023 کە بڕەکەی 290 ملیار دینارە.
ئەمە پێشێلی یاسایە و دەبێت جارێکی دیکە بچینەوە خاڵی سفر بۆ پارەی قەرزی ساڵی 2015 و 2016ی جوتیاران.
لە ساڵی نوێ و لە وەرزی نوێی یاسادانان لەسەر ئەم بابەتە بێدەنگ نابین. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,009 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!