کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,539
وێنە
  123,857
پەرتووک PDF
  22,075
فایلی پەیوەندیدار
  125,495
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کاریگەری داعش لە سەر نەوتی کەرکووک
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کاریگەری داعش لە سەر نەوتی کەرکووک
کاریگەری داعش لە سەر نەوتی کەرکووک
ناونیشانی بابەت: کاریگەری داعش لە سەر نەوتی کەرکووک
ناوی نووسەر: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
سەرهەڵدانی داعش لە ئێڕاق و داگیرکردنی ژمارەیەک شاری سوننەنشین لە 9ی حوزەیرانی 2014 وەرچەرخانێکی مێژوویی گرنگ بوو لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و تەنانەت کۆمەڵایە تیشەوە. پڕۆسەی بەرهەم هێنانی نەوتیش لە کەرکووک پشکی خۆی لەم کاریگەرییە بەرکەوت و بە زەقی و ئاشکرا پێوەی دیارە.
بۆ تیشک خستنە سەر ئەو کاریگەرییە سەرەتا لە قۆناغی پێش هاتنی داعش دەدوێین.
$قۆناغی پێش هاتنی داعش$
لە پێش هاتنی داعشدا لە کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە ئیدارەی (6) کێڵگەی نەوتی دەدرا کە بریتی بوون لە :-
1- کێڵگەی نەوتی کەرکووک (بە هەردوو قوببەی باباو ئاڤاناوە ڕۆژانە 200هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا) کە پشکی هەر یەکەیان نزیکەی 100 هەزار بەرمیل بوو
2- کێڵگەی بای حەسەن (175- 180 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا)
3- کێڵگەی خەباز (نزیکەی 30 هەزار بەرمیل)
4- کێڵگەی جەمبور (42 هەزار بەرمیل)
5- کێڵگەی عەجیل (لە سەرووی 20 هەزار بەرمیل)
6- کێڵگەی حەمرین (7-8 هەزار بەرمیل)
ئەم دوو کێڵگەیەی سەرەوە دەکەونە سنووری پارێزگای سەلاحەدینەوە.
7- کێڵگەکانی سنووری پارێزگای موسڵ (9 هەزار بەرمیل)
لەم قۆناغەدا ڕۆژانە نزیکەی 300 هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەکانی (بێجی و کەرکووک، دۆرە، سینیە کسک) هەناردە دەکرا.لەو بڕەش ڕۆژانە (50) هەزار بەرمیل وەکو پاشەڕۆ rsr دەگەرێنرێنرایەوەو تێکەڵ بە نەوتی هەناردەکراو دەکرا.
سەبارەت بە بەرهەمی غازیش ڕۆژانە دەگەیشتە 400 ملیۆن پێ سێجا (mscuf). ئەم غازەش ڕەوانەی کۆمپانیای غازی باکوور دەکرا تاجیابکرێتەوە بۆ غازی وشک، غازی شل (lpg)، گازۆلینی سرووشتی، گۆگرد.
لە گرنگترین سیفاتی ئەم قۆناغە هەناردەکردنی نەوت بوو بە ڕێگە سەرەکی و بنچینەییەکەی خۆیدا واتە ڕێگەی کەرکووک – موسڵ – زاخۆ – تورکیا، ئەویش لە ڕێگەی هەردوو لوولەی 40و 46 ئینجیەوە. ئەم دوو لوولەیە بە حوکمی تێپەڕبوونی بە ناوچە سوننە نشینەکاندا چەندین جار بەر پەلامارە تیرۆریستیەکان کەوتووە و چاککراوەتەوە بەڵام بەهۆی بە هێزی تیرۆریستان لە سنوری پارێزگای موسڵدا لە دوا پەلاماردا ئیتر هێڵەکە بە یەکجاری لە 2ی ئازاری 2014 ڕاگیرا کە ئەو کاتە ڕۆژانە زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکرا.
لەم مێژووە بەدواوە تا هاتنی داعش لە 9ی حوزەیران 2014 کۆمپانیای نەوتی باکوور تەنها بۆ پاڵاوگەکان واتە بۆ پێویستی و بەکاربردنی ناوخۆ کاری دەکرد، تەنها ئەو بڕەی بەرهەم دەهێنا کە بۆ پاڵاوگەکان دەرۆی واتە 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
$قۆناغی دوا هاتنی داعش$
لەم قۆناغەدا کێڵگە نەوتیەکانی سنوری پارێزگای موسڵ (گەیارە، سوفەییە، بوتمە، عەین زالە، نەجمە و چەند کێڵگەیەکی تر) وپارێزگای سەلاحەدین (حەمرین و عەجیل) کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی داعشەوە , ئەوەی بە پارێزراوی مایەوە کێڵگەکانی پارێزگای کەرکووک بوو.
لەم قۆناغەدا جگە لەوەی هەناردەکردن بۆ دەرەوە وەستابوو هەناردەکردن بۆ پاڵاوگەکانیش وەستا چونکە هەمووی لە لایەن داعشەوە کۆنترۆڵ کرابوون جگە لەپاڵاوگەی کەرکووک نەبێت کە ڕۆژانە 30 هەزار بەرمیلی بۆ بەرهەم دەهێنرا. لێرەدا نابێت ڕۆڵی ئەم پاڵاوگەیەمان لە یاد بچێت کە توانی لەو ڕۆژگارە سەختەدا نەوتی ماڵان وگازوایلی ئۆتۆمبیل دابین بکات و هیچ قەیرانێک لەو دوو مادەیە لە کەرکووک سەری هەڵنەدا.
ماوەی نێوان 9ی حوزەیران تا 01-01-2014 کە ڕێکەتتنامەکەی هەولێر بەغدا چووە بواری جێبەجێکردنەوە شەش مانگێکی زۆر سەخت بۆ کۆمپانیای نەوتی باکوور چونکە لەلایەک هاووڵاتیان پێویستیان بە بەروبومە نەوتیەکان بوو لە لایەکی تریشەوە ویستگەکانی کارەبا پێویستیان بە غاز بوو. کۆمپانیای نەوتی باکوور توانی ئەم ماوە سەختە لە خزمەتی دانیشتوانی شاری کەرکووک کۆتایی پێبهێنێت ئەویش بەبەرهەم هێنانی نزیکەی 170 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکداو جیاکردنەوەی غازەکەی و ناردنی بۆ کۆمپانیای غازی باکوور، هەروەها ناردنی 30 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بۆ پاڵاوگەی کەرکووک , ئەو نەوتەی دەمایەوە دەخرایەوە ناو بیرەکان کە ئەم پڕۆسەیە پێی دەوترێ (reinjection). لەو سەردەمەدا هەندێک نووسەری بێ ئاگا لەم پڕۆسەیە ئیدارەی شاری کەرکووکیان تاوانبار دەکرد بە دیارنەمانی 120 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لە شاری کەرکووک. ئەمە لە کاتێدا ئەگەر کۆمپانیای نەوتی باکوور ئەم هەنگاوەی نەنایە یەک بوتڵ غازی ماڵان بە 50 هەزار دینار دەست نەئەکەوت و شارەکەش تروسکایی کارەبای تیادا نەئەبینرا.
هەر لەم قۆناغەداو لە مانگی تەموزی 2014 حکومەتی هەرێم دەستی بە سەر کێڵگەی بای حەسەن و قوببەی ئاڤانا لە کێڵگەی کەرکووک گرت و هەرچی کارمەندی ویستگەکانی سەر بەو دوو کێڵگەیە هەیە دەرکران.
لە 01-01-2014 ڕێکەوتننامەی نێوان هەرێم و بەغدا چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەوپێیە دەبوایە لە کێڵگەکانی پارێزگای کەرکووک 300 هەزار بەرمیل(150 هەزار بەر کۆمپانیای باکوور دەکەوێت 150 هەزارەکەی تر بەر هەرێم دەکەوت کە ئیدارەی کێڵگەکانی بای حەسەن و ئاڤانای دەکرد.) و لە کێڵگەکانی هەرێمیشەوە 250 هەزار بەرمیل ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت. لە گرنگترین دەرکەوتەی ئەم قۆناغە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا نەوتی کەرکووک بەڕێگەی خاکی هەرێمدا هەناردەی دەرەوە کرا. ئەوەی بەدەست کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە مایەوە ئەم کێڵگانە بوون:-
1- قوببەی بابا لە کێڵگەی کەرکووک نزیکەی 100 هەزار بەرمیل بەرهەمیەتی.
2- کێڵگەی جەمبور 40 – 42 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا
3- کێڵگەی خەباز 25 هەزار بەرمیل.
لەم برە 30 هەزار بەرمیلی هەناردەی پاڵاوگەی کەرکووک دەکرا , لەو بڕەش 10 هەزار بەرمیلی وەک پاشەرۆ (rsr) دەگەرایەوەو تێکەڵ بە نەوتی هەناردەکراو دەکرێ.
سەبارەت بە غازیش ڕۆژانە 200 ملیۆن پێ سێجا (mscuf) ڕەوانەی کۆمپانیای غازی باکوور دەکرێ.
ئەم بارودۆخە نوێیە حاڵەتێکی هێنایە پێشەوە کە ئیدارەی پارێزگای کەرکووک داوای گۆرینی ناوی کۆمپانیاکە بکات لە کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە بۆ کۆمپانیای نەوتی کەرکووک چونکە کۆمپانیاکە تەنها دەسەڵاتی بەسەر کێڵگەکانی سنوری پارێزگای کەرکووکدا دەروات.
حاڵی حازر دوای تێپەربوونی 88 ساڵ بە سەر پڕۆسەی بەرهەم هێنانی نەوت لە پارێزگای کەرکووکدا لەسنووری ئم پارێزگایەدا لەیەدەکی چەسپاو (الاحتياط الثابت) ی 26 ملیار بەرمیل نەوت کەمتر لە 9 ملیار بەرمیل نەوت لە ژێر زەویدا ماوەتەوە (جگە لە قوببەی خورماڵە کە لە ساڵی 2008 حکومەتی هەرێم دەستی بە سەردا گرت) کە ژمارەکە $بەم چەشنە دابەشی سەر کێڵگەکان دەبێت:-$
قوببەی بابا 44.6
قوببەی ئاڤانا 25.1
کێڵگەی بای حەسەن 19.9
کێڵگەی جەمبور 6.2
کێڵگەی خەباز 4.1
لەم ڕێژانەی سەرەوە دەگەینە ئەو ڕاستیەی کە جگە لە قوببەی خورماڵە ئێستا بە کێڵگەی بای حەسەن و قوببەی ئاڤاناوە 45 ی یەدەکی چەسپاوی نەوتی پارێزگای کەرکووک لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە، 55یشی لە ژێر ئیدارەی کۆمپانیای نەوتی باکووردایە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 956 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
فۆڵدەرەکان: کێشەی کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 21-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 956 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!