ناو: عومەر
نازناو: عومەری پوتێ
ناوی باوک: محەمەد ئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1926ز.
ڕۆژی کۆچی دوایی: #04-10-1984#ز.
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
عومەر محەمەد ئەمین، ناسراو بە (عومەری پوتێ) ، یەکێک لە پەروەردەکار و وەرزشوانە دیارەکانی شاری سلێمانی، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پێشخستنی بواری وەرزش لە شارەکەدا، هەروەها سونبولێکی دیار و ماندووی بواری وەرزش بووە.
مامۆستا عومەر ساڵی 1926ز. لە گەڕەکی کانێسکانی سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە سلێمانی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1945ز. خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانی تەواوکردووە.
لە تەمەنی لاویدا یەکێک بووە لە وەرزشکارە بەتوانا و لێهاتووەکانی سلێمانی، یاریزانی تۆپی پێ و بالە و باسکە بووە. یاری بۆ تیپەکانی ئەو قوتابخانانە کردووە کە خوێندکاربووە تێیاندا.
پاش تەواوکردنی خوێندن دەبێتە مامۆستای وەرزش لە سلێمانی، لە ساڵانی پەنجاکان تا حەفتاکانی سەدەی بیستەم ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لە بەرەوپێشچوونی بواری وەرزش و خزمەتێکی زۆری پەروەردەی وەرزشی کردووە.
ساڵی 1948ز. ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و چوار کوڕ و چوار کچی هەیە بە ناوەکانی (ساماڵ، شەماڵ، هەڤاڵ، پرشنگ، پەری، ئاورنگ و بەناز) .
لە ماوەی ساڵانی کارکردنی وەک مامۆستای وەرزش جێدەستی دیاربووە لە قوتابخانەکانی دواناوەندی سلێمانی و دواناوەندی وەتەن و ناوەندی جمهوری، سەرپەرشتی تیپە وەرزشییەکانی ئەو خوێندنگایانەی کردووە.
دواتر بووەتە بەڕێوەبەری چالاکی وەرزش و دیدەوانی، پاشان بووەتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی (شێخ سەلام) تا ئەو کاتەی خۆی خانەنشین کردووە.
مامۆستا عومەر لە #04-10-1984#ز. لە تەمەنی 58 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. [1]