#شێخ جەعفەر# شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەهێزترین کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پێشمەرگە.
یەکێک لەو پۆستانەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەیەوێت گۆڕانکارییان تێدا بکات، پۆستی وەزیری پێشمەرگەیە.
بەهێزترین کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پێشمەرگە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفایە، کە ئێستا پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی هەیە.
یەکێتی دەیەوێت گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی تریش بکات، بەڵام تائێستا بە تەواوی کاندیدی ئەو پۆستانە یەکلانەبووەتەوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,289 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!